ویکیپرۆژە:جوگرافیای کوردستان
ڕواڵەت
جوگرافیای کوردستان بە داخەوە تا ئێستا بوارێکی کز و کەم بەرھەم بووە. ناوی شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن نەتەوە دەسەڵاتبەدەستەکانی عەرەب و فارس و تورکەوە گۆڕدراون و ھەوڵیش بۆ پاراستن و ژیانەوەی ئەو ناوانە زۆر کەم دراوە. بۆ نموونە شارێکی کوردستانی وەک سنە لە ھەموو کاتێک لە دەق و نەخشە نێونەتەوەیییەکاندا بە «سەنەندەج» - ئەو ناوە فارس بۆیان داناوە - ناوی لێدەبدرێت. یان «ھەولێر و ئەربیل» و «دێرسم و تونجەلی» و سەدان نموونەی دیکە. ئەوەی ئاشکرایە کۆکردنەوەی ئەم زانیارییە دروستانە لە ئێستادا بە دەستی یەک کەس ناکرێ. ویکیپیدیا دەتوانێ شوێنی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو زانیارییانە بێت.
زانیارییە پێویستەکان
[دەستکاری]- ناوی ڕەسەن و خۆماڵیی شوێنەکان لەگەڵ ناوی بەکارھێنراوە فارسی یان عەرەبی یان تورکییەکان.
- دۆزینەوەی شوێن و ھەڵکەوتەی جوگرافیایی و ھەڵکەوتەی لە یەکە ئیداری و سیاسییەکاندا.
- کۆ کردنەوەی ئامارەکانی ژمارەی دانیشتووان.
- زمان و شێوەزار و ئایین.
- دروستکردنی نەخشەی کوردیی ئازاد لەسەر بنەمای زانیارە دروستەکان.
نموونەی کارەکان
[دەستکاری]- کۆکردنەوەی زانیاری و دانانی وتار بۆ ناوی گوندەکان:
ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، ناوچەی مەریوان، ناوچەی دیواندەرە، ناوچەی سەوڵاوا، ناوچەی مەھاباد، ناوچەی بانە، شارستانی ورمێ
- دروستکردنی نەخشەی کوردی: