ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٩ی ئاب
ڕواڵەت
- ١٩١٩ – ئەفغانستان سەربەخۆیی لە بەریتانیا بە دەست ھێنا.
- ١٩٥٣ – دەوڵەتی موحەممەد موسسەدیق بەھۆی کوودەتای ٢٨ی گەلاوێژ لە تاراندا ڕووخا.
- ١٩٧٩ – فەتوای جیھادی خومەینی دژ بە کوردستان
- ١٩٧٩ - ھورموز گورجیبەیانی و ١٠ چالاکی سیاسیی دیکە لە شاری کرماشان ئێعدام کران.
- ١٩٨٩ – لە شاری لەندەن پایتەختی بەڕیتانیا یەکەم کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان سازکرا، کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تێیدا ڕەوشی کورد لە سەردەمی نوێدا تاووتوێ کرا.
- ١٩٩٢ – فرانسوا میتێرانسەرۆکی پێنجەمین کۆماری فەرەنسا، لە کۆشکی ئەلیزی پێشوازیی لە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی کرد، ئەوەش یەکەمجار بوو سەرکردەیەکی باڵای ئەوروپا بەشێوەیەکی ڕەسمی پێشوازی لە بەرپرسانی باشوری کوردستان بکات.