وتووێژ:کاتەگۆری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Aza: ناوی وتارەکە پێویستی بە گۆڕین هەیە، ڕەنگە بشزانیت بە مانای پۆل دێت، چی دەڵێیت؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٦، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla ئەمە زاراوەیەکی فەلسەفییە، لە فەلسەفە و لۆژیکدا ھەر کاتەگۆریی پێ ئەڵێن. لە هەندێ لە فەرھەنگەکاندا وشەی «وتەزا»ی بۆ دانراوە، بەڵام جێ نەکەوتووە. ڕەنگە لە بوارەکانی ترا بکرێ بڵێی پۆل بەڵام لێرە ناکرێ. ئەو وێنەیەش بۆی داتناوە پەیوەندییەکی بە بابەتەکەوە نییە. لە چەند جێگاشدا ھەڵەی ڕێنووست تێ خستووە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ویکی عەرەبی و فارسی ناڵێن پێویستە ناوەکەی وەک خۆی دابنرێتەوە. ئەوانیش بە واتاوە نووسیویانە. گەر ناوێکی باشتر هەیە بۆس دابنێیت باشتر دەبێت، چەنکە وشەی ئینگلیزی سوودێکی وەها ناگەیەنێت، هەڵبەتە گەر ئەم ناوەت پێ باش بێت "وتەزاکان (فەلسەفە)"، گەرنا شتێکی بۆ بدینەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٢٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ناوێکی باشتری نییە، ئەگەر بیبا هەر لە ئەوەڵەوە ئەوەم دائەنا. وشەکەش ئینگلیزی نییە، یۆنانییە. ویکیی ئینگلیزی و تورکی و ئیسپانی و ئاڵمانی و دەیانی تر ھەر وشە یۆنانییەکەیان داناوە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکە ئەوەیە کاتەگۆری واتایەک نادات بە دەستەوە. با بزانم @Gejeluk چی دەڵێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٥٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ھەرچەنە زۆر شارەزاییم لە فەلسەفەدا نییە، بەڵام پێم وا بێ ئەمەی ئێستا شیاو بێ. لە عەرەبیش (مقولة)ی بۆ دانراوە، کە بە واتای وتە دێ نەک پۆل. پێویست ناکا وشەمان بۆ ھەموو شتێ ھەبێ. ‎Gêjełûk ‏١١:٣٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: کەوایە وشەیەکی وتەیی دەبێت دابنرێت بۆ وتارەکە گەر مادام بە واتای وتە دێت، چونکە کاتەگۆری ئینگلیزییە و مانا نادات. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: گەر هیچ دژێک نییە بۆ بیردۆزی وتەکان دەیگوازمەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کاکە گیان بۆ لە شتێ سەر دەر ناکەی خۆتی تێ ھەڵئەقورتێنی؟ بۆ شتێک کە نازانی چییە و بە کەڵکی چی دێ و باسی چی ئەکا دێیت و وشەی سەیر و سەمەرەی بۆ دروست ئەکەی؟ دەس هەڵگرە لەم کارانەت و لەمە زیاتر قسەی بێ مانا مەکە. داخەکەم ناچار بووم بەو شێوەیە بدوێم بەشکوو تێ بگەی خەریکی چی ئەکەی. Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: (بە ڕەوشتێکی جوانتر قسە بکەیت باشتر ئەبێت، ئەگینا بە زمانی خۆت وەڵامت بدەمەوە سڕت ئەکەم). ئەنجاش ناوی وتارەکە هیچ واتایەکی نییە و پێت خۆش بێت یان نا، پێویستی بە گواستنەوە هەیە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٠، ١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: لەسەرەوە وتووێژێکمان لەسەر گۆڕینی ئەم ناوە کردووە، تۆ هیچ ڕایەکت هەیە بۆ گۆڕینی ناوەکە؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Tessla سەرەتای وتووێژەکەم خوێندەوە چووم سەیری ویکی عەرەبی و فارسیم کرد ئەوانیش ھەر ھەر ئاوایان کردووە "ردە" یان "تصنیف" یان بۆ دانەناوە کە لە ھەردوو زمانەکە مەبەست لێی ئەو پۆل (پۆلێنکردن) دێت، و باوەڕم وایە بەرێز @Aza شارەزای زمانەوانییە بەڵام لەسەر ئەوەش بێگوومان بیرورای بەکارھێنەران وەردەگیرێت گەر وشەیەکی کوردی باشتر ھەبوو، و ھەمان مانای کاتەگۆری بدات بە دەستەوە ئەوە پێویستە بۆی بگوازینەوە، ئەوەش ناشارمەوە من شارەزایی تەواوم لە ناوەڕۆکی بابەتەکە نییە، بەڵام بەپێی ئەم وتووێژە بێت "واتەزا" گەر مانایەکی جێگیر و درووست نادات بەدەستەوە نابێت دایبنێین چۆن ئەمە سەرلێشێوان بۆ خوێنەر درووست دەکات، من ھەروا باشتری دەبینم وەک ئێستا بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی وشەیەکی کوردی شیاو و مانا جێگیر دەدۆزینەوە.
| و بەداخەوە دەبێت ئەوەش بڵێم کۆتایی وتووێژەکە شارستانی تێدا نەپارێزراوە،
┐─────────────────────────────────└
سەرەتا بۆ بەڕێز @Aza: ھەموو بەکارھێنەرانی ئێرە ئازادن لەوەی بەشداری لە ناولێنانی وتارەکە بکەن و ھیچ پێویست ناکات پسپۆڕ بن لە بابەتەکە تا توانای بەشداریکردنیان ھەبێت، لەبەر ئەوەی بەشداریکردن ئامانجی گەیشتنە بە یەکدەنگی و گۆڕینەوەی بیرورایە، ناتوانین بە یەکدەنگی بگەین گەر تەنھا چەن کەسێکی دەستنیشان کراو و سنووردار توانای بەشداریان ھەبێت.
┐─────────────────────────────────└
لە کۆتایشدا بۆ @Tessla: ئێمە بەھیچ شێوەیەکی سڕکردن (سیاسەتی بەربەستن) بەکارناھێنین بە مەبەستی سزادان، و باوەڕ دەکەم ھیچ بەڕێوەبەرێک ناتوانێت دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی لە حاڵەتێک بەکاربێنێت کە خۆی لێی چۆن بەکوردی ئەڵێی "Involve" بووە -تێوەگلان؟ (ڕەنگە تێوەگلان بێت لە کوردی)، بەڵکو پێویستە بەرێوەبەرێکی تر بانگ بکەی و کارە یاساییەکان بکات.
سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٣١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
@Sakura emad: بەپێی ویکی ئینگلیزی دیارە کە (بیردۆزی وتەکان) ناوێکی گونجاوە، نازانم بۆچی شایەنی دانان نییە؟، من پێم باشە چونکە لە وشە ئینگلیزیەکە باشترە و خوێنەر دەزانێت واتای چییە وتارەکە، هەڵبەت ناوەکە ڕاستیشە و کێشەی تێ نابینم. (لە وشەی سڕکردن مەبەستم بەربەستن نەبوو، بەڵام کێشە نییە با هەر وا بزانن مەبەستم ئەوە بووە). Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٠، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وادیارە بەھەڵە تێگەیشتووم، لەم حاڵەتە پێویستە شارستانی بپارێزرێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad @Tessla ئێستا کە چاوێکم خشاند بە وەرگێڕانەکەی دوکتۆر محەمەد کەمال لە بوون و کات، زانیم کە ئەویش وشەکەی بە شێوەی کاتیگۆری نووسیوە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]