وتووێژ:خوێندنگا
ڕواڵەت
ناو[دەستکاری]
پێم باشە ناوی ئەم وتارە بکرێت بە قوتابخانە، بۆ ئەوەی لەگەڵ وتاری قوتابی یەکبگرێتەوە. یان ناوی قوتابی بکرێت بە فێرخواز. Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو کاک @Aram، کاک @Zamand Karim: ئێوە کەسانی چالاکن لێرە، چی دەڵێن سەبارەت بەو وتووێژەی سەرەوە؟ Tessla (وتووێژ) ٠٧:٤٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: سڵاو. وەک چۆن لە وتارەکە ئاماژەی پێدراوە قوتابخانە عەرەبییە، خوێندنگا بە گونجاوتر دەزانم، قوتابی'ش بکرێت بە خوێندکار. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:٢٥، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: کرا. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Tessla:، لە باشوور «مەکتەب» و «قوتابخانە» و لە ڕۆژھەڵات «فێرگە» و «مەدرەسە» دەڵێن. لە کرمانجیی ژوورووم نەکۆڵیوەتەوە. «خوێندنگە» یان «خوێندنگا» بۆ من لە چاو ئەو وشانەی پێشتر تازەترە، بەڵام بەگشتی من ئەو کەسە نیم کە بڕیار بدەم کامیان دانرێ. ھەمان شتیش بۆ خوێندکار (یان خوێنکار) و قوتابی، بەڵام دەستتان خۆش بێ کە وتووێژتان کردووە. ⇐ئارام وتووێژ ٠٧:٠٥، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram@Tessla@Zamand Karim خوێندن چاوگە و نالکێ بە پاشگری -گا وە. خوێندنگا لە ڕووی ڕێزمانی کوردییەوە ھەڵەیە. نووسینگە و خەوتنگەش ھەمان ھەڵەیان تیایە. ئەمانە وشەگەلێکی بێمێژوو و بێپێشینەن کە نەزانان دروستیان کردووە. قوتابخانە زۆر زۆر باشترە، ھەم کۆنە و مێژووی خۆیی ھەیە، ھەم لەگەڵ قوتابیشدا پێک دەخۆن، ھەمیش دروستە لە ڕووی ڕێزمانەوە. فێرگەش دروستە، بەڵام فێرگە عەیبی ئەوەیە نوێیە. بەڵێ، نوێبوون و داتاشراوبوون بۆ وشە عەیبە. Aza (لێدوان) ٠٧:٢١، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: دەست خۆش، ئەگەر بیکەین بە "قوتابخانە و قوتابی" زۆر باش دەبێت. Tessla (وتووێژ) ١٠:٠٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)