وتووێژ:ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

گواستنەوە[دەستکاری]

پێشنیار دەکەم بگوازرێتەوە سەر ئۆپێراسیۆنی چڵە زەیتوون کە ئێستا زیاتر بەوە باوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٤٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ، بەڵام کامیان ببێتە سەرەکی و کامیان ڕەوانەکەر؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٠، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
بە دڵنیاییەوە «ئۆپێراسیۆنی چڵە زەیتوون» دەبێتە سەرەکییەکە و ئەمەش دەکرێ ڕەوانەکەر بێت. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٨، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
ویکیپیدیاکانی تریش ئەم ناوەیان بۆ سەروتار دانەناوە، ویکیپیدیای تورکی نەبێت. بەداخەوە نازانم چۆن ئەم پێشنیازە کراوە و چۆنیش پشتگیریتان کردووە؟! ئەم ناوە (چڵە زەیتوون) ناوێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ڕووپۆشکردنی داگیرکارییەکەی بەکاری دێنێت، کە بە گوتەی خۆی پرۆسەیەکی ئاشتیھێن و دژەتیرۆرییە، بەڵام ھەمووان دەزانن کە خەریکی داگیرکاری و کۆمەڵکوژییە لە عەفرین. لەجیاتی ئەوەی بێن وەک ویکیی کورمانجی ناوێکی وەک (Berxwedana Efrînê) لە وتارەکە بنێن، ناوێک بە دڵی دوژمن دانراوە. من لێرە ناڵێم با وەک کورمانجییەکەش بێت، بەس بەڕاستی ئەم ناوەی ئێستا جێی شەرمە، نازانم چۆن شتێکی وا بەسەر بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا تێپەڕیوە! سەرچیا — ‏١٣:٢٦، ٤ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
[تووڕەیی] بەڕاستی من بێزاربووم لە وتووێژکردنی بێسوود چوون ھەر تا ئێوارە ھەر دوو کەسین لێرە. من و کاک ژیار. لەبەر ئەوەشە ئەو دەنگدانە کارەکەی بە ئێستا گەیاندووە و کەسێک نەھاتووە بڵێ ئەوە نا، ئەمە دروستە یان دەنگی دژ بدات. ھەربۆیە چی دی بۆ ئەم جۆرە بابەتانە ناچار بەمشێوەیە دەکەم @Serchia: @Épine: @Kushared: @Calak: ئەم بابەتە ھەستیارە و دەبێت قسەیەکی تری لێ بکەین. کاک سەرچیا لە ھەر ویکییەک بە جۆرێک ناویان بردووە، بەڵام گەر من بەدوای زانیاری بگەڕێم لەسەر ئەمە، ئەوا چڵە زەیتوون یان ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون دەنووسم. ئەمەش وەکوو وتاری بوومەلەرزەی ٢٠١٧ی کوردستانی لێ ھات کە لە ھەر ویکییەک بە جۆرێک ناوی نراوە. تکایە گەر ڕازیش نین لەسەر ئەم ناوەی ئێستای یان ھەر وتەیەک ھەبێ با بەردەوام بین لە وتووێژکردن لەسەری نەک ھەر وتووێژێ بکەین و ئیتر بڕۆین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٥، ٤ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
منیش دژی ئەم ناوەم. تورکیا ناوی ئەم ئۆپراسیۆنە ھەر چی پێی خۆشە بنێ بە ئێمە چی. ناوە ئینگلیزی و ئاڵمانییەکە بێلایەنە و منیش ھەر لەگەڵ ئەمەم (ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین). با ئەمەی ئێستاش ڕەوانەکەر بێ. --چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٦، ٤ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
من ھەقم نییە ویکیپیدیاکانی تر چییان داناوە و مەبەستی تورکیا چییە، من بۆیە پێشنیارم کردووە چوونکە لەناو ئێمەدا بەوە بیستوومە. گەر دەشی گوازنەوە، بیکەن، من کێشەم نییە. ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورە نییە و پێویستی بەم درامایە نییە، من شتی زۆر خراپترم بینیوە کە لەژێر دەستی بەڕێوەبەرانی تر دەرچووە، بەس با دەست بۆ یەکتری ڕانەکێشین چوونکە بە ھیچ شوێنێکمان ناگەێنێت. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٣، ٤ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
 لەلایەن Serchia گواسترایەوە بۆ ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو بۆ ئۆپێراسیۆنی چڵە زەیتوون. (پێچەوانەکردنەوە)ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٣، ٤ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)