ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ڤایرۆسی کۆڕۆناەوە)
Jump to navigation Jump to search
ڤایرۆسی کۆڕۆنا
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا (بە ئینگلیزی: Coronavirus) گرووپێک ڤایرۆسن کە مەمکدارەکان تووش دەکەن، لەوانەش مرۆڤەکان و باڵندەکان. لە مرۆڤەکاندا، دەبنە ھۆی ھەوکردنی موڵایمی کۆئەندامی ھەناسە، بەڵام لە ھەندێک بارودۆخ دا ڕەنگە کوشندە بن. لە مانگا و بەرازدا لەوانەیە ببنە ھۆی سکچوون، لە کاتێکدا لە مریشکدا دەبیتە ھۆی ژەھراویبوونی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە. تا ئێستا ھیچ دەرمانێکی کوتانی یان خۆراکی بۆ چارەسەر و ڕێگرتن لە ئەم ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.

ناوی کۆرۆنا لە وشەی لاتینی corona وەرگیراوە کە بە مانای تاج دێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا بە شێوەی تاج دێتە بەرچاو. ئەم جۆرە لە ڤایرۆسانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٥ز دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بوو.[١] ئەو کەسانەی کە پێشتر ھەڵگری نەخۆشی تر بێت یاخود ئەو مناڵانەی کە ناخۆشی دڵیان ھەبێت خێراتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ڤایرۆسە کڕۆنیەکان زیادتر لە زستان و بەھاراندا خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن.[٢] ھەرچەند ئەم خانەوادەیە لە ڤایرۆسەکان زیادتر لە ئاژەڵاندا بەدی کراوە بەڵام پێنج جۆریان کاریگەری دەخەنە سەر ھەناسەدانی مرۆڤ.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید-١٩[دەستکاری]

ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت.[٣] تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە ٢٫٥٪ی ھەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان ٣٠–٧٩ ساڵانە.[٤]

ئاشکرابوون[دەستکاری]

ئەو ڤایرۆسە لە ساڵی ١٩٦٠ ئاشکرا کرا. یەکەمین جۆری ئەو ڤایرۆسە کە ڤایرۆسی ھەوکردنی سیەکانی درم لە مریشک و دوو ڤایرۆس لە بۆشایی لووتەوە مرۆڤ نەخۆش دەکەن و تووشی سەرمابوون دەبن، ناوی لێنرا ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی 229E و ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی OC43. لەو کاتەوە پێکھاتەی ئەم خێزانە ڤایرۆسە دیاریکرا ھەروەک: ڤایرۆسی کۆرۆنا سارس لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی NL63 لە ساڵی ٢٠٠٤. ڤایرۆسی کۆرۆنای مرۆڤی HKU1 لە ساڵی ٢٠٠٥. ھەروەھا ڤایرۆسی کۆرۆنا مێرس ئەم ڤایرۆسە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٢ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەریھەڵدا و بەتایبەتی لە وڵاتی سعودییە. دواتر ئەم ڤایرۆسە گوازرایەوە بۆ ئەفریقیا و ئاسیا و ئەورووپا، ئەم جارەش جۆرێکی دیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریھەڵداوە کە پێی دەگوترێت کۆڕۆنای ٢٠١٩ یاخود (٢٠١٩ - NCOV),[٣][٥] زۆربەی ئەم ڤایرۆسانە ڕۆڵێکیان ھەیە لە بوونە ھۆی ھەوکردنی ھەناسەی تووند.

گواستنەوە[دەستکاری]

ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەسی تووشبوو بۆ کەسانی دیکە بەم شێوانەی خوارەوە دەگوزارێتەوە:

  • لە رێگەی ھەوا ئەمەش بە ھۆی پژمین و کۆکە کردن.
  • پەیوەندی کەسی وەک دەست لێدان و تەوقە کردن.
  • دەست لێدان لەو شوێنانەی پیس بوونە وەک دەم و لووت و چاو و واباشترە پێشە ئەم کارانە دەستەکانت بە باشی بشۆیت.
  • پیس بوون بە پیسایی مرۆڤ یا ئاژەڵ، ئەم حاڵەتەش زۆر دەگمەنە.[٥]

لە ئاژەڵاندا[دەستکاری]

ئاشکراکراوە کە ئەو ڤایرۆسە ھۆکاری نەخۆشیە لە پزیشکیی ئاژەڵیدا لە سەرەتاکانی ساڵی `١٩٧٠، جگە بۆ ھەوکردنی سیەکانی درم، نەخۆشی گەورەی پەیوەندیدار بەو نەخۆشیە لە بنەڕەتدا نەخۆشی ڕیخۆڵەییە.

خۆپاراستن[دەستکاری]

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، چەن ڕێنمایەکی پێشکەش کردووە بۆ خۆپراستن لە ڤایرۆسەکە:

  1. دەستەکان: دەستەکانت بشۆ (ئەگەر پاکیش دیار بوون)[٦]
  2. ڕووخسار: دەست لە رووخسارت مەدە (دەم، لوت، چاو)[٧][٦]
  3. بۆشایی: شوێنێکی سەلامەت بھێلەرەوە بۆخۆت (مەچووە شوێنی قەرەبالغ)[٦]
  4. ماڵەوە: لە ماڵەوە بمێنەرەوە[٦]

زانیاری زیاتر: ڤایرۆسەکە ئەتوانرێ لە ڕێگەی تریش بگوازرێتەوە جگە لەوانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە

وەکوو تەوقە کردن و پاشان بەبێ ئاگاداری دەست بدەیت لە رووخسارت، لەجیاتی ئەوە لەڕێگەی سەرتەوە

یان چەمانەوە پێشوازی لە بەرامبەر بکە[٨] پۆشینی دەستکێش، بەتەنھا ناتوانێت ڤایرۆسی-کۆرنا دووربخاتەوە

شوشتنی دەستەکان و لەدەست کردنی دەستکێش پارێزگاریەکی زیاتر پێشکەش دەکەن[٩]

ئەگەر نەخۆشی دڵ یان کێشە لە سیستەمی ھەناسەدان یان شەکرەت ھەیە دووربکەوە لە شوێنی قەرەبالغ

یان شوێنێک لەوانەیە لەگەل کەسانی نەخۆش بەریەک بکەون[١٠] ئەگەر کێشە لە سیستەمی ھەناسەدانت

ھەبوو زیرەک بە، بەپەلە پەیوەندی بە نەخۆشخانە بکە پێش ئەوەی ئازیزانت یان نزیکەکانت لەتۆی بگرنەوە[١١]

شوێن ڕێنمایە تەندروستیەکان بکەوە لە نەخۆشخانەی شارەکەت یان ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی،

گوێ بگرە لەسەر دواین ھەواڵەکان دەربارەی کۆرۆنا ڤایرۆس، بۆ ئەوەی دووربیت لە دەنگۆ و پڕوپاگەندەکان

سەیری سەرچاوە سەلمێنراوەکانی وەک، رێکخراوی تەندروستی جیھانی ، سەنتەری کۆنترۆل کردنی نەخۆشیەکەکان،

دەنگۆ و پڕوپاگەندە بڵاو مەکەرەوە، چونکە زیان ئەگەیەنێت بە وانەی گوێبیستی ئەبن.[١٢]

ھەروەھا دکتۆر زاک سیکۆرا[١٣] چەن ڕیێنمایەک پێشکەش ئەکات بۆ ئەوەی لەیادمان بێت کە دەست لە رووخسارمان نەدەین

  1. ئاگاداری ویستەکانت بە بزانە چیدەکەیت، کاتێک کاردەکەیت تۆزێک لە کارەکانت بوەستە.
  2. دانانی تێبینی لە ماڵەکەت یان ئۆفیسەکەت یارمەتیدەر ئەبێت بۆ یادخستنەوەت لە بارەی کۆرۆنا.
  3. دەستەکانت سەرقال بکە ئەگەر لەماڵیت سەیری تیڤی بکە، ئەگەرنا کەلوپەلەکانی ناوماڵ ڕێک بخە یان ھەر شتێک کە دەستەکانت سەرقال ئەکەن.
  4. بەکارھێنانی پاک کەرەوەیەک، کە بۆنێکی خۆشی بەھێزی ھەیە، بۆ ئەوەی بەیادت بخاتەوە نابێت دەست لە روخسارت بدەیت پێش ئەوەی دەستت ببەیت بۆ روخسارت.
  5. لە کۆتایدا ئەگەر وا ھەست ئەکەیت ئەگەر بە شێوەیەکی کاریگەر راھاتووی دەست لە رووخسارت بدەیت ئەوە دەستکێش لە دەست بکە یارمەتیت ئەدات کە لەوانەیە بە شێوەیەکی کاریگەر بەیادت بخاتەوە کە نابێت دەست لە رووخسارت بدەیت[١٤]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/کروناویروس
  2. ^ https://www.usf.edu/student-affairs/student-health-services/
  3. ^ ی ا نیشانەی ڤایرۆسی نوێی کڕۆنا چییە و چەندە مەرگھێنەرە؟|ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان
  4. ^ رێبوار، ھونەر. "چەند نھێنیی و تایبەتمەندییەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا". www.rudaw.net. رووداو. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی 25ی شوباتی 2020 ھێنراوە. 
  5. ^ ی ا "دیوە شاراوەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا". ٢ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  6. ^ ی ا ب پ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی
  7. ^ ڤایرۆسەکە زۆر بە ئاسانی ئەتوانێ لە دەم و لوت و چاو، بچێتە ژوورەوە و ئاسانترین رێگان بۆ چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەکە (سەرچاوە)
  8. ^ چۆنیەتیەکەی ببینە: وێنە١: ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ، وێنە٢
  9. ^ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی : دەستکێش بەتەنھا ناتپارێزێت
  10. ^ ڕیکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ ڕێنماییە تەندروستیەکان
  11. ^ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی: ڕێنمایی١ ، ڕێنمایی٢، ڕێنمایی٣
  12. ^ ڕێنمایی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی
  13. ^ دکتۆر لە بواری فیزیۆلۆگی ، زیاتر بخوێنەرەوە
  14. ^ سەنتەری HealthLine لەسەر وتەکانی دکتۆر زاک

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]