ویکیپرۆژە:ناوی وڵاتەکان
ڕواڵەت
ناوی وڵاتەکان لە کوردیدا بە ھۆی نەبوونی ڕێکخراوێکی ڕەسمی و شارەزای جوگرافی و جودابوونەوەی چەند سەد ساڵەی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان و جیاوازییە کولتوورییەکان بووەتە شتێکی ناڕوون و ئاڵۆز. زانینی ناوی دروستی وڵاتەکان لەم سەردەمەدا کە وردە وردە کورد و حکوومەتی ھەرێم پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی تردا زۆر دەبێ شتێکی زۆر پێویستە. ھەروەھا بۆ پەرەپێدان و بە ناوچەیی کردن و جیھانی کردنی بەرنامەکان (Internationalization and localization) ھەبوونی پێرستی ناوی وڵاتان زۆر پێویستە. ھیوادارم ئەم ویکیپرۆژەیە ببێتە ھۆی زۆرتر گرنگیدان بەم کێشەیە و پێداچوونەوەیەکی ورتر و باشتر و پێکھێنانی لیستێکی دروست و یەکگرتوو. --ئاسۆ (لێدوان) ١٥:٥٧, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
پێوەرەکان
[دەستکاری]- باوبوونی ناوەکە لە ئاستی کوردستاندا بۆ نموونە میسر کە ناوی خۆماڵیەکەی «مەصر»ە بەڵام لە کوردیدا ھەر بە میسر بووە بە باو.
- ناوی خۆماڵیی سەر زار خودی نەتەوەکانی وڵاتەکە
- ناوی وڵات لەسەر زاری نەتەوە دراوسێکانی کورد وەک عەرەب و فارس و تورک
کێشەکان گشتییەکان
[دەستکاری]داڕێژە پێویستەکان
[دەستکاری]- داڕێژە:دەنگ (داڕێژە:Audio): بۆ گوێدان بە ناوی خۆماڵی؛ نموونەی بەکاھێنان: ( پالاو (Palau) یارمەتی·زانیاری)