وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ٤

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


گۆڕانکاری ڕووپەری دەستپێک

@Aram: @Pirehelokan: : پێویستە لە ئێستادا رووکار و بەشەک لە نوێکاری لە دەستپێکی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بکرێ وەک ئێستا دیارە هەواڵ و ووتارەکان زیاتر تایبەتن بە تەندروستی و پێموانیە هەموو ساڵێک و کاتێک ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بە نێو سەردەمی پەتایەکی جیهانی دابروا، لۆیە دەمەوێ گۆڕانکاری بکرێ لە هەواڵ و ووتاری هەڵبژێردراو و دەروازەکانیش لە لاپەرەی دەستپێک لە بەرامبەریدا باشترە گرنگی بە هەواڵەکان کە ئاماژە بە گرنگی و داتای نوێی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ و چارەسەری نوێی پەتایەکە (ئەگەر بدۆزرێتەوە یاخوود رێگەچارەی نوێ هەبێ و بڵاوبکرێتەوە)، هەروەها پێمباشە ووتارەکی تەواو چاک بە یارمەتی یەکتر دەربارەی ئەو بابەتە بنووسین و بیکەینە ووتاری هەڵبژێردرای لە ئێستادا،لەبەر ووشیارکردنەوە و ئاگاداربوونی خەڵکی پێم باشە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن... Shahid tahir (لێدوان) ‏١١:٢٤، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir:، بیرۆکەیەکی باشە. قۆڵی لێ ھەڵماڵە و دەست پێ بکە. ئیستە وتاری ڤایرۆسی کۆڕۆنامان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٥، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: تکایە بەشە نوێیەکان لەخوارەوە دروست بکە نەوەکوو لەسەرەوە. سەبارەت بە پەرەپێدانی ڤایرۆسەکە بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام کورد گۆتەنی «شت لەمسەرەوە خۆشە.» گەر بەو شێوازەی وتارەکانی پێشووترت بینووسیت، من ناتوانم کاری تێدا بکەم. ھەرچەندە لە پەیوەندیی نێوان لێدوانەکەت و پەڕەی دەستپێکیش تێ نەگەیشتم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: @Pirehelokan: زۆر باشە لە ئێستادا ئەمن خەریکی دەولەمەندکردنی ووتاری ڤایرۆسی کۆرۆنام زیاتر پەرەی پێ ئەدەم هەتا دەگاتە ستانداردی ووتاری هەڵبژێردراو و دواتر جەنابتان لە بەشی هەواڵەکانی ڕووپەری دەستپێک هەواڵی تایبەت بە بابەتەکە دابنێن، پێم باشە ئەگەر بۆتان دەکرێ {دەروازەی پزیشکی} بخەنە یەکێک لەو دەروازە سەرەکییانەی کە لە رووپەرەکە هەیە. سوپاس Shahid tahir (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برادەران سەیری ئەو پرۆژەیە بکەن دەربارەی ئەو بابەتەی ئاماژەم پێدایە هەوڵ بدەن رێک ئەو پرۆژەیە بکەنەوە کوردی، ویکی کوردیش بەژداربی تێیدا. en:Wikipedia:WikiProject COVID-19 , ئەمن ووتارەکانی پەیوەست بە بابەتەکە زیاتر و زۆرتر دەکەم و پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکەم ئێوەش جێبەجێی بکەن. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٩:٢٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستی بڵێم من بڕێک سەرقاڵم. کوردیکردنی ئەو پرۆژەیە کاتێکی باش و چەند بەکاربەرێکی دەوێت. سەبارەت بە وتاری ھەڵبژێردراو کاری تێدا بکەن، بەڵام مەرجیش نییە ھەرچی پاڵێورا، ھەڵبژێردرێت. یەکدەنگی بنەمای لەپێشینەیە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: جەنابتان چالاکترینن و سوپاس لۆ چالاکیەکانت لە ویکی کوردی، بەڵام کە جەنابتان بەرێوبەرەکی ویکیپیدیا بن ئەوها برێن (بەکارهێنەرەکی سادە) هەرچەندە کە ناشتوانێ و ئەوەندە شارەزاییەی نیە و گر و تینی نووسینی ووتاریش لەلایەکیدیکە چ برێ و چ بکا؟، هەرچەندە بەردەوام ئاگاداری ویکیپیدیاشی و جێگای دەست خۆشی کە هێشتا جەنابتان چالاکن، جارێ بەرێوبەرانیتر هێشتا لە خەوێ هەرنەستاینە و هەرگیزا و هەرگیز ویکیپیدیای کوردی بە هۆکاری ئەو جۆرە بەرێوبەرانە تۆسقالێکیش بەرەووپێش ناچێ ١ خوولەک سەیری ویکیپیدیای عەرەبی بکە بزانە چەند بە جوانی کارەکانی خۆیان لە رێگەی ٢ کەسەوە ئەنجامدایە دەربارەی ئەو بابەت و پرۆژەیەی ئەمن دەرێم ar:ويكيبيديا:مشروع ويكي طب/فريق عمل كوفيد-19:، خۆتان ئاگادارن کە ئەمن ئاگاداری ویکیپیدیام، ئەوەندەی ئاگادارم هۆکاری باش بوون و چالاک بوونی ویکیپیدیا لە ئێستادا بەشێک لە بەکارهێنەرانن و ١.٢ش لە بەرێوبەران، خۆ ئەگەر بێت و بگاتە حالەتێک لە پر ئەو بەکارهێنەرانە نەمێنن، ویکیپیدیای کوردی دەچەقێت و بێگوومان کەس ناتوانێ رێنمونی بەکارهێنەری تازە بکا و فێریان بکا، روی قسەکانم لە بەرامبەر توو نیە بەرامبەر ئەوانیترە بەڵام پێوسیتە جەنابت بەخەبەریان بێنی و ئاگاداریان بکەیەوە و بەشێک لە سیاسەتی تووند بکەی بەرامبەریان، بەهەرحاڵ ئەمنیش ئەگەر تانیم ئەو پرۆژەیە ئەنجام ئەدەم ئەگەر نا لێی دەگەرێم سوپاس لۆ جەنابت. Shahid tahir (لێدوان) ‏١٨:٢٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: سەبارەت بە ھەڵبژاردنی وتارەکە ڕاستیم پێت وتووە. ھاتوو ھەڵبژێردرا! خوا دەزانێ. سەبارەت بە ناچالاکیی بەڕێوەبەرانیش بەو پێیەی بەشداریکردن لێرە خۆبەخشانەیە من ھیچم لەدەست نایەت و ھیوام وایە گەر خولەکێکی بەتاڵیان ھەبێت، لێرە بەسەری ببەن. ھەموویشیان ناچالاک نین. Kushared و Pirehelokan باش چالاکن و دەستخۆشییان لێ دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بەردەوام مەهانەی نا چالاک بوون دەخەیتە پاڵ ئەوەی ویکیپیدیا خۆبەخشیە، لە چەندین تۆڕ و گرووپ و رێکخرو کارمکردیە وەک خۆبەخش لە بواری جیاوازیش، ئێستا کە ئەمن لە ویکیپیدیا بەکاربەرەکی ئاسایی بم یاسا و رێساکان لۆ من زۆرترە کەچی لۆ بەرێوبەران وانیە؟ ئەوە بەس لەبەر ئەوەی ئەوان خۆبەخشن مەگەر بەکارهێنەرانی دیکە خۆبەخش نینە و ماندووشن و بەژداری زیاتریشیان هەیە؟ لۆیە کاک ئارام ئیدی بە جدی ئەو مەهانەیە بەسە و پێویست ناکا، جەنابتان ئاگادارن لە ماوەی ئەو ٢ ساڵە دەیان پێشنیار و پرۆژە و ووتار پەکیان کەوتیە و ئەنجام نەدراینە بەس لەبەر خاتری ئەو بەرێوبەرانەی خۆبەخشن و نا چالاکن بەڕاستی جێگای داخە کە جەنابیشتان بە هەندێک رێکار و یاسای ویکیپیدیا چاوپۆشی دەکەی کە پێویست ناکا وابکەی و پێویست دەکا هەندێک لە پێشنیاز و یاسای ویکی کوردی بگۆردرێ لە بەرژەوەندی گشتی و بەرتەسک کردنەوەی ئەو کەسانەی کە نا چالاکن و بە کەیفی خۆیان دێن و دەرۆن و دەیان پرۆژە و کاری بە کۆمەڵیش لە کار دەخەن، بێگوومان لە موەی ئەو ٢ ساڵەب ەردەوام گوتومە و دەیلێمەوەش کە هۆکاری نا چالاکی ویکی کوردی، ئەو جۆرە یاسا و پێشنیارانەن کە لەسەر بەکاربەری ئاسایی تووند و تۆڵن و بەشێک لە بەرێوبەران و هەتا بەکارهێنەرە چالاکەکانیش هەندێ کاری نا پێویست دەکەن و هەندێک کاری پێویستیس پشگوێ دەخەن Shahid tahir (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: ئاخر تۆ بەشداری دەکەیت بۆیە، پەیامت بۆ دێت. گەر بەشداری نەکەیت، کەس لێیشت ناپرسێت. ئەوە ڕاستییەکە! جگە لەوە چ بەڕێوەبەر بی یان نەبی، ھەر وەکوو یەکن. واتە ئێستا من لە تۆ بەڕێزتر نیم. گەر بشزانم ئەم کارەم پێ ناکرێت، نایکەم. بەڕێوەبەری ئەوەندە گرنگ نییە و منیش دەڵێم کە غەیرە بەڕێوەبەران نەبن، بەڕێوەبەران بەتەنیا ھیچیان پێ ناکرێت. گەر ھەر بەڕێوەبەرێک لە ساڵێکدا ١٠٠ دەستکاریی ئەنجام نەدا، ئەوا مافی بەڕێوەبەرایەتیی لێ دەسەندرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئێستا دەتەوێت من چی بکەم کە ئەم دۆخە باشتر ببێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Aram: بێگوومان زۆر شت هەن کە بیانکەی، پێشنیار دەکەم لە تۆڕی تایبەت پەیوەندیت لەگەر هەموویان هەیە، پێموابێ لە وتوێژەک ئەو قسەیەتم بینی. هەموویان ئاگادار بکەوە لەوەی بێگوومان مافی بەرێوبەرایەتی پێویستی بە ماندی بوونی زیاترە، ڕاستە بەرێوبەر بی و نەبی جیاوازی نیە بەڵام بەرێوبەران دەسەلاتیان زیاترە و بەشێک لە کار و پرۆژەکان بەبێ بەرێوبەران ناچێ بەرێوە هەر وەک ئەو پرۆژەیەیی دەربارە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشنیارم کرد بێگوومان دەبێ بەرێوبەرەک یاخوود چەند بەرێوبەرەک بەژدار تێدا هەبی هەتاوەک پرۆژەکە قبووڵ(ئەکسێپت) دەبی، هەوڵ بدە تێیان بگەیەنی کە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە ئێستادا زۆر چالاک نیە وەک ویکیەکی بەهێز دەرناکەوێ سەرەرای ئەوەی لە رووی بەکارهێنەر و بەرێوبەریش تا رادەیەک کەم و کووری نیە، ئەگەر نا دەکرێ جەنابتان و کاکە @Pirehelokan: رێکبکەون و ئاگاداری(warning) پێ بدەن لەوەی هەر چالاک نەبن مافی بەرێوبەری لێیان بسەندرێتەوە و بدرێتە کەسانی چالاک و ئامادەبوو لۆ ئەو مافە وەک خۆم پێشنیاز بکەم کاکە (Arya sarhan) کە دەکرێ ئەگەر لە ٪١٠٠ شارەزایی رێساکانیش نەبی، هەوڵ بدرێ زۆر شت فێربکرێ دەربارەی بەرێوەبردنی مافەکەی و ئینجا پێی بدرێ، هەروەها دەتواندرێ جگە لە ئاگاداری هەنگاوی دیکە بکرێ بەرامبەر بەکارهێنەر و بەرێوبەرانی نا چالاک بەڵام لە ئێستادا پێموایە ئەوە زۆر باشە و لەو باوەرەشدام کە دەکرێ کەسانەک لە بەرێوبەران ئامادەی دەستبەرداری ببن بە هۆکاری ناچالاکیان، جێی سەرنجە بەکارهێنەری چالاک و تێگەیشتوو دەربارەی رێساکانی ویکیپیدیا (ئارەزووی بوونە بەرێوبەری هەیە) و گەرم و گوورتری دەکا لەسەر پرۆسەی بەرێوەبردنەکە، بەڵام ئەگەر ئەویش پاش بوونە بەرێوبەر ناچالاک نەبن .بەڵام پێش ئەوەی مافی بەرێوبەرێتی بدرێتێ ئاگاداریش بکرێتەوە لەوەی ناچالاکی دەبێتە هۆکاری لێسەندەوەی مافەکە، ئیدی ئەگەر چەند بەرێوبەرەکی چالاک و ووشیار هەبن، باوەڕم وایە ووتاری زیاتر و چاکسازی زیاتر و بەکارهێنەری زیاتر روو لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکا، سوپاس لۆ ماندی بوونەکانت گرنگیدانت بە ویکیپیدیای کوردی کاکە ئارام.. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٢:٠٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بۆ مۆبایل

سڵاو ھاوڕێیان! ئێستا سەیر دەکەم بەڕاستی بەشی سەرەوەی پەڕەی دەستپێک بۆ مۆبایل زۆر زۆریش قەرەباڵغە و دەبێت تا بۆمان بکرێت بۆ بەکاربەرانی مۆبایل شتەکان سادەتر بکەینەوە. بەراوردێکی دوای کارەکە و پێش کارەکە (پەڕەی دەستپێکی ئێستا) بکەن و بۆچوونی خۆتان بڵێن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٢، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان تکایە بۆچوونی خۆتان بڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. ھیچ دژێک نەبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گوادلۆپ

تکایە یەکێک پەڕەی گوادلۆپ ببەستێتەوە بە ویکیداتا و زمانەکانی تر، سپاس .! زەمەند ‏١٣:٤٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

پێشتر کراوە -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی دەستپێک

@Aram:، @Kushared:. ھاوڕێیان ئەم پەڕەی دەستپێکەی ئیستە لە موبایلدا دەر ناکەوێت. لەبەر ئەوە قەبارەی ئەو ڤیدیۆ/وێنەیە دانراوە گەورەیە. ئەگەر دەکرێ چارەسەری بکەن. ئەگەرنا لایبەن. چون ئیستە لە موبایلدا لاپەڕەیەکی سپی دەردەکەوێت کە ڕەنگە سەر لە خوێنەر بشێوێنێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چارەسەر کرا
@Pirehelokan: ئای ڕەحمەتت لێ بێت! بە ناشکوری نەبێت ھەر دەبێت خۆشمان خەریک بین. بەداخەوە، یەک دانە حەفتەیە پەڕەی دەستپێک ئاوا بووە و یەکێ دەستی تێ نەچووە پێمان بڵێت! بەھەرحاڵ، چاکم کرد. خۆی دوو ڤیدیۆلێدەرمان ھەن. بۆ تازەکە زۆر ئاسان چارەم کرد، بەڵام کۆنەکە بڕێ ئیزعاج بوو. جا گەر لەدەرەوە بیت، نوێیەکە/بیتاکە دەکوژێتەوە و کۆنەکە دەکەوێتەوە کار. خۆی لەوانەشە کێشەی میدیاویکی و ڤیدیۆلێدەرەکان بێت نەک لای ئێمە. باشتر بوو لە ویکیی فارسییش باسێکی ئەمە بکرێت نەکوو کێشە لە ڤیدیۆلێدەرەکە ھەبێت. باش دەبوو کۆنەکەیان ھەر بەیەکجاری ناچالاک بکردایە. بەھەرحاڵ، ئێستا وام لێی کرد کە لە ھەموو حاڵەتەکان پڕاوپڕی شاشە دەرچێت. بزانە کێشەی ھەیە؟ لەدەرەوە و ژوورەوە و بە ھەموو حاڵەتەکان لێی بڕوانە و گەر گرفتێک ھەبوو، ئاگادارم بکەرەوە. زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاریی دەستکاری لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢

تکایە لە بەشی «دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟»دا بەستەری «سێحربازی وتارەکان» نوێ بکەنەوە وەک ئەوەی لە بەشی «بەشداری لە ویکیپیدیا»دا هەیە. — ڕۆژ ‏١٩:٠٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC) — ڕۆژ ‏١٩:٠٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ڕۆژ لە مەبەستەکەت تێناگەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٠٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستی لە گۆڕینی دەقی بەستەرەکەیە لە پەڕەی دەستپێک. سێحربازی وتارەکان بگۆڕە بۆ جادووگەری وتارەکان. سپاس! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٥:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad لەبیرت چوو بەستەرەکەشی ڕاست بکەیتەوە. دەبێت بیکەیت بە [[جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١|جادووگەری وتارەکان]]. — ڕۆژ ‏٠٧:٠١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 ئەمیش کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەیام لەلایەن Hamaredha نێردراوە

سڵاو ھاوڕێیان پرسیارێک بۆچی ناتوانین لینکی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بدۆزینەوە کاتێک لە ماڵپەڕی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا دەگەڕێین لەکاتێکدا باقی زمانەکان دەدۆزینەوە، مەبەستم ئەوەیە ھەرکەسێک ئێستا بچێت و ئێستا لە ماڵپەڕی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا بگەڕێت سەری سووڕدەمێنێت لەلایەن ئەم بابەتە کە لینکی زمانی کوردی سۆرانی بوونی نییە ھۆکارەکان چین؟ ڕاشکاوانە ھیوادارم بەڕێوەبەران بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن چونکە زۆر پێویستە بۆ ئێمە وەک بانگخوازانی ویکیپیدیا و سۆرانی ویکیپیدیا، و سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Hamaredha: ئەگەر مەبەستت ئەمەیە، ئەوا زۆر گرنگ نییە. بە حەق بێ، حەقە کورمانجییەکە لەوێ دانرێ چونکە سەروو پەنجا ھەزار وتاریان ھەیە. ئەگەریش مەبەستت شتێکی ترە، تکایە ڕوونکردنەوەی زیاتر بدەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aramسوپاس بۆ وەڵامەکەت برای ئازیزم، بەڵێ مەبەستم ئەمەیە لە پەیامەکەمدا، بەڵام بۆچی زمانی کوردی لەناو ئەودا پۆلێن ناکەیت، ئایا تا ئێستا زمانی کوردی دانپێدانراو نییە، و سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٢:٣١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: شایەنی نییە و لە خزمەتام. ئەوە پەیوەندیی بە کۆمەڵگەی ویکیی ئینگلیزییەوە ھەیە. پێم وایە گەر پێشیان بڵێین زیادی بکەن، زیادی ناکەن چونکە زۆر ویکیپیدیای تریش ھەن کە لە کوردییەکان زیاتر وتاریان ھەیە. بڕوانە meta:List of Wikipedias. مەرجێکیشیان ئەوەیە کە پڕۆژەکە وتاری کۆلکەی تێدا نەبێت. واتە بەزۆری بۆ زۆرکردنی ژمارەی وتارەکان وتاریان دروست نەکردبێت. گەر دەتەوێت، دەتوانیت پێشنیاری زیادکردنی کورمانجییەکەیان بۆ بکەیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرۆژەی پاڵپشتی حکوومەت و دامەزراندنی وۆرک شۆپ بۆ پەرەپێدانی ئینسایکلۆپیدیاکە، بەشی کوردی

سڵاو لە ھەموو ئەندامان، حەز دەکەم ئەم بابەتە بەرز بکەمەوە بۆ گفتوگۆی گشتی و ئەگەر پێویست بوو دەنگ بدرێت، وەک ھەمووان دەزانن کە بەشی کوردی زۆر درەنگ لە ژمارەی بابەتەکانی ناو ئینسایکلۆپیدیاکە و ئەمەش بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە کە من دەیکەم بەپێی ئەوەی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییەوە گەیشتوومە، کورتی بکەرەوە

  1. بێئاگایی زۆرینەی خەڵک سەبارەت بەم ئینسایکلۆپیدیایە
  2. نەبوونی ڕۆحی خۆبەخشی لەناو خەڵکدا
  3. نەبوونی ھیچ پاڵپشتێک بۆ پێشخستنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە، بە پێچەوانەی باقی ئینسایکلۆپیدیاکانەوە کە پشتگیریان ھەیە

من بە تەواوی ئاگادارم و ئاگادارم کە ئەم ئینسایکلۆپیدیایە لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشی خۆبەخشانە دامەزراوە، بەڵام ئەگەر دوای دە ساڵ لەمەودوا نەگەینە ئەو ١٠٠ ھەزار وتارەی لە بەشی کوردیدا ھەیە، گەشەی ئینسایکلۆپیدیای کوردی زۆر خاوە و ئەمەش نیشاندەرێکی زۆر نەرێنییە، من پێشنیاری ئێمە وۆرک شۆپێک ئەنجام دەدەین و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ویکیپیدیای کوردی ئەم جۆرە کۆبوونەوە و وۆرک شۆپانە پێشتر لە ئینسایکلۆپیدیای ئینگلیزی و ئەڵمانی و سویدی و عەرەبیدا ئەنجام دراوە، مەبەستم ئەوەیە بیرۆکەکە بیرۆکەیەکی نوێ نییە، ئێمە… سەرنج بدەن کە باقی زمانەکان وۆرک شۆپیان ئەنجامداوە بۆ پەرەپێدانی ناوەڕۆک کە بە زمانەکانیان نووسراوە، کەواتە بۆچی ئێمە بەشی کوردی ویکیپیدیا بەم شێوەیە کار ناکەین وۆرک شۆپەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک و کۆمەڵگەی کوردی لە گرنگی… نووسین و خۆبەخشی، کە بەشدارە لە زیادکردنی ھۆشیاری کولتووری کۆمەڵگەی کوردی. Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٢٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamaredha: سەرەتا لە وشەی حکوومەت کە لە ناونیشانەکە دیارە و لە ناوەڕۆکەکەش باسی حکوومەت نەکرابوو تێنەگەشتم. سەبارەت بە ئامادەکردنی وۆرکشۆپ ئەوەندەی من بزانم یەک دوو وۆرکشۆپێک لەسەر ئەرکی کەسەکان خۆیان ڕێک خراوە، بەڵام پێم وا نەبووە کەسانێکی وایان ڕاکێشابێ. کاک @Kushared: زیاتر بۆ ئەم کارانە دڵسۆزترە و باشترە ئەوان قسەی خۆیان بکەن. یەک داوای بچووکیشم ھەیە کە پێش بڵاوکردنەوەی دەستکارییەکانتان، پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەن چونکە بەڕاستی زۆر باش لە داواکارییەکانتان تێناگەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دواین گۆرانکاری

سڵاو بەڕێزان بەهۆی ئەوەی کە کە دیزاینی ماڵپەرەکە گۆراوە نازانم بەستەری دواین گۆرانکارییەکان لە کوێی بەشی سەرەکییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kurd2021 لەلای من (شێوازی کۆمپیوتەر) لە شوێنی خۆیەتی لەلای ڕاست. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emadدەستخۆش گەیشت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایار

بەڕێزان دیارە ماوەیەکی زۆرە تێبینی ئەوەم کردووە کە لەبەشی دەستپێک کە ڕێکەوت و ڕۆژ و مانگی تێدایە ، مانگی ئەیار بەستەری سورە نازانم بۆچی تا ئێستا چاک نەکراوە ئێمە وتاری مانگی ئەیارمان هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:١١، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: ئایا من هەڵەم، یان بەتەواوی بەستەری سووری لێ نییە، یان چاک کراوە؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٣، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەستکاری کراوەتەوە و چاکراوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئێستا مانگی حوزەیران بەستەری سوورە لە پەڕەی دەستپێک. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا دەستت خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:١٩، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]