بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویام سیماڤ بەدرخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویام سیماڤ بەدرخان سینەماکاری بەڵگەفیلمی کوردیی سووریایە و خەڵکی شاری حومسە و لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ سینەماکار، ئوسامە محەممەد فیلمی ئاوی زیوین، خودی سووریایان بەرھەم ھێنا، بەدرخان گەمارۆدانی حومسی دۆکیۆمێنت کرد و گرتە ڤیدیۆیییەکانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ محەممەد لە پاریس نارد، بۆ دروستکردنی فیلمەکەیان، کە لە ڤێستیڤاڵی فیلمی کان ساڵی ٢٠١٤ نمایش کرا.[١][٢][٣]

ویام سیماڤ بەدرخان لە سعودیە لەدایکبووە و دایکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ مامۆستا بووە. خێزانەکە لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا گەڕانەوە بۆ سووریا و لە ساڵی ١٩٩٧دا لە شاری حومس نیشتەجێبوون. لە زانکۆی حەلەب خوێندوویەتی،[٤] دوای ئەوە بووەتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە شاری حومس و دەستی کردووە بە وێنەگرتنی ئەوەی لە حومس ڕوودەدات.[٥][٦] لە ڕێگەی ئەستەمبوڵەوە لە سووریا ھەڵھات و لەوێشەوە بەرەو پاریس، بۆ کارکردن لەسەر فیلمی "ئاوی زیوین، خۆ وێنەی سووریا"[٤][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Siege of Homs film gets Cannes ovation». Khaleej Times. Agence France-Presse. ١٧ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. Young, Deborah (١٥ی ئایاری ٢٠١٤). «'Silvered Water, Syria Self-Portrait': Cannes Review». Hollywood Reporter. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. Water، Name Wiam BedirxanRole FilmmakerMovies Silvered؛ Self-Portrait، Syria (١٨ی ئابی ٢٠١٧). «Wiam Simav Bedirxan - Alchetron, The Free Social Encyclopedia». Alchetron.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. 1 2 «Wiam Simav Bedirxan, réalisatrice d'"Eau argentée": "J'aurais tellement voulu filmer plus !"». Télérama (بە فەرەنسی). ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. www.oberon.nl، Oberon Amsterdam. «Wiam Simav Bedirxan | IDFA Archive». IDFA (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. 1 2 Vivarelli, Nick (١٧ی ئایاری ٢٠١٤). «Cannes: Syrian Director Talks 'Silvered Water,' Filming Revolution on Cell Phones». Variety. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  7. «Wiam Simav Bedirxan». Asia Pacific Screen Awards (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]