ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
ڕواڵەت
(لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | کوردیی سۆرانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگەی ویکیی کوردی |
وێبگە | ckb.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | Creative Commons Attribution/ Share-Alike 3.0 |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (پێشگر: ckb) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (سۆرانی). ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١][٢]
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٦٦٬٠٦١ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٧٣٬١٧٦ وتاری ھەن.
مێژوو
[دەستکاری]لە سەرەتای کرانەوەی وەشانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (کورمانجی) لە ٢٠٠٤ وتارە سۆرانییەکانیش ھەر لەوێ بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەم شێوەی کارکردنە ئاستەنگی دروست کردن و ئەمەش وای کرد لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروست بکرێت.
ئاماری ئێستا
[دەستکاری]بەکارھێنەران | دەستکارییەکان | پەڕەکان | وتارەکان | پەڕگەکان | بەڕێوەبەران | بەکارھێنەرە چالاکەکان | وتارە ھەڵبژێردراوەکان | وتارە باشەکان | دەروازە ھەڵبژێردراوەکان |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٦٦٬٠٦١ | ١٬٣٨٢٬٢٨٩ | ٢٤٠٬١٠٤ | ٧٣٬١٧٦ | ٢٬٩٣٩ | ٧ | ١٩٢ | ٧٣ | ٤٦ | ٨ |
پێشانگا
[دەستکاری]-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٥٠،٠٠٠ وتار
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٢٥،٠٠٠ وتار
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی نەورۆز
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەشێوەی ئاڵای کوردستان
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ویکیپیدیای کوردی
- ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی
- ویکیپیدیای کوردیی زازاکی
- مێژووی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی زمان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی تێدایە. |