وتووێژ:ھێرمینۆتیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خراپکاری[دەستکاری]

@Aram @Calak @Tessla @Sakura emad @Pirehelokan @Serchia @Kushared

ئاخۆ ئەمە بە خراپکاری حیساب دەکرێ؟ پێم وایە دەکرێ، چونکە بە مەبەستی سووکایەتیپێکردن کراوە و گومانی چاکە (good faith)ی لێ ناکرێ. ئەگەر ئێوەش پێتان خراپکارییە، تکایە بە پێی یاسا سزای بدەنەوە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئاگاداریتان باسەکە لێرەوە دەستی پێکرد. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە سزادنی @1silent scientist پێویستە سەرەتا قسە لەگەڵ بەڕێزیان بکەین، بێگوومان ئەوان بە لایەنی باشەوە ئەو کارەیان کردووە، و ھەر گۆڕانکارییەک دەیکەن لە ویکیپیدیا ئەوە ئاشکرایە دەبێ یەکدەنگی کۆمەڵگای لەسەر بێت. لەسەر ئێمەیە بزانین ئەو ڕاستییە دەزانێت یان نا، پێشم وایە دوای ئەو گفتوگۆیەی ئێرە بوەستێت و چیتر ھیچ وشەیەک زیاد نەکات کە یەکدەنگی کۆمەڵگای لەگەڵ نییە، بێگوومان ئەوە سنوورداری ناکات لە وشەسازی و چاکسازیکردن لە وتارەکان. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٤٣، ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza
نەخێر کاک ئازا هەڵە تێگەشتی، جا من سووکایەتی بکەم بە تۆ بکەم یان نا چ سوودێک دەبینم؟ هەڵە لە تۆ نییە و کرداری تۆ دروستە لێرەدا و هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە تۆ بەپێی یاسا و ڕێسای ویکیپیدیا دەڕۆیت و منیش ئەمەم نەزانیبوو، ئەم کردارەشم لەبەر ڕق نەبوو لە تۆ یان سووکایەتی، بەڵکو لەبەر سەقەتی یاسای ویکیپیدیا بوو، و پێم وابوو تۆ ئەم شێوازی گۆڕانکارییە پەسەند دەکەیت چونکە لەگەڵ کۆمەڵگایت. 1silent scientist (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاگادارم @1silent scientist لە وتاری محەممەد ھەمان کارتان کردبوو، ئەگەرچی ئەم کارانە بە مەبەستی چاکسازی و باشترکردنی زمانی کوردی کراوە، بەڵام وەک بەڕێز ئازا وتی ناکرێ ھەمووشتێک کوردی پەتی بن، زمانی ئینگلیزی کە یەکێکە لە زمانە دەولەمەندەکان لە چەندین زمانی تر وشەی نوێی بۆ زیاد بووە و بەپێی کات وشەکانیش پەرەیان سەندووە، زمان ھەروەک خۆی نامێنێتەوە تا ئێمە سەیری 100,200,300 ساڵ پێش ئێستا بکەین، بۆ نموونە گەر سەیری دوو سەد بۆ سێ سەد ساڵی زمانی ئینگلیزی یان کوردی بکەینەوە دەبینین گۆڕانکارییەکی باش ھەیە لە شێوازی قسەو وشەسازی تێگەیشتن لێی ئەستەم ترە ئەوە ئاشکرایە زۆر وشە و قسەی نوێ ھاتوونەتە ناو کوردی و زۆربەشیان ڕۆلێکی باشیان گێڕاوە لە بەرەوپێش چوونی زمانەکە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٣٩، ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad @Aza
گەر وشەیەکی نامۆ و سەیر دانێم مافی خۆتانە، هەڵبەتە کاک ئازاش تەنیا لەگەڵ یاساکاندا دەڕوات، و ئەو کرادارانەی پێشووم بۆ سووکایەتی نەبوو دڵی هیچ نەکات، وتاری من وتاری ئەوە، بەڵام تا بتوانم وشەی کوردی بەکاردەهێنم کە باو و بێت و سەیر نەبێت، مافی من سنووردار کراوە کە وام لێھاتووە تەنیا گۆڕانکاری بچووک لە وتارێکدا بکەم یان تەنیا دەستکاری وتاری خۆم بکەم، کاک ئازاش ئەزموونی زۆر لە من زۆرترە و ڕێزی دەگرم، بەڵام بەڕاستی جێی داخە زمانی دایک بە کەم سەیر بکرێت، من تەنیا بۆ پترکردنی زانیاری و سەرچاوە لێرە نیم، بەڵکو بۆ باشکردنی زمانی کوردیش، کە وشەی عەرەبی و ئینگلیزی نا پێویستی تێدایە و جێگرەوەیان هەیە بێ کێشە، وا بەردەوام دەبم تا پەسەند دەکرێم یان سزا. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist: سڵاو، تێبینییەکانی من:- پێشتریش وتوومە، هەر وشەیەک واتاکەی لەنێو کۆمەڵگەدا زۆر بەکاربێت ئەوکات دەتوانیت بیکەی بەکوردی گەر بە زمانێکی بیانی نووسرابوو، چونکە زمانە کوردیەکە هەبێت لە بیانییەکە باشترە. بە هەڵبەت @Azaەوە، ئاگادارم کە کارەکانیان شایەنی ڕێزە و بەکارهێنەرێکی دێرینە، بەڵام دەبینم کە وشەی عەرەبی باڵی بەسەر زۆربەی وتارەکانیا کێشاوە، هەروەها پێشی ناخۆش دەبێت گەر داوای گۆڕینی ناوی وتارێکی لێ بکرێت کە خۆی دروستی کردبێت، چونکە وادیارە کە وا بیر دەکاتەوە کە ئەو ناوەی هەڵیبژاردووە باشرین بێت و ئێمە ناوی گونجاوتر نەزانین، کە ئەمەش بە شتێکی باش نابینم لێی. ئەو قسانەم ڕەخنە نین بۆ هەردووکتان، بەڵکو ئاگادارکردنەوە و تێبینین، هیوادارم کێشەکانی نێوانتان گەورەتر نەبێت، و هەموومان بتوانین زمانێکی ستاندارد و وتاری بەسوود پێشەکەش بە نەتەوەکەمان بکەین. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٢٣، ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist بیردۆز وشەیەکی ھەڵەیە، پرەنسیپیش بیروباوەڕ نییە، وشەی دینیش ھەر خۆی کوردییە، ئایین فارسییە. قانوون و کتێبیشم کە پێشتر بۆت باس کردووە. قەست و نیەتیش مەکە بە نیاز، نیاز لای ئێمە زۆرتر بە مانای پێویستی دێ. لە بابەتێکیش سەر دەر ناکەیت خۆتی تێ ھەڵمەقوڵتێنە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist بیریش زەین نییە و شێوازیش میتۆد نییە. Aza (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza
لە وتاری "تیۆر" جێگرەوەکەی بیردۆزە، پرەنسیپ واتای زۆر دەدات بەڵام لێرەدا بیروباوەڕی بۆ گونجاوە، دین گومانی تێدایە عەرەبی بێت بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە کوردی بێت، ئایین فارسیش بێت ئاساییە چونکە ئێمە زیاتر بە فارسەوە تێکەڵین، قەست و نییەتیش شێوەزاری من و تۆ ناخوات، شێوازی کوردانی ڕۆژهەڵاتی بەزۆری پەسەند نییە ئێمە "ج" ناکەین بە "ژ" و "ی" ناکەین بە "ێ"، گەر ئێوە لەبری ئێمە هەرێم بووبان ئەوکات تۆ مافی ئەوەت هەبوو شێوەزارت بەسەر مندا بسەپێنیت، ئەم شێوازەی نووسینی من وەک شێوازی ناوچەکەم نییە و وا نادوێین، بەڵام شێوازێکی ستاندارە. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist وتاری تیۆری ھەر خۆم دام نا، وا بزانم زیاتر لە ۱۰ ساڵ لەمەو بەر. ئەوەڵجاریش کە دامنا ھەر ناوەکەیم نابوو بیردۆز. بەڵام دوایی بۆم دەرکەوت بیردۆز باش نییە، گۆڕیم. ئەم وشانەی ئێستا تۆ ئەیبینی زۆربەیان وتووێژیان لەسەر کراوە و بەڵگەیان بۆ ھێنراوەتەوە و ڕا و بۆچوونی زمانناسان تا ئەو شوێنەی زانراوە لە بەر چاو گیراوە و دوایی بڕیاریان بۆ دراوە. ئێستا بۆ نموونە من لە بیرم نەماوە باسی بیردۆز و تیۆریمان لە کوێ کرد بەڵام ئەگەڕ بگەڕیت بە ناو پەڕەکانی لێدوانا ڕەنگە بیاندۆزیتەوە.
پێم وا نییە پرەنسیپ مانای بیروباوەڕ بدات، بەڵام ئەگەریش بدات دڵنیا بە بۆ ئێرە نابێت. وتاری پرەنسیپیشم ھەر من نووسیوە، بڕوانە بنەواشە. لەوانەیە بەدڵت بێ چون ناوەکەی کوردییە. ھەرچەن دواتر لێی دڵچەپەڵ بووم، بەڵام لەسەری نەڕۆیشتم. ڕەنگە لە داھاتوودا بێمەوە سەری.
لە بابەت وشەی نیازیشەوە، من سوورم نیم کە ھەر ئەوەی من بێ، ئەگەر ھەر ئەوەت بگۆڕیایە دەسکارییەکەتم نەئەگەڕاندەوە. بەڵام ئەوەندە ھەڵەت تێ خستبوو ناچار بووم.
من لەگەڵ ڕێنووس و ڕێزمانی ستانداردم. ئەوەی قەبووڵی ناکەم ھەڵەیە. زمانی ئێوە لە چاو ھیی ئێمە پاراوتر ماوەتەوە. زمانی ئاساییی خەڵکی ئەڵێم، دەنا زمانی میدیا و زمانی قوتابخانەکان وێرانە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ڕاستییەکەی ڕەنگە من کەسێکی ئەوەندە وێژەیی نەبم تا لەسەر وشە و بەتایبەت فەلسەفییەکان قسە بکەم بەڵام دەبینم @1silent scientist: وشەی زۆر دەگۆڕێت و دڵنیام ئەویش نیازی خراپ نییە، بەڵام باشترە وەک پێشتر و ئێمە وتووێژ بکرێت و لەسەرخۆمان وشەکان بگۆڕین و بە وتووێژ بگەینە شوێنێک. بەپێی ئەوەی ماوەیەکی باشە لە ویکیپیدیا دابڕاوم، ڕەنگە نەتوانم قسەیەکی وای تیا بکەم، بەڵام بە ڕای خۆم وا باشترە وشەی کتێب بەجێی پەڕتووک بەکاربێت (کە تا ئەم ساتەش لە ویکیپیدیا ھەر وامان کردووە) تا ئەوکاتەی دەزانین وشەی پەڕتووک چۆن دروست بووە و ئاخۆ کوردییە یان نا. دەتوانم بڵێم پەڕتووک زیاتر وەک وشەیەکی بەئەدەبانە و مسەقەفانە چاوی لێ دەکرێ و لە شوێنە فەڕمییەکان ئەگەری بەکاربردنیان زیاترە چونکە ڕەنگە وا بزانن کوردییە و خۆیان لە «کتێب» لادەدەن بەوەی کە عەرەبییە و خزمەت بە کوردی دەکەن. بۆ وشەکانی مانا و مەعنا و واتە یان واتا بەڕاستی من خۆم نازانم واتە/واتا لە چییەوە و چۆناوچۆن دروست بوونە، بەڵام چەند مانگێک پێشی ئەم باسەش من و چەند دڵسۆزێکی تر خەریکی ویکیفەرھەنگ بووین و بەندە وەک خۆم بۆ وشەی Synonyms، «ھاوماناکان»م بەکاربردووە و ھەر ئەوەندە، بەڵام نازانم دڵسۆزەکانی تر ئەوەیان بەکاربردووە یان شتی تر. ناتوانم لەسەر گۆڕینی ھەر ھەموو وشەکان قسە بکەم، بەڵام ئێمە فەرھەنگی زۆر دەوڵەمەند و چاکمان ھەن و ئەمە بێجگە لەو شیعر و دەقە وێژەیییە زۆر و زەوەنەی کە ھەیمانن. ئەوانە سامانی ئێمەن و دەبێ لەکاتی وتووێژدا ڕەچاو بکرێن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەکان[دەستکاری]

@Calak @Tessla @Gejeluk @مامۆستا ئایە ئەم وتارە خوێنەر لێی تێدەگات؟ وشەی وا دانراون کە پێویست ناکات هەبن، و قورسە بۆ خوێنەر لێی تێبگات، مەگەر یەکێک عەرەبی و ئینگلیزییەکەی باش بێت، زۆربەی وشەکان پێویستیان بە گۆڕنکارییە و هەندێکیان پێویست ناکات وا دانبرێن، چەندین جار هەوڵم داوە گۆڕانکاری تێدا بکەم بەڵام خاوەن وتار لە دژی ئەم کارەیە کە بە وتەی ئەو گۆڕانکارییەکانی من واتای وتارەکە تێکدەدات. 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٩:٣٣، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویستە ھەموومان بەوردی ئەم بەکارھێنەرە یانی 1silent scientist بخەینە ژێر چاوەدێرییەوە. دەسکارییەکانی زۆر جار ئەبنە ھۆی سەقەت و عەیبدار بوونی وتارەکان. چەن ڕۆژ لەمەوبەر وشەی ئەقڵی کردبوو بە مێشک! ئەویش لە کوێ؟ لە وتاری فەلسەفە. فەلسەفەیەک کە ئەبێ دانەدانەی وشەکانی بە وەسواس و وردبینییەکی زۆرەوە دابنرێ. وەکوو ئەوە وایە «ئاو» بگۆڕی بۆ «گۆزە» و کاتێ لێت بپرسن بۆ؟ بڵێی ئەھا گۆزە ئاوی تیایە! زەینیشی کردبوو بە ھۆش! یانی سنووری وشەکان بە لایەوە تێکەڵ و پێکەڵە و پێی وایە ئەتوانێ سنووری مانای وشە بە کەیفی خۆی ببەزێنێ. ئەوەتا مەکینەشی کرد بە بزوێنەر! یانی بە لایەوە machine و motor یەکێکە. جا ئەمە ھەمان کەسە کە ئەیوت نەتەوەیی وشەیەکی باشە بۆ ethnicity. بەکورتی، دەسکارییەکانی جێگەی متمانە نین و ئەبێ چاوی لێ ھەڵنەگرین. بۆ ئەم وتارەش ھەر میتۆد نەکات بە شێواز، وەکوو جاری پێشوو کە کردی، ئیتر کولتوور نەکات بە داب و نەریت و زەین نەکات بە بیر و تیۆری نەکات بە بیردۆز و وەکوو نەکات بە وەکو و کتێب نەکات بە پەرتووک، ئیتر ھەر چییەک ئەکات بیکات. حەز ئەکا دین بکات بە ئایین و قانوون بکات یاسا و مانا بکات بە واتا، من لەگەڵی نیم، بەڵام ئەگەر دڵی پێ خۆشە و پێی وایە بەو کارە خزمەت بە زمانی کوردی ئەکا، با بیکا. Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەسەرمنە کە پێویست بێت بتانگەینم بەشێوازێک، کە وتووێژی زیاتر لەنێوانتان بۆ وشە درووست نەبێتەوە، هیوادارم ڕێز لە ڕاوبۆچوونەکانی یەکتر بگرین بۆ گەیشتن بە ئامانجێک. ئازا: ڕاستییەکەی من ناوی وتارەکان هەڵەم کردبێت، بەڵام ئەوەندەی بزانم کە وشەی دین بە کوردی ئایینە، و وشەی عقل بە کوردی مێشکە، و وشەی قانوون بە کوردی یاسایە، و وشەی مانا لەگەڵ واتا وەک ھاوواتا یان وەک هاومانا دەیانبینم، بۆ ئەمانە ئەتوانم پشتی ئەو بەکارهێنەرە بگرم. بەڵام بۆ دەستکاریکردنی ئەو وشانە لە وتارە فەلسەفییەکان نازانم دەبێت بکرێن بە کوردی یاخوود نا، گەر ناکرێت ببنە کوردی، ئەوا با وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام گەر کێشەی نەبێت بکرێن بە کوردی، ئەوا جێگەی داخە بەکارهێنەرێکی دێرینی وەک تۆ وشە عەرەبییەکان بە پەسەند دابنێت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢٩، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: کێشە ئەمەیە ئێوە لە ڕیشەی وشەکان و سنووری مانای وشەکان ناگەن. بۆ نموونە بە عەقڵ دەڵێن مێشک کە چی ئەمانە دوو وشەی جیاوازن. بە عەرەبی عەقڵ دەبێتە عقل و مێشک-یش دەبێتە دماغ. دەتانەوێ بە زۆرەملی وشەکان بکەنە کوردی.
ئەم نەزانینەی ئێوە زەبرێکی گەورەی لە زمانی کوردی داوە. ھەر ھی وەک جنابتان قانوون-یان پێ عەرەبی بووە ھاتوون یاسا-یان لە جیاتی داناوە کەچی یاسا خۆی تورکییە! یان وشەی دین-یان پێ عەرەبی بووە لایان بردووە کەچی ئەم وشەیە لە زمان کۆنە ئێرانییەکانیشدا ھاتووە. دەی ئەمانە خزمەتن بە زمانی کوردی؟ خیانەت نەبێ خزمەت نییە.
جا ئەگەر ئێوەیش وریا نەبن ئەگەرچی مەبەستتان خزمەت بە زمانی کوردی بێ بەڵام خیانەتی پێ دەکەن. ھیوادارم لە مەبەستم بەباشی بگەن. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calakی برام: تێدەگەم لە مەبەستەکەت، ئەمە نەک لەلای من، بەڵکو زۆربەی کوردانی باشوور ئێستا لێیان بپرسە دەڵێن قانوون واتا یاسا، و عەقڵ واتا مێشکم و دین واتا ئایین، ئەمە خۆ بەس من نیم. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]