ھورموز گورجیبەیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھورموز گورجیبەیانی
لەدایکبوون٢٤ خاکەلێوە ١٣٢٤
کرماشان
مەرگ٢٨ گەڵاویژ ١٣٥٨
کرماشان
ھۆکاری مەرگسێدارەدان
شوێنی گۆڕقۆڕستانی باخی فردەوسی کرماشان
نیشتەجێکرماشان
نەتەوەکورد
پیشەموعەلمی فیزیک
حیزبی سیاسیڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێران
منداڵەکانبابەک گورجیبەیانی، پگاھ گورجیبەیانی
خزمەکانپەرویز گورجیبەیانی (برا)

ھورموز گورجیبەیانی (٢٤ خاکەلێوە ١٣٢٤ - ٢٨ گەڵاویژ ١٣٥٨) تێکۆشەری سیاسی و یەکێک لە ١١ موعەلمە شۆڕشگیرەکانی بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاویژی ١٣٥٨ کۆچیی ھەتاوی سەبارەت بە ھۆگری لە ڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێران لە بەندیخانەیی دیزل ئابادی کرماشان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێدارە درا. ئەو یەکێک لە کەسانێک بوو ک یەکمین مانگرتنی موعەلمەکانی ئێرانیان لە شۆڕشی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە کرماشان بەڕێوەبردبوو.

ژیان[دەستکاری]

ھورموز گورجیبەیانی لە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٢٤ لە گەڕەکی سەرتەپە لە شاری کرماشان لە دایک بوو.[١] بەدوای گرتنی دیپلۆما بۆ خوێندنی فیزیک چوو بۆ زانستگەی تەبریز.[٢] لە کاتی خوێندکاری بە چاڵاکی سیاسیی دەست پێ کرد و لە ساڵی دووەم لە زانستگە وەکۆ نوێنەری زانستگە لە لایەن خوێندکارەکان ھەڵبژێردرا.[٢] ئەو لەپێناوی خەباتەکانی خوێندکاری و خۆپیشاندانی خویندکارەکانی زانستگەی تەبریز بە دژی کۆماری محەممەدڕەزا پەھلەوی بە دەستی ساواک دەستگیر کرا و ماوەیەک لە دەورانی خوێندکاربوونی خۆی لە بەندیخانە تێپەڕاند.[٢] گورجیبەیانی بەدوای کۆتایی ھاتنی دەورەی زیندانەکەی بە سەربازی ھەناردرا بەڵام بە خاتری ناخۆشی قەلبی و ھەروەھا ئیعترازی خوێندکارەکان لە سەربازی عافوو کرا و دیسان ھاتەوە بە زانستگە.[٣] گورجیبەیانی بە دوای کۆتایی ھاتنی وانەخوێندنی ھاتەوە بە کرماشان و بوو بە موعەلمی فیزیک. لە ساڵی ١٣٥٠ ھاوکات لەگەل جەژنەکانی ٢٥٠٠ ساڵە دیسان لە لایەن کۆماری شا دەستگیر کرا و بەدوای ماوەیەک ھەناردرا بۆ بەندیخانەی ئڤین و قزلقەڵا. بەدوای ئازادی ھەوڵیکی زۆری دات تا بێتەوە بە سەری کاری موعەلمی و لە ئاکامیش پێرۆز بوو و ھاتە سەری کاری خۆی.[٤]

ئەو لە خۆپێشاندانەکان مانگرتنەکان و بزوتنەوەکانی موعەلمەکان و خوێندکارەکان لە شۆڕشی بەھمەنی ١٣٥٧ی ئێران چاڵاکیەکی زۆری کرد و لە مانگەکانی سپتامبر و ئۆکتۆبر (شەھریوەر و مێھر) لەگەل چەند موعەلم و ھەروەھا چەند خوێندکاریکی تر ناوەندی موعەلمەکانی کرماشانیان ڕێکخست کە رۆلیکی زۆری لە مانگرتنەکانی گشتی لە فێرکردنەوە و ئێوەتکردنەوەی کرماشان وەکۆ یەکمین مانگرتنی موعەلمەکان لە شۆڕشی بەھمەنی١٣٥٧ بوو.[٥] گورجیبەیانی ھەروەھا رۆلیکی زۆریش لە ڕێخستنی خۆپێشاندانەکانی شاری و میتینگە سیاسیەکان لە شاری کرماشان بوو.[٥] گورجیبەیانی بەدوای شۆڕشیش چاڵاکیی خۆی بەردەوام کرد و لە ساڵی ١٣٥٨ لەگەل دامزرێنەرانی تر ناوەندی موعەلمەکانی کرماشانیان بە ناوەندی سەربەخۆی موعەلمەکانی ئازادیخواز گۆڕان. سەرباقی گورجیبەیانی بەدوای شۆڕش لەگەل ڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێرانیش پەیوەندیی گرت.[٦]

دەستگیرکردن و سێدارەدان[دەستکاری]

گورجیبەیانی لە سەعاتی ٢:٣٠ پاش لە نیوەڕۆژی ٢٧ی گەڵاویژی ١٣٥٨ لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی فەرھەنگیانی کرماشان بۆ وەڵامدانەوەێکی کۆرتە بە چەند پرسیار دەستگیر کرا. بەڵام لە سەعاتی ١:٣٠ نیوەشەو لە بەندیخانەی دیزل ئابادی کرماشان لەگەل ١٠ کەسی تر کە چەند کەسیانیش موعەلم بوون بێ موحاکمە و بە تاوانی فساد فساد فی الارض و شەرکردن لەگەل خوا و رەسوولی خوا تیرباران کرا.[٧] (دەستگیرکردنی گورجیبەیانی ھەروەھا لە سەعاتی ١٢ شەو و ئیعدامەکەێش لە سەعاتی ٢:٤٠ یش نووسراوە).[٨][٩]

لە بانی لەشی گورجیبەیانی شوونەکانی ئەشکەنجە بەوێنەی کەوبوون برێنداریەتی و شکیانی ئێسکەکانی دەست و پا ئاشکرا بووە.[٧] بەر لە ئەوەێش چەند کەڕەت ھەڕەشە بە کوشتنی گورجیبەیانی کرابوو.[١٠] لە لایەن کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندرا کە گورجیبەیانی لە پاوە و لە شەڕی چەکدارانە دەستگیر کراوە. لە ئەم پێناوە پانتۆڵیان لە بەری گورجیبەیانی کردبوو بەڵام بە تیرباران کردنی گورجیبەیانی پانتۆڵەکە کونا نکرابوو.[١٠] ھەوتەناوەی کار لە ھەوالی ئەم ڕووداوە نووسیبوو لە ١١ کەس بە سێدارەدراوەکان بەر لە بە سێدارەدان نزیک بە ٣ لیتر خوێن گێراوە و بۆ پاسدارەکان بە پاوە ھەناردراوە.[١١]

ئەم پرسە کە ھورموز گورجیبەیانی و ھەرمەھا ئازەرنووش مەھدەویان لە پاوە دەستگیر کرانە قەد سابت نکرا.[١٢] ھەروەھا ئەم واتۆرە کە گورجیبەیانی چەک و تەقەمەنیەکی لە ماڵ بووە قەد سابت نەکرا.[١٣] بەڵام حاکمی شەرعی کرماشان عەلی رازیزادە وتبوو قسەکانی ئەو لە گوڵەیش خراپتر بوون.[١٤] رازیزادە ھەروەھا پاشان لە ھەڕشە بۆ موعەلمەکانی دی وتبوو: بەرپرسەکانی «فێرکردەنەوە و ئێوەت کردنەوە»ی کرماشان وەزیفەی ھەیە موعەلمەکانیک ک بە دژی بەرژەوەندی ئسلامی قسە دەکەن بە مدۆەکانی رۆن بە ئیمە بناسنن تا سەبارەت بە ئەوانە تەسمیم بگرین.[١٥] بە پەیوەندیی گورجیبەیانی لەگەل ڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێران، ڕۆژنامەی کەیھان لە گورجیبەیانی و ١٠ کەسی دی وەکۆ یانزدە کەس لە پەڵامارکەران و سەرۆکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناو برد و حاکمی شەرعی کرماشانیش ئەوەی بە ئەندامی پارتی توودەی ئێران رایگەیاند.[١٦][٩]

حاکمی شەرعی کرماشان ھەروەھا گورجیبەیانی لە رووداوەکانی سنە، ورمێ و پاوە کاریگەر زانیبوو و لە ئەو وەکۆ مژگی فکرکەری دژمەنانی ئسلام لە ناوچەی ڕۆژاوا (ی ئێران) ناو بردبوو. ھەروەھا داوا کردبوو کە گورجیبەیانی لە مانگرتنی قووریقەڵا لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان ھاوکاریی کردووە و تەنانەت بەنا بووە بەدوای پێرۆزیی پارتی دیموکرات و سەربەخۆبوونی کوردستان گورجیبەیانی بێت بە «وەزیری پەروەردە»ی کوردستانی سەربەخۆ.[٩] مانگرتنی قووریقەڵا کۆبوونەوەی جەماوەرێکی نزیک بە ھەزار کەس لە خەڵکی پاوە لە دێیەکەی قووریقەڵا و لە ئیعتراز بە تۆندوتێژی بەرپرسەکانی حەکۆمەت و ھەڕەشە بۆ گیانی خەڵکی کورد بوو کە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاویژی ١٣٥٨ بە ھەڵمەتی سەربازان و دەسپێک بوونی دەرگیریی چەکدارانە کۆتایی لی ھاتبوو.[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٩.
  2. ^ ی ا ب ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٠.
  3. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١١.
  4. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٢.
  5. ^ ی ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٣.
  6. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٤.
  7. ^ ی ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ١٦.
  8. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٤.
  9. ^ ی ا ب پ ماڵپەڕی ئۆمید: یەک بەسەرھات: ئاقای ھورموز گورجیبەیانی (بە فارسی)، بە گوزارشتی ڕۆژنامەی کەیھان، ڕێکەوتی ٢٤ی سپتامبری ١٩٧٩؛ سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
  10. ^ ی ا ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٠.
  11. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤١.
  12. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٤٥.
  13. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٥١.
  14. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٦٤.
  15. ^ پەرتۆکخانەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، مامۆستایان و موعەلمەکانی دژ بە بەرژەوەندیی ئیسلامی شۆنیان دەخرێت، بەڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کەیھان، ڕێکەوتی ٢٣ی سپتامبری ١٩٧٩. (بە زمانی فارسی)
  16. ^ ھرمز ھم جاودانە شد، یادنامۀ ھرمز گرجی بیانی (ھورموزیش ھەتاھەتایی بوو، بیرەوەی ھورموز گورجیبەیانی)، بە فارسی، کرماشان: ١٣٥٨ کۆچی ھەتاوی(١٩٧٩ زایینی). پ٥٩.