بوون و کات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بوون و کات (بە ئاڵمانی: Sein und Zeit) شاکار و ناسراوترین کتێبی فەیلەسووفی ئاڵمانی مارتین ھایدێگەرە کە بە یەکێک لە بەڵگەنامە گرنگەکانی ئێگزیستانسیالیزم دەژمێردرێ؛ یەکەم جار ساڵی ۱۹۲۷ چاپ و بڵاو بووەتەوە. کاریگەری و شوێنەواری بوون و کات بە سەر فەلسەفە و تیۆریی ئەدەبی و بوارەکانی تری دوای خۆیەوە، بەئاشکرا دەبینرێ. ھەرچەند مشتومڕ و ناکۆکیی لەسەرە، بەڵام، پلەوپایەی لە مێژووی ھزر و ئەندێشەدا بە ھاوشانی کارەکانی کانت و ھێگل دانراوە. ھایدێگەر لەو کتێبەدا ھەوڵ دەدات لە ڕێگای شیکردنەوەی دازاین (Dasein) یا «لە-جیھاندا-بوون»ەوە ئۆنتۆلۆژیی ببووژێنێتەوە. دەقی کتێبەکە پڕە لە وشە و ساڕستەی نویێ داھێنراو لە لایەن ھایدێگەرەوە.[١]

ساڵی ۲۰۱۲ دوکتۆر محەمەد کەمال کردوویە بە کوردی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Being and Time", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-03-24, retrieved 2023-05-05