بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/حەسەن زیرەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: حەسەن زیرەک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە تەواوی کوردستاندا دادەنرێت. بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە گۆرانی و ئاوازی تۆمارکراوی کوردی بوو بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە. زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.

-- زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

[دەستکاری]

دژایەتی

[دەستکاری]

بێلایەن

[دەستکاری]

 لێدوانەکان

[دەستکاری]
  • @Zamand Karim: ئەک بژی! نازانم چۆن دەست پێ بکەم. دەستەکانت خۆش بن کە وتارەکەت بە سەرچاوەگەل و شێوازێکی زۆر چاکەوە پەرە پێ داوە و بەڕاستی سەرسام بووم. ماندوو نەبیت کە ماندووبوونیشی پێوە دیارە. ئەم دوو حەفتەیە لە سەرھێڵ نەبووم، بەڵام بە فریبەیسکس تەواوی وتارەکەم خوێندەوە. با پەلە لە ھەڵبژاردنی وتارەکە نەکرێ و ھەندێ قسەی لەسەر بکەین. پێش ھەموو شتێ، دانانی بەستەری گوێگرتن و داگرتنی گۆرانییەکان وەک بەستەری دەرەکی دروست نییە و دەبێ لابرێن ئەگەر پەڕە و شتی فەڕمی ڕاستەوخۆ بۆ ھونەرمەندەکە (نەک بۆ گۆرانییەکان) ھەبێت، کێشە نییە. با جارێ ئەمە دەستپێکێک بێت و قسەی زیاتری لەسەر دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٠٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: زۆر زۆر سپاس، خۆزگە دەمتوانی بۆ چەند وتاری تریش ئەمە بکەم. وەک وتت بەستەرەکانم لابرد، تەنێ ئەنتۆلۆژیاکەم ھێشتەوە کە بابەتێکی پەروەردەییی مۆسیقییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim: ئەمەشی کردووتە زۆرە! سپاس بۆ لابردنی بەستەرە دەرەکییەکان. پێم وایە ئەوەی ڕووداویش لابرێت باشە چونکە بەستەری دەرەکی دەبێ ڕاستەوخۆ ھی کەسەکە بێت نەک شوێنێک کە شتێکی لەسەر کەسەکە بڵاوکردبێتەوە. ئەوەی ڕووداو ھەر وەک سەرچاوە لە ناوەڕۆکی وتارەکە بەکاری بێنی، بەسە. ئەوەی کەی ٢٤ مادام بەڵگەفیلمە کێشە نییە جارێ بمێنێتەوە. منیش لە ویکیدراوە ھەندێ شتم زیاد و کەم کرد. ویستم بەستەری فەڕمیی سپاتیفای وەک بەستەری دەرەکی لە وتارەکە دانێم، بەڵام لە ویکیی ئینگلیزی نەمبینیوە زۆر بەکاری بێنن جا ئەگەر تۆ دای دەنێیت، کێشەمان نییە. شتێکی تر کە لە وتارەکە بینیم بە شێوەیەکی زۆر زۆر کەم پیاھەڵدانی تێدایە وەک وشەکانی دکتۆر فڵان و بەناوبانگ و بەناوبانگترین و ئەمانە پێویست نین. ھەڵبەتە ئەوەی کە نووسراوە «بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت» پێویستە بەکارھێنەرانی تریش قسەی لەسەر بکەن کە ئاوا بمێنێتەوە یان نا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:٣٧، ٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: سەرلەنوێ بەسەریدا ڕۆیشتمەوە تا توانیم ئەو وشانەم گۆڕی یان لابرد، سپاس بۆ تێبینیەکە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    منیش ھاوڕای کاک ئارامم. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٠٩:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim: دەستتان خۆش و زۆر چاک پیاھەڵدانەکانت لابردووە و بەستەری سپاتیفایەکەشم لادا؛ ببوورە، بەڵام لێی پەشیمان بوومەوە. لە ویکیدراوە ھەبێ، بەسە. ئەو دوو نەخشەیەی خوارەوە ئاوا کەڵکیان نییە. دەقی لەبەرگیراوەی وێبی تێدا نییە بێجگە لەو وتانەی حەسەن زیرەک خۆی کە ئەوانەش نابێ بگۆڕدرێن. لە ھەندێ شوێن وشە «ئەو» بەکارھاتووە. ئێمە بەبێ ئەو جێناوەش ھەر دەتوانین بنووسین. بۆ نموونە «بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە...» دەکرێ بە «بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە...» بنووسرێت. ئەمە زیاتر کاریگەریی ئینگلیزی و عەرەبییە لەسەر بەکارھێنەران کە وشەی ئەو زۆر بەکاردێنن. شتی ترم ھەبوو، بەس لە ئێستادا ھەر ئەمەندەم بیرە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Hivja: سپاس بۆ تێڕوانیت :) @Aram: جێناوەکانم لە شوێنی ناپێویست لابرد. کاک ئارام ئەوسا پێم گوتی نازانم دوو نەخشەکە لە کوێ دابنێم، گەر جێیەکی گونجاوتر دەزانی لێی دابنێی، شتێکی خراپ نییە بوونی ھەبێ، ئەگەریش نا بڵێ با لایبەرم. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim: ئای بژی! کاکە شتێکم لە نەخشەکان کرد و بردمنە شوێنێ تر. بزانە ئاوا باشن. ئەو بڵقە سەوز و سوورانەشم بردە خانەیەک تا دووبارە مەجبووری نووسینەوەیان نەبینەوە، بەڵام بۆچی ھەندێکیان سوورن و لەوانی تر جیان؟ دەبێ نووسینێک بۆ سوورەکانیش بنووسرێن. شتی تریش ھەن. بۆ نموونە لە سندووقەکە نووسراوە ٣٠ ژنی تری ھەبووە. ئەمە سەرچاوەی دەوێ. ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:١٣، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: دەستخۆش بۆ چاککردنی نەخشەکان، کلیلە سوورەکە ئەو شوێنانەیە کە گۆرانی فەرمی لێ تۆمارکردوە سەوزەکەش گۆرانی دیوەخانی و سەرپێیی، ڕوونکردنەوەم لەسەر سورەکە دانا. سەبارەت بە ھاوسەرەکان، سەرچاوەیەک دەڵێ ٣٩، یەکێکی تر دەڵێ ٣٦، بیروڕای ٢٧ و ٢٩ و ١٢ و ٧ ژنیش ھەیە و بەرچاوم کەوتووە، بۆیە بە نزیکەیی لە سندووقەکە نوسیومە ٣٠ و سەرچاوەشم دانەنا، لە بەشی ژیانی ھاوسەرگیریش ئاماژەم بە ٣٦ کردوە چون نزیکە لەو ژمارانەی ڕابیعە و میدیا زەندی ھاوسەری گوتویانە و تا ئەم ساڵانەی دواییش لە ژیاندا بوون، ھەر لە سەرچاوەیەک کە تازە زیادم کرد دەڵێ «٣٦ ژنی ھێناوە و ٢٩ ژنی دیکەی بە شێوەی ھاوسەرگیریی کاتی (سیغە) ھێناوە :) جا پیاوم دەوێ ژمارە ڕاستەکە بدۆزێتەوە. بەخۆشم تیاماوم، نامەوێ خوێنەر زانیاریی ھەڵە بگوازێتەوە. لەسەر ئەمە مەگەر ھاوڕێیان شتێکی لێ بزانن و دەریببڕن. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim: سپاس بۆ ڕوونکردنەوە و دانانی سەرچاوەکانیش. لەوە باشترە سەرچاوەیان نەبێ. دووبارە سەیری نەخشەکان بکەوە. وتم کە لە سەرەوەی وێنەکان و بە شرۆڤەش ھەمان شتمان نووسیوە و بزانە کامەت پێ زیادە، لای بە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٠٣، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەوەندەی من بزانم و زانیاریم هەبێ ٣٤ جار ھاوسەرگیری کردوە، جا شتێکی دیکەی لێ نازانم. سپاس. Rabar Ajaxy(لێدوان) ‏٢١:٢١، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Rabar ajax1: ھەر سەرچاوەیەکتان دەستکەوت دەتوانن زیادیکەن و ژمارەکە بگۆڕیت. سپاس بۆ تۆ. @Aram: شرۆڤەی خوارێ لاشیبەی خۆکارانە دەنوسرێ «حەسەن زیرەک (عێراق)... (ئێران)» بۆیە سەرەوەم لابرد. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim ئەگەر دەتەوێ ئەوەی سەرەوە بێڵیتەوە، پارامەتری |caption= لە نەخشەکان بە بەتاڵی جێ بێڵە. مەبەستم پارامەترەکە دانێ، بەس نرخی بۆ مەنووسە. ئاوا تەنیا وێنەکان بەبێ شرۆڤە پیشان دەدات. ئەگەر دەتەوێ، دەتوانی شێوازی وێنەی نەخشەکان لادەیت و نەخشەکان بەڕووتی دەرکەون نەک وەک پەڕگەیەکی بێ شرۆڤە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: ئەوەم ھەروا گوت، بەو شێوەیەی ئێستای بێ کێشەیە، دەستخۆش. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Zamand Karim: سڵاو، هیچ شتێک ماوە لەم وتارە کاری لەسەر بکەن؟ گەر نماوە هەڵیدەبژێرین بۆ پەڕەی دەستپێک. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: دەتوانن ھەڵیبژێرن. سپاس.  زەمەنCefayî  ‏٢٢:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٠، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.