ویکیپرۆژە:دانانی خۆگەڕی پەڕە
ڕواڵەت
بە بەرنامەی PyWikipedia دەکرێت بە شێوەی خۆگەر دەستکاریی داتابەیسی ویکیپیدیا بکەین و پەڕەکان دەستکاری بکەین یا پەڕەی نوێ دروست بکەین. لەم ویکیپرۆژەیەدا ھەوڵ دەدەین ئەو زەحمەتانە لەم بوارەدا کێشراون نیشان بدەین و بەکارھێنەران ئاگادار بکەینەوە تا پەرە بەو وتارانە بدەن. و ھەروەھا پێش دانانی پەڕەی نوێش لێرە لێدوانی لەسەر بکەین تا کێشەیەک ڕوو نەدات.
فێرکاری بۆ دانان
[دەستکاری]- پێش ھەموو شتێک بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرە چالاکەکان ئاگادار بکەرەوە و لە بایەخ و لە سەرچاوەی کارەکەت دڵنیا ببەرەوە. زۆر کردنی ژمارەی وتارەکان گرنگ نییە بەڵکوو بەکەڵک بوونیان گرنگە.
- سەرەتا پێویستە زانیارییەکان لە خشتەیەکدا کۆ بکرێنەوە. بۆ نموونە: پێرستی گوندەکانی مەریوان. کە بەو مانایەیە کە ھەر ڕیزێک لە خشتەکە دەبێتە وتارێک.
ناوی کوردی | شێوەزار | بنەماڵە | ژمارەی دانیشتووان |
---|---|---|---|
ھەنجیران | سۆرانی | ١٠١ | ٤٦٦ |
شەڕکە | سۆرانی | ١٦ | ٨٩ |
- پاشان داڕێژەیەکی کاتی دروست بکە و شێوازی دەرکەوتنی زانیارییەکان لە وتاری مەبەستدا دەستنیشان بکە بەڵام لە جێگای زانیارییەکانی ئەو ڕیزە ژمارەی ستوونەکەی بنووسە. بۆ نموونە:
'''{{{1}}}''' گوندێکی [[مەریوان (شارستان)|شارستانی مەریوانە]]. خەڵکی {{{1}}} بە شێوەزاری [[{{{2}}}]] قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا {{{4}}} کەس لە {{{3}}} بنەماڵەدا بووە.
{{کۆلکە}}
{{شارستانی مەریوان}}
[[پۆل:شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی مەریوان]]
- ئێستا یەکێک لە بۆتەکان ئاگادار بکەرەوە کە وتارەکانت بۆ دروست بکات. لیستی بۆتەکان
وتارە خۆگەڕەکان
[دەستکاری]داڕێژە خۆگەڕەکان
[دەستکاری]شرۆڤە | ژمارەی وتارەکان | سەرچاوەی زانیارییەکان | دانەر |
---|---|---|---|
داڕێژەکانی زانیاریی وڵات | ویکیپیدیای ئینگلیزی | AsoBot | |
داڕێژەکانی زمانی بەکارھێنەران | ویکیپیدیای ئینگلیزی | CalakBot |