وتووێژ:ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Zamand Karim: سوپاس بۆ نووسینی ئەم وتارە نوێیەت، بەس پێویستە وشەی ئەڤەتار لە هەموو وتارەکان یەک ناو بێت، ئەگەر ئەم دەگۆڕیت بەوەی تر یان ئەوەی تر دەگۆڕیت بەمە کێشە نییە گرینگ ڕاستەکە بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٤٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla، بە ھەردوو شێواز دەخوێندرێتەوە واتا ھەردووکیان کێشەی نییە، مادام هەمووی دەبێت یەک بێت، نوێیەکە دەکەم بە ئەڤەتار. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: ڕاستە بە هەردوو شێواز پێی دەزانرێت، بەڵام سەرەنجام یەکناو لێرە دائەنێین، وە سوپاس بۆ گۆڕانکارییەکە و بژی. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٦، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim:، ملکەچپێکەر یانی چی؟ سەرچاوەکەی چییە؟ کۆتاش بۆ لەجێی دوایین چاک نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan کاک Aza لێرەدا «ھەواچەمێن»ی بۆ airbender پێشنیار کردووە. من پێم تەواوە. bend یانی چەماندن(ەوە). ‎Gêjełûk ‏٠٨:٣٣، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ھەواچەمێن و چەماندنەوە لە ناوەڕۆکی چیرۆکی ئەم زنجیرەیە ھیچ مانایەکیان نییە، کەسەکان توخمەکان ملکەچی خۆیانی دەکەن و کۆنترۆڵیان دەکەن، نەک بیچەمێننەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim من کارم بە ناوەرۆکی زنجیرەکەوە نییە. دەبێ ناوی زنجیرەکە وەربگێڕین، نەک ناوی نوێی بۆ دابھێنین. چەماندن(ەوە) بە مانای bend نزیکە. سەیری ئێرە بکە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٤٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئاخر کاکە چۆن دەکرێ وشەیەک دابندرێت کە فڕی بەوەوە نەبێت کە لە زنجیرەکە ئاماژەی پێدەکرێت؟! ناڵێم bend واتای چەماندنەوە نییە، بەڵام لێرە ماناکەی جیاوازە، کون و کەلەبەری ئەو زنجیرەیە شارەزام، لە ھیچ کوێیەک Firebending بە مانای «چەماندنەوەی ئاگر» نایەت، گەر ئاگرێک بە دەستەکانتەوە بێت دەڵێی چەماندومەتەوە؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١١:٣٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەوە لە ئافرێنەری زنجیرەکە بپرسە. ئێمە تەنیا وەردەگێڕین.

ناڵێم bend واتای چەماندنەوە نییە، بەڵام لێرە ماناکەی جیاوازە
— بەکارھێنەر:Zamand Karim

چۆن؟ بیسەلمێنە (بە فەرھەنگ و میناک دەڵێم).
ئەمەش وەک زنجیرەی کوڕەکانی لێ ھات. بەڕێز Tessla دەیوت boy لێرەدا بە مانای کوڕ نایات. چاوی لێ بکە. ئەویش ناوەرۆکەکەی مەبەست بوو. باسی ناوەرۆکم بۆ مەکە، لەسەر ناوەکە بدوێ. ‎Gêjełûk ‏١٢:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ھەر لەو بەستەرەی بەڕێز Gejeluk ئاماژەی پێکرد ڕوونکردنەوەم لەسەر ملکەچپێکەر داوە، کە لە ملکەچ'پێکردنی توخمێکەوە ھاتووە و ئەو کەسەشی توخمەکە ملکەچ پێدەکات پێی دەوترێت ملکەچپێکەر، ئەمە لە زۆربەی وێبسایتی فیلم و زنجیرە ژێرنووسکراوەکانیش داندراوە و گشتییە، ئەوساش کۆتام لەبری دوایین دانا بۆیی بەشی ئەنیمەیشن لە لایڤ ئاکشنەکەی جیابکەمەوە تا تێکەڵ نەبن، چون وتارێکی زۆر ھەیە بەو ناوەوە، ئەویان گەر کێشەی تیایە دەتوانن بیگۆڕن. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لە فەرھەنگ ئەمە نەنووسراوە: «bend لە زنجیرەی ئەڤەتار ماناکەی دەگۆڕێت» بەس سەیرێکی بەشی ناساندنی زنجیرەکە بکە لە ویکی ئینگلیزی دەزانی bending واتای چەماندنەوە نییە، ئەمە خاک و ئاسمانی جیاوازە لەو وتووێژەی ئێوە کردوتانە. تەنێ ئەوە دەڵێم گەر ئاگرێک بە دەستتەوە بوو، دەڵێی چیم لە ئاگرەکە کردوە؟ چەماندومەتەوە؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:١٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەی @Aza: لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروستە. airbender ناوێکی ئەیجنتە و دەبێت بە هەواچەمێن. من خۆم زنجیرەیەکەم دیوە و ئاگاداری ناوەرۆکەکەیم. باسی چوار توخمی سەرەکی دەکا: ئاو، ئاگر و با و خاک. پیرەمێرد دەڵێ:سروشتی ئادەم لە چوار عونسورە / زددی یەک با و خاک، ئاو و ئاگرە. ئەوانیش بکەین بە خاکچەمێن، ئاوچەمێن و ئاگرچەمێن. لەگەڵ هەواچەمێنیش لاریم نیە، بەڵام ڕاستییەکەی زۆری لە کوردیدا دەڵێن با. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ھیچ لەگەڵ ئەو ناوەدا نیم، ملکەچپێکەری ھەوا.. ئاو.. ئاگر.. نازانم کێشەی چ بوو. چەماندنی با!! ھەر بە تەماشاکردنی باچەمێن ھەست ناکەیت ئەمە وتارێکە لەسەر ئەو زنجیرەیە نووسراوە، وێڕای ئەوەی دەیان وتار دەبێ ناو و بەستەرەکانیان بۆ بگۆڕدرێ. گەر ئەمە کۆتا بڕیارە لەسەر ناوەکەی، من دەست ھەڵدەگرم لە پێشخستنی وتاری پەیوەندیدار بەم ناوەوە. سپاس بۆ ئێوە زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەرچیش ڕوونکردنەوەی ئەوانەی بانگھێشتی ئەوە دەکەن لە زمانەوانی شارەزان و بەڵگەی فەرھەنگی دەھێننەوە بۆ پشتگیریکردنی لە گۆڕینی ناوێک کە خەڵکی خوێنەر پپێی ئاشنایە بۆ ناوێک ھەرکەس نازانێت ماناشی چییە، ئەگەرچیش ئەو ڕوونکردنەوانە درووستە بەڵام مانای ئەوە نییە لێکدانەوەی خۆیان بسەپێنن بەسەر خوێنەر من دژی ئەوەم ئەو ناوانە دەستکاری بکرێت کە خوێنەر دەیناسێتەوە بۆ ناوێک کە ھەر خوێنەر ناشزانێت بوونی ھەیە! دەبێت ئەوە بزانین گەر ئەو وتارانە Index بکرێن دەچن بۆ سێرجی گووگڵ. ئەم بابەتە پێشووتریش ڕوویداوە یەکێک لە بەرێوەبەران لەسەر بابەتێکی تایبەت بە ڕەگەز ئەیوست ناو یان وشەسازی بۆ بکات لە کاتێکدا زۆر دوور بوو لە بابەتەکە، کە بەشێوەیەکی زانستی بۆم ڕوونکردەوە ئینجا بەرێزیان وتیان شارەزایمان نییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھەمان شێوە @Gejeluk دەڵێت لام گرنگ نیە ناوەڕۆک چییە بەتەنھا ڕێزمان و ڕێنووس گرنگن، نازانم گەر نەزانین ناوەڕۆک چییە و و باسی چیدەکات چۆن توانای ئەوەت دەبێت ناوێکی شایستەی بۆ دیاریبکەی کە ھەم خوێنەر تێگەیشتنی لێی ھەبێت و ھەم ئێمەش. شتەکە ھەر تەکنیکی ناولێنان نییە بەڵکو تێگەیشتنە لە بابەت ئینجا ناوێکی درووست. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ھاوڕام تکایە سەرەتا با بەڕای گشتی لەسەر ناوێکی گونجاو ڕێک بکەوین و دواتر بە بۆت ھەموو ھاوشێوەکان بگوازینەوە. @Aram بۆچوونی بەرێزت چییە؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad من قەت نەموتووە زمانەوانم و ئیشەکەم زۆر لە زمانەوانییەوە دوورە. بەڵام من بە بەڵگەوە قسە دەکەم و بەبێ بەڵگە ڕەخنە لە ھیچ ناگرم. و بەڵێ، ناوەرۆک گرنگ نییە. وا دابنێ فیلمێک ھەیە waterی ناوە، بەڵام فیلمەکە باس لە سەرکێشییەکانی دوو کەسایەتی، water و fire، دەکا. تۆ لەم حاڵەتەدا چی دەکەی؟ دەیکەیتە ئاو یان سەرکێشییەکانی ئاو و ئاگر؟ تەبعەن ئاو! (دەشتوانین ناوە ڕەسەنەکە دابنێینەوە) ئەمەش ھەر وایە، خۆی ناوی ھەیە و ناوی نوێی پێویست نییە. بیانووی باوبوون دروستیی وشەکە ناسەلمێنێ. من ئەمە تەتبیق دەکەم: ناوی دروستی ناباو > ناوی ھەڵەی باو. ‎Gêjełûk ‏٢١:٣٣، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk من لەکوێ وتم بەڕێزتان زمانەوانن؟ وتم پێویستە بزانی ناوەڕۆک چییە ئینجا دەست بە تەکنیکی ناو لێنان بکەیت. ھۆکاری ئەوەی دەلێی ناوەڕۆک ھیچ گرنگی نییە و تەنھا پشت بە تەکنیکی ناو لێنان دەبەستم ئەوە یانی ھیچ تێگەیشتنت نییە بۆ ئەوەی بابەت باسی چیدەکات تا ناوێکی شیاوی بۆ بدۆزیتەوە. نازانم مەبەستتان چییە لەو ڕوونکردنەوەی داوتانە لەسەر ئاو و ئاگر بەڵام بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەت بێت وادیارە تەنھا پشت بە ڕووکار دەبەستیت بۆ ئەوەی ناوێک دابنێی. ناوە باوەکەش ھەڵە نییە ڕوونمان کردەوە بۆت کە بۆچی ئەو مانایەی ھەیە بەلام گەر ھەر سوور بیت لەسەر ماناکردنەوە بەبێ تێگەیشتن لە بابەتەکە من ھیچی ترم نییە بەتۆی بڵێم. سپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٥١، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk @Pirehelokan، سەرم لێ شێواوە، سا ئێوە خۆتان یەکلایی نەکردوەتەوە، لەلایەک دەڵێ تەنیا وەریدەگێڕین کارمان بە ناوەڕۆک یان بەکارھێنانی باو نییە و «چەماندنەوە»ی داناوە، لەلایەکی تریش «با»ی داناوە چونکە لە کوردیدا زۆر بەکاردێ و وشەیەکی باوە!! ئەم وتووێژە لە دوای وەڵامدانەوەکەی بەڕێز Tessla ھیچ پێویست نەبوو و لەخۆڕا وەختتان پێی کوشت. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٣:٥٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj وتووێژەکە تۆزێ قووڵە. بۆ ئیشی بۆت پێویستیتان پێم بوو، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim:، ویکیپیدیا بە سەرچاوەیە. تکایە ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون بخوێننەوە. بەرلە سەرچاوەش تەواوی ویکییەکان پێویستە ڕچاوی دەستووری زمانەکەی خۆیان بکەن. پرسیم ئەگەر سەرچاوەیەکتان لایە بفەرموون. ئەگەرنا وتنی ئەوەی کە ئێوە شارەزان لە زنجیرەکە نابێ بە بەڵگە. ناکرێ بۆچوونی سابجکتیڤی خۆتان بسەپێنن. منیش شارەزام لە ناوەرۆکەکە. گشت زنجیرەکەیشم دیوە. بە کەسێکی ئینگلیزیش بڵێی airbender یانی چی تێناگات. ئیتر لەبەرئەوە نایەن ناوەکەی بگۆڕن بە air conqueror. ئەگەریش قەرارە وەرگێڕانی ئازاد بکەین بۆچی باملکەچپێکەر بێ؟ بۆچی بابەزێن نەبێ؟ بۆچی بادەستەمۆکەر نەبێ؟ بۆچی باڕامکەر نەبێ؟ بۆچی هەواژیرکەر نەبێ؟ بۆچی باگوێبەفەرمانکەر نەبێ؟ ئەگەر بەو جۆرە بێت هەرکەس و هەستی سابجکتیڤی خۆیی تێدەخات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٣٩، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێنەگەیشتم ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون پەیوەندی چییە بە ناولێنان؟ بەرێز @Pirehelokan بۆ ئەو بابەتە ئێمە ناوەڕۆکەکەی زۆر باش شارەزایین و من تا بە ALT ڕادەگات سەیری LOKیشم کردووە. دەزانین چ ناوێک شیاوە بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە پێویست ناکات شت بسەپێنن بەناوی زمانەوانییەوە. و کەسی ئینگلیزی ئەم سەردەمە شارەزا لە تەکنەلۆژیا تێدەگات Air bender مانای چییە و مەبەست لەم بابەتەیە. و بانگھێشتی ئەوە دەکەی سەیری تەواوی زنجیرەکەت کردبێت لەکاتێکدا وشە و واتای سەیر سەیری بۆ دەدۆزیتەوە ئەخر "با" + "بەزێن" ئەمە چ پەیوەندی بە بەزاندنی باوە ھەیە؟ نەمان وت کۆنتڕۆلکردنی توخمەکانە؟ و ملکەچبوونیانە بۆ مرۆڤەکە؟ لە ڕێگەی خوێنی. و ملکەچپێکەر ھیچ پەیوەندی بە ھەستی تاکەوە نیە وەک بەرێزتان ئێستا لێرە دوو بۆ سێ بەکارھێنەری ویکی کە بەتەواوی نازانن مەسەلەش چییە ئەیانەوێ قەرار بدەن "ملکەچپێکەر" وشەیەکی ناسراوە لە جیھانی سینەمای کوردی نەک ئەوەی تۆ بانگھێشتی بۆ دەکەی :)
لە ئێستادا ئەوە سەیرە تۆ پێت وایە ئێمە واتا بە تاک بڕیار دەدەین لە کاتێکدا ئەمە شتێکی سینەماییە و خەڵک پێی ئاشنایە بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوە چەن تاکە بەکارھێنەرێکی ئێرەیە کە بڕیار لەسەر چەن ناوێک دەدەن ئەسڵەن مانای نییە بۆ زنجیرەکە: ھەر بەڕاست "با" "ڕامکەر" چیە؟ یاخوود "ھەوا" + "ژیرکەر"، "بەگوێیەفەرمانکەر" ئەو ناوە سەیرانە چین؟ لێرە ئەوەی بە سابجکتیڤی خۆی بکات بەڕێزتان و چەن بەکارھێنەرێکی کەمی ئێرەن ئەو ناوەشی لێرە دامانناوە خوێنەر + بینەر دەیناسنەوە ئێستا کێ بە ھەستی سابجکتیڤی خۆیی تێدەخات؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan، لە سەرێش ئاماژەم بەو نووسینەی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا کە جەنابت ناردوتە، ئاشکراش دیارە مەبەستی جۆرێکە لە کۆنترۆڵکردن و جڵەوگیرکردنی توخمێک لە توخمەکان نەک چەماندنەوەیان.
"A bender is a person or thing that bends something else. To bend something is to change its shape or direction without breaking it. The element benders are shaping and turning the elements to their will."[١]
"Bending is the show's version of a magic. system (DiMartino & Konietzko, 2010, p. 26) and entails that you can control that. element through a form of martial arts. However, one person can bend all four elements."[٢]
لێرەش ڕوونە ئەو bendەی ئێوە مەبەستانە لەگەڵ ئەوەی نێو زنجیرەکە جیاوازیان ھەیە و تایبەتە بە جیھانی خەیاڵی زنجیرەکە.
دیسان لە سەرەوە گوتم کە دەتوانن کۆتا بۆ دوایین بگۆڕن "ئەوکات بۆ جیاکردنەوەی بەشی ئەنیمەیشن لە زنجیرە لایڤ ئاکشن و فیلمەکەی دامنا و وتارێکی زۆری لەسەر ھەبوو" ئەوە ڕوونە و شتێک نییە بیخەیتە وتووێژەکەوە، بابەتەکە لێرە bendە، ئێوە گۆڕیوتانەتە ناوێک کە ئەسڵەن بەپێی زنجیرەکە بێت ھیچ مەعنایەکی نیە. لێرەش بەزۆری بە مانای پێچ، خواروخێچی و خواربوون دێ. لە فارسی بە مانای خمدیگی و پیچ و خم دێت کەچی لە وتارەکەی بادافراز نووسراوە (بۆ ئێمە دەبێ دەقاودەق وەرگێڕانی بۆ بکەین؟) لە کرمانجی سەرووش بە واتای Xwarkirin/خواربوون دێ و ھیچ پەیوەندی بە «کۆنترۆڵ کردنی شتێکەوە نییە». ھەروەھا لێرەش بە مانای چەماندنەوە و خۆ نووشتاندن دێت.
ملکەچپێکردن من دام نەھێناوە تا بەدڵی خۆم وتاری بۆ بنووسم و بیسەپێنم، ١٠ ساڵ پێش ئێستا ئەو وشەیە بەکارھێنراوە لە وێبسایتەکان و کۆگای فیلم و زنجیرەکان، و مانایەکی پوخت و پڕ بەپێستی ھەیە: ملکەچ (خستنە ژێر فەرمانی شتێک بۆ خۆت) ملکەچ پێکردنیی.. ئاو، زەوی، ئاگر، ھتد.. بکەریش بە ملکەچ'پێکەر بانگ دەکرێت وەک «ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا».
زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim یەکەم سەرچاوەت دروستیی «ھەواچەمێن» دەسەلمێنێ. چەمێنەر کەس یان شتێکە کە شتێکی تر دەچەمێنێتەوە. ئەو bendەی کوردستانیکا noun (ناو)ە، لەبەر ئەمە «چەماوی» ھاتووە. ئەوەی ئێمە باسی دەکەین verb (کار)ە. سەیری ئێرە بکە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٢٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:
١.پەیوەندیی ڕێزمان ئەوەیە وشەی کۆتا لە کوێوە هاتووە؟ چوار فەرهەنگم پیشان بدەن کە تێیدا کۆتا بە واتای دوایین بێت. ئینجا، پەیوەندیی ڕێزمان ئەوەیە کە ئەگەر ناوێک کە لە ئینگلیزیدا ئەیجنتە وەریبگێڕیتە سەر کوردی پێویستە بزانی چۆن ناوی ئەیجنت لە کوردیدا دروست دەبێت.
٢. پەیوەندیی سەلماندنیبوون ئەوەیە ئەگەر سەرچاوەیەک هەیە نووسیبێتی ملکەچپێکەر بیڵێین با بیگۆڕین بەوە. ئەگەرنە ئەوەی کە بلێن ئێوە شارەزای بابەتەکەن نابێ بە سەرچاوە.
٣. تکایە یەک سەرچاوەی ئینگلیزیم پیشان بە bender مەعنای ملکەچپێکەر بێ! airbender ناوێکە بۆ ئەم بابەتە دانراوە و بەر لەم زنجیرەیە نەبووە لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەگەر سەیری ویکیی ئینگلیزیش بکەی مەعناکەی شی کردووەتەوە کە دەریدەخات ئاخێوەرێکی ئینگلیزی نازانێ مەعنای ئەو وشەیە چییە.

In each nation, certain people, known as "benders" (waterbenders, earthbenders, firebenders, and airbenders), have the ability to telekinetically manipulate and control the element corresponding to their nation, using gestures based on Chinese martial arts.

ئەگەر بەڵگەی پێچەوانەی ئەوەتان لایە فەرموو.
٤. مەبەستتان چییە لەو ناوەرۆکە زۆر شارەزان؟ بۆ پێتان وایە من یا بەکارهێنەرێکی تر شارەزا نیە؟ هەم کارتۆنەکەیم دیوە (بە دوو زمان) و هەم بەرهەمە تازەکەی نێتفلیکس. :٥. باچەمێن وەرگێڕانی airbendereە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی چوارعونسور لە وێژەی کوردیدا و هەروەها ڕێزمانی کوردی. بێگومان باچەمێن وشەیەکی سەیرە هەروەک airbender کە وشەیەکی سەیرە و پێشتر نەبیستراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٩، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ,@Zamand Karim و @Pirehelokan زانیم ئەم ناوە لە کوێوە ھاتووە. ئەمە وەرگێڕانێکی سەقەتی ناوە عەرەبییەکەیەتی. تسخير یانی إطاعة و مسخر یانی مطيع.[٣] ئەمە، مطيع، بە کوردی ئەبێتە گوێڕایەڵ، ملکەچ.[٤] [٥] ئەم عەرەبییە وەک سەڕەتان لە زمانەکەماندا بڵاو بووەتەوە.
ئەو ھەموو وتووێژەتان کردووە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی ناوەکەوە نەدواون. ھیچ بەڵگەیەکتان بۆ دروستیی ناوەکە نەھێناوەتەوە. ھەر دەڵێن: «بینەر و خوێنەر بەم ناوە ئاشنان و لە سینەمای کوردیدا وایە». یەک، ئەمە موڵکی سینەمای کوردی نییە، چونکە بەرھەمەکە کوردی نییە. دوو، گشت وێبگەکان یەک ناو بە کار ناھێنن. کوردسینەما، یەکێ لە بەناوبانگترین وێبگەکان ئەگەر بەناوبانگترین نەبێ، نووسیویەتی «…چەمێنەری ھەوا». یەکێ تر نووسیویەتی «…جڵەوکاری ھەوا».[٦] ئینجا دەڵێن ئێوە ناوەکە بەسەرماندا دادەسەپێنن! ئەگەر مەبەستم داسەپاندن بێ، وتووێژ ناکەم و یەکسەر دەیگوازمەوە.
دوایین قسەی Zamand زۆر ڕاستە و بەس لەوەدا ھاوڕایم. ئێمە ھەر کاتی خۆمان دەکوژین. ئەم زمانە وا شێواوە کە ھیچ شتێ چاکی ناکەتەوە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٥٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk لەخوارەوە ئاماژەم بە زۆربەی وێبگە سینەماییە کوردییەکان داوە چیان نووسیوە ئەم وێنەیەی دایدەنێم یەکێکە لە ڤیدیۆکانی کورد سینەما خۆتان سەیری بکەن
و ملکەچپێکردن کوردیە نازانم بەڵگەت چییە کوردەکان چووبن لە إطاعة و مسخر و مطيعیان وەرگرتبێت و بیکەنەوە کوردی؟ تەنھا لەبەر ئەوەی لە فەرھەنگ واھاتووە ؟ ئایا ئەمە دەبێتە بەڵگە؟ من تاقەتی گفتوگۆی زیاترم نەما پیرەھەڵۆکان پێش ئەوەی گفتوگۆش تەواو بێت گواستنەوەی کردووە نازانم بەکام دەسەڵات مەگەر خۆسەپێن نەبێت چیترە. وەک پێشووتر باسم لێوەکرد گەر ھەر سوورن لەسەر قسەی خۆتان ئەوە چیتان پێ باشە ئەوە بکەن من چیتر توانام نەماوە بۆ گفتوگۆ. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئەم زنجیرەیە بەس لە عەرەبیدا مسخر -ی ناوە. ئەم موسقەفانەی لای خۆیشمان بەس چاو لە عەرەبی دەکەن. بۆیە بەڵێ، دەبێت بە بەڵگە. ئەگەر وەرگێڕەکەشت بۆ بھێنم و ئیعتراف بکا، ھەر بڕوا ناکەی. دەڵێی چۆن بزانم ئەم کردوویەتی؟ یان چۆن بزانم درۆ ناکا؟ سەیرێکی ئەو وێنەیەش بکە.
ترسام بڵێی فۆتۆشۆپە. بۆیە لینکەکەشی دادەنێم.https://www.kurdcinema.com/moves-details.aspx?movieid=418 لینکەکە کۆپی بکە و kurdcinema بکە بە kurdcinama و دەبینی کە واقیعییە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٤٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Gejeluk پێویست ناکا ئاوا ڕەفتار بکەن و قسە بخەنە سەر زاری من "دەترسم بڵێن فۆتۆشۆپە". تەنھا وێنەکەت دانابا بەس بوو. لەو وێنەیەی دایدەنێم کراوە بە ملکەچپێکەر ھەر ئەو کورد سینەمایەشە کە تۆ کردووتە بە بەڵگە بۆ چەماندنەوەی توخم نەک ئێرە چەندین شوێنی تریش.
دواتر دەتوانین بۆ توخمەکانی تریش بڵێین "ئاگرچەمێن"، "ئاوچەمێن"، "خاکچەمێن" ئاگر و خاک دەچەمێنرێتەوە یان کۆنتڕۆل دەکرێ و جڵەوی پێدەکرێت؟ ملکەچدەبن بۆ خاوەنەکەی؟ کامەی شیاوترە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاش ئەم ھەموو قسەیە، گەڕاینەوە شوێنی خۆمان. عەرەب دەڵێ: «رجعنا إلى نقطة البداية». من وەڵامی ئەم پرسیارەم داوەتەوە.

ئەوە لە ئافرێنەری زنجیرەکە بپرسە. ئێمە تەنیا وەردەگێڕین.
— بەکارھێنەر:Gejeluk

یانی ئەوە لە دروستکەرەکەی بپرسە. ئەمە کاری ئێمە نییە. ڕاستە لە ئینگلیزیدا نووسراوە controls the element نەک bends the elemnts. بەڵام نووسەر بۆچی کەڵکی لە control وەرنەگرتووە؟ نازانم. گرنگیش نییە بزانین. ئەو benderی بە کار ھێناوە و ئێمەش ھەر وا بکەین باشە. ھەروەھا، پشت بەو وێبگەیانە نابەسترێ و وەرگێڕانەکانیان دەقیق نین. دەڕوانینە کارەکانیان، بەڵام مەجبوور نین کە وەک ئەوان بکەین (ئەم قسەیەم بۆ بەرھەمە بیانییەکانە). دەبێ لە وشەکان بکۆڵینەوە. ئەوەتا لەسەر یەک ناو بۆ airbender کۆک نین. ‎Gêjełûk ‏١١:٤١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


وتووێژی من کەی لەسەر کۆتا بوو؟ بەڕێز ھەر @Pirehelokan ھەر بەجدی کەی باسی کۆتام کردووە، من باسی Bending- ملکەچپێکردنم کردووە لە سەرەتاوە. گەر کۆتات کردووە بە دوایین ھیچ کێشەم نییە ھەرخۆی ناوی دوایین ملکەچپێکەرە نەک کۆتا ملکەچپێکەر لە سینەما ئەوە کێشەمان نیە. دواتر بەکام دەسەڵات ناوی ئەو پەڕانەت گۆڕیوە کە ھێشتا وتووێژ بەڕێوەیە - ongoing و تەواو نەبووە؟
داوای بەڵگەتان کرد نازانم بەڕێزتان سەیری سینەمای کوردی دەکەن؟ یان پەیوەندیتان ھەیە بە کۆمەڵگای سینەما و ئەنیمێ؟ گەر وایە سەیرم پێدێ داوای بەڵگەم لێبکرێت لەسەر ئەوە بەڵام فەرموو ئەوەش بەڵگە لە سینەما بڕۆ بۆ کورد سینەما بۆ Avatar the last airbender بگەڕێ ھۆکاری ئەوەی ناتوانم لینکەکەی لێرە دابنێم چونکە قەدەغەکراوە. بەھەمان شێوە بڕۆ بۆ کوردفیلم لەوێش ھەر ملکەچپێکردنیان نووسیوە. بڕۆ بۆ KurdSubtitle کە ئەوێش سینەمای کوردیە ھەر ملکەچپێکردن نووسراوە، لەیەک شوێن نەنووسرا بێت ملکەچپێکەر شافیلمە کە نووسیانە "جڵەوكاری ھەوا".

و ئەمەتان ھێناوە وەک بەڵگە دژی ملکەچپێکردن نازانم لەکوێ دەڵێ نابێ ملکەچپێکردن بنووسرێت؟ باس لە شێوازی جڵەوکردنی توخمەکان دەکات بۆ ھەر نەتەوەیەک کە جڵەو بە توخمەکان دەکەن بە بەکارھێنانی جوڵەی دەست و پەنجەکانیان کە لەسەر ھونەری جەنگی چینی دامەزراوە:
In each nation, certain people, known as "benders" (waterbenders, earthbenders, firebenders, and airbenders), have the ability to telekinetically manipulate and control the element corresponding to their nation, using gestures based on Chinese martial arts. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@Pirehelokan@Zamand Karim@Sakura emad وەڵا من ھەر تێ ناگەم «ملکەچ پێکردن» یانی چی! «مل پێ کەچ کردن» تێ ئەگەم. بڵێ فڵانە کەس ملی بە فیسارە کەس کەچ کرد، تێ ئەگەم. بڵێ فڵانە کەس ملکەچی بە فیسارە کەس کرد، تێ ناگەم. قسەکانی پیرەھەڵۆ و گێژەڵوووک ڕاستن. Aza (لێدوان) ‏١٧:١٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza
ملکەچکردن زیاتر بۆ توخمە نەک کەسایەتی لەم ناوەڕۆکە. بەڵام ھەر بۆ تێگەیشتنی بەڕێزتان بڕواننە ئەمە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، شتێک کە ھەڵەی ڕێزمانیی تێدابێت یا بە زمانی کوردیی ناوەندی نەبێت بێوتووێژی دەسڕێتەوە. تەواوی ویکییەکانی تریش وایە سیاسەتیان. ملکەچپێکەر کوردی نیە. کوردی ڕێزمانی ھەیە. مۆرفۆلۆجیی ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٧، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: باشە با واز لە ملکەچپێکردن بێنین دەتانەوێت بیکەن بەچی؟ گەر با چەمێنە. من نەمزانیوە لە کوردی ئاو و ئاگر بچەمێنرێتەوە؟ ئەمە شتێکی تازەیە. جڵەوکردن گونجاوترە لێرە جڵەوی با، جڵەوی ئاگر، جڵەوی توخمەکان. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ملکەچکردن ئەزانم چییە ملکەچپێکردن نازانم. ئینجا لە ئەمریکا و ئینگلیزیشدا کەس نەیدیوە با و ئاگر بچەمێنرێنەوە، بەڵام یەکێ لەوان ھاتووە وشەکانی با و چەماندنی پێکەوە لکاندووە و وشەیەکی نوێی ساز کردووە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پرسیارەکەت ڕاستە. @Sakura emad:، بەڵام Do you bend fire in English لە ئینگلیزیدا ئاگر دەچەمێتەوە؟ نە! ئەم دەستەواژانەی ئاگرچەمێن و ئاوچەمێن تایبەتی ئەم زڕئەنیمەیەن. بەمە لە زمانناسیدا دەگوترێت گۆڕانی مەعنایی (semantic change). تا بەر لەم زڕئەنیمەیە کەس لە ئینگلیزیدا نەیدەزانی ئاگر دەچەمێتەوە. ئیستە دەزانن. وەک ئەوەی کە تا بەر لە سەدەی ٢٠ وشەی en:Woke مەعنای ئەمڕۆی نەبووە یان لە کوردیدا وشەی جاش و سەدان وشەی تر.
bend کارە. airbender ناوی بکەر یان ئەیجنتە. لە کوردیدا ئەیجنت ئاوا دروست دەبێت: بەرکار+ڕەگی ئیستەی کار وەکوو غەزەلنووس، عارەقخۆر، لالەنێژ (ئەو لە کۆساری خەما فەرهادی کردە لالەنێژ، مەحوی)، پیاوخۆر، ژنکوژ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، @Zamand Karim: تەواوی خۆشی و ڕازاویبوونی ئەم زڕئەنیمەیە لەوایە دەستەواژەی نائاسایی و ڕازاویی تێدایە. ئەگەر ئێمە گشت دەستەواژەکان بە وشەی لیتراڵ وەربگێڕین ئەو جادووە لە ناوەرۆکەکەدایە دەیکوژێت. چەماندن، نەتەوەی ئاگر، هۆزە ئاوییەکان، چاکرا، ئاڤاتار و... گشتی دەستەواژەی خەیاڵین، بینەر و خوێنەر خۆی بە چاوپێکەوتنی ناوەرۆکەکە لێی تێدەگات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan مەبەستی من ئەوەیە چەماندنەوەی با و ئاگر و ئاو مانا نادات نەک ئەوەی بۆ ئەم ئەنیمەیشنە بگونجێت وەک ملکەچپێکردنەکەی لێدێت گەر وابێت. ئەبێت شتێک بێت ممانا بدات جڵەوی توخمەکان گونجاو ترە چونکە بەکارھێنەر ئەتوانێت بۆ نموونە جڵەوی ئاگر بکات و لەژێر فەرمانی خۆیدا بیھێڵێتەوە بەڵام چەماندنەوەی با مانای چییە؟
مەبەسستم ئەوەیە شتێک بڵێین لۆژیکی بێت و خەڵک لێی تێبگات. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، ئازیزم ئەمە فیکشنە. زانست نیە خۆ! بێگومان زۆرێکی مانا نادات لە زمانی ڕۆژانەدا. ئەگەرنا نووسەریش دەیتوانی لەجێی airbender ناوێکی تر دابنێت. جا چیتری مانا دەدات؟ نەتەوەی ئاگر؟ گامێشی ئاسمانی؟ چاکرا؟ کێشەی من لەگەڵ ملکەچپێکردن چەندلۆنەیە ڕێزمانی و لە ڕووی ناوەرۆکیشەوە وەرگێڕانی ئازادە یانی وەفادار نەبووە بە تێکستە ئەسڵییەکە ئەوە پارافرەیزکردنە نە وەرگێڕان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستی من ئەوە نەبوو کە لە جیھانی ئەنیمەیشنەکە مانا بدات و لە جیھانی واقیع نەیدا، مەبەستی من ئەوە بوو ئەوە ھەر مانای نییە واتا Gibberish بە ئینلیزی چونکە لە ئەنیمەیشنەکە با و ئاگر و توخمەکانی تر ناچەمێنرێتەوە و چەماندنەوەی بۆ ناکرێت جڵەوی ئەو توخمانە دەکرێت لەجیاتی نازانم گەر قسەکانم ڕوون بێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئەگەر ڕۆژێ چاوت بە نووسەرەکەی کەوت ئەتواتی لێی بپرسی کاکە ئەوە بۆچی ناوت ناوە airbender؟ خۆ air تێیدا bend ناکرێ و، جڵەوی دەکرێ (جڵەوکردن -یش خۆی دەعبایەکی تازەیە). جا ئەویش ھەچ وەڵامێکی دایەوە، بێ و بۆمانی بنووسە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بە قسەی تۆ بێ، کوا ھەوا و ئاگر ملیان ھەیە تا کەچ بێتەوە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad یا مەگەر با و ئاگر وەکوو ئەسپ و کەر جڵەو و ھەوساریان ھەیە؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza Thanks for the sarcasm. So, what is your opinion? Perhaps someone as knowledgeable as you can come up with something meaningful and simple at the same time?
گرنگ نییە لام گەر بە ئینگلیزی قسە نەکەن وەرگێڕ بەکاربێنن. نەمتوانی بەکوردی ھەمان شت لێرە بنووسم و مەبەستەکەم بگەیەنم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٤، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
. @Sakura emad: دەی ئیتر ئەو پرسیارە بۆ من نیە. بۆ نووسەرە ئینگلیزییەکەیە. چون لە ئینگلیزیشدا بێندینگ ئەو مەعنایە نادات. وەک ئەوەیە بڵێی دۆنادۆن جێبریشە چون دۆن مەعنای کراس و ژێرکراس دەدا و چ پەیوەندییەکی بە سەفەری ڕۆحەوە هەیە. بۆم باس کردیت ئەوە پێی دەگوترێت گۆڕانی مەعنایی. ئێمە ناتوانین بەدڵی خۆمان دەق بگۆڕین کاتی وەرگێڕان. ئەگەر وەرگێڕێک ئەو کارەی کردبا و ئیستە ئیشەکەی ناسرابایە دەمانتوانی سەرچاوەی پێ بدەین.بۆ نموونە وەک چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی کە چەند چاپ کراوە (و دیارە ناوەکەی لە وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەیەوە هێناوە نەک دەقە تورکییەکە) یان بە فارسی پێی دەگوترێت FA:ملت عشق (بەڵام ناوە ئەسڵەکەی بە تورکی عیشقە). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan ناوێک پێشنیار بکەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk @Pirehelokan @Sakura emad @Aza، پەندێکی کوردی دوورودرێژ ھەبوو لەسەر پێداگری دوو کورد بەتەواوی لە یادم نییە بەڵام کۆتاییەکەی سەری هەردووکیان دەچێت بە قوڕا بەهۆی کەلـلە ڕەقیەکەیانەوە، من ئێستەش تێنەگەیشتم بۆچی چەماندن پێشنیار کراوە، خۆ هەر بماننووسیایە «دوایین ئایربێندەر» مەعقول تر دەبوو؛ یان Pirehelokan دەڵێ شارەزام لە گشت زنجیرەکە، ئێ گەر وایە بۆ نەچوونەوە وەشانە ڕەسەنەکەی "ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا" و هەر لەویا پێشنیاری گۆڕینی ناوەکەتان نەکرد؟ بەڕێز Tesslaش کە وتارەکەی نووسیوە بانگێشت کردایە تا پێتان بڵێ بۆچی ئەویش ملکەچپێکەری داناوە. دەیان وتارم دەربارەی ئەم زنجیرەیە نووسیوە تا ئێستا هیچ کێشەم بۆ دروست نەبووە لە بەکارهێنانی «ملکەچپێکەر» یان «ملکەچپێکردن» ناوێکی باوە و مانادارە (ئەویش دوپات کراوەتەوە بۆچی) گەر بەقسەی ئەو برادەرەش بێت، جیا لەوەی زنجیرەکەم چەندین جار سەیرکردوەتەوە، کۆمیک و تیۆریشم لەسەری نەپەڕاندووە، ئەو مانایەی هەیەتی هەر ئەوەیە کە ڕوونکراوەتەوە. بەڕێز Sakura ڕوونکردنەوەی زیاد لە پێویستی داوە، پێویست ناکات لە وتووێژێکدا شەش جار یەک شت دووبارە بکرێتەوە.
پێشنیارێکیشم هەیە: گەر چەماندن لەخۆوە داتانناوە و ملکەچپێکردن بێ مانایە با لە وتاری ناساندنی زنجیرەکە بە تێبینی هەموو ئەو وشانە دابندرێت کە ئاماژە بە کۆنتڕۆڵکردنی شتێک دەکەن (بێگومان نابێ ملکەچپێکەر لە ناوی وتار و ناوەڕۆکەکەی لاببردرێت، چونکە ناوێکی گشتییە و بەکارهێنانی لەو ناوانە زۆرترە کە ئێوە پێشنیاری ئەکەن). دیسانیش دەیڵێمەوە ئەم وتووێژە کات بەفیڕۆدانە وتاری لەمە زۆر گرنگتر هەن کە دەبێ بەکوردیبکرێن، ئێستاکێ لە لیستی وتارەکانم نزیک ١٥ وتارم هەن بۆ دروستکردن پەیوەست بەم زنجیرەیەوە، لێم گەڕێن با تەواویان بکەم. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim:، ئێمەیش وەک ویکیی ئینگلیزی لەناو وتارەکەدا ڕاڤەی دەکەین کە مەبەست لە چەماندنی با و ئاو چییە و ئاگرچەمێن و باچەمێن کێن. ئەگەر ملکەچپێکەریش لە شوێنێک (بۆ نموونە ژێرنووسێک) دانراوە دەکرێ ڕەوانەکەر بێ یان ئاماژەی پێ بکرێت. ئێمە لە ویکیپیدیا پێشتر تەنانەت ناوی زانکۆی ھەولێری پزیشکیمان گۆڕیوە گەرچی ناوە فەرمییەکەی ئەوە بووە، بەڵام هەڵە! ئیستە بە چاوگرتن لە ڕەخنەکانی کۆمەڵگەکەی ئێمە دەبینین کە ئەو هەڵانە خەریکن ڕاست دەکرێنەوە بۆ نموونە لێرە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan چەماندن لەبیرکە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim بۆچی لە بیری بکەین؟ ئایربێندەر مەعقوولە، بەڵام ھەواچەمێن (کە ھەر airbenderە، بەس ئەمە کوردییەکەیەتی) ھەڵە و بڤەیە؟ پێت ناخۆش نەبێ کە وات پێ دەڵێم، بەڵام تۆ و ئەمسالی وەکوو تۆ ئەم زمانەیان تێک داوە. ھەڵەکەیان پێ دەڵێی، بۆیان دەسەلمێنێ و ڕاستیشی دەکەیتەوە، بەڵام ھەر قەناعەت ناھێنن و بێ بەڵگە ڕەتی دەکەنەوە. ئەمە وا نابێ. تکایە بە خۆتاندا بچنەوە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٣٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ویکیپیدیا:پەلاماری کەسی قەدەغەیە. تەنھا وەک بیرخستنەوەیەک ئەم گفتوگۆیە نەبێتە ھۆی ئەوەی قسەی ناخۆش بەیەکتر بڵێین. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk کوردی چی چاوەکەم؟ یەک دەمە لە سەرەوە چیرۆکی چیت بۆ دەگێڕینەوە؟ هەرچەند لە مەبەستیشم حاڵی نەبوویت، گەر ئەوە تێکدانی زمانی کوردی بێت، دەستم خۆشبێ کە بەوشێوەیە تێکم داوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئێمە بەڵگەکانمان خستە ڕوو بۆ چەماندن کە بە کورتی ئەمانە بوون: ۱) ئاشکرایە کە bend یانی چەماندن و چەمانەوە و نووشتاندنەوە. airbender یش یانی کەسێ کە ھەوا یا با ئەچەمێنێتەوە.
۲) ملکەچپێکردن ھەر کوردی نییە. پارچەکانی ھەر کامەیان بە تەنیا خۆی کوردییە، یانی مل کوردییە، کەچ کوردییە، ملکەچ کوردییە، پێکردن -یش کوردییە، بەڵام ملکەچپێکردن کوردی نییە، بێمانایە، nonsense -ە، ھیچ مانایەک ناگەیەنێ، ناگەڕێتەوە بۆ ھیچ شتێ، ئاماژە بە ھیچ شتێ ناکات. تا ئێستا تۆ بیستووتە کەسێک ملکەچ بە کەسێک بکا؟! لە فەرھەنگە کوردییەکاندا مەدخەلی ملکەچپێکردن ھەیە؟ نییە. ملپێکەچکردن ئەبێ و ئەگونجێ، ھەرچەن ئەویش زۆر نامۆیە بەڵام لانی کەم لە ڕووی زمانەوە ڕاستە.
۳) ئەگەر ئەڵێی با ناچەمێتەوە، ئەوا منیش ئەڵێم ئەگەر بەم لۆژیکە بچینە پێشەوە دەسا با خۆ ملیشی نییە تا کەچ بکرێ.
ئێستا بەڵگەکانی تۆ چین؟ بیانخە ڕوو. یا بۆ ڕەتکردنەوەی بەڵگەکانی ئێمە چیت ھەیە؟
جا لە کۆتاییشدا با ھەڵەکانی تریشت بێنمەوە بیرت لە ناوی میرنشینە کوردییەکان، ھەروەھا ڕاست و گونجاو بەبەڵگەبوونی پێشنیارەکانی ئێمە لە وتووێژەکانی ترا کە پەسەندیش کران. ئەگەر قسەیەکت ھەیە بە بەڵگە بیکە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza بەڵگەی چیت خستووەتە ڕوو؟ چیتان داناوە ئێمە لەسەرێ بە زیادەوە ڕوونکردنەوەمان لەسەری داوە. منیش نەمبیستووە کەسێک ملکەچ بە کەسێک بکا، بەس کێ باسی کەسی کردوە؟ باسی چەند توخمێک دەکەین، ئەویش گەر بزانیت ئەم وتووێژە لەسەر چیە. لەو قسانەی کردت یانی مەبەستت ئەوەیە جەنابت چەماندنەوەت هێناوە تا دژایەتی ملکەچپێکردنی پێ بکەیت؟؟ یان ئەوە چ پەیوەندی بە شێوازی خوێندنەوەی میرنشینێک هەیە لەگەڵ ئەم بابەتەی ئێرە؟
ئێستا تێگەیشتم کێشەکە ملکەچپێکردن نییە، گەر وابوایە دەچوونەوە یەکەم وتاری زنجیرەکە کە ٢ ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە و کەس ھەر نەچووە بە لایدا. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:١٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەتوانی بیسەلمێنی ملکەچپێکردن دروستە؟ ئەتوانی لە فەرھەنگەکاندا بیدۆزیتەوە؟ ئەتوانی نموونەی شیعری شاعیرێ بێنیتەوە وشەی ملکەچپێکردنی تیا بێ؟ ئەتوانی لە ناو گۆرانی یا فۆلکوری کوردیا پەیدای بکەی؟ ئەتوانی لە ڕووی ڕێزمانەوە شی کەیتەوە بۆمان کە بۆچی ملکەچپێکردن دروستە؟ ئەمانە ئەبێ بە بەڵگە. لە فڵانە ژێرنووسدا وا نووسراوە یا من و ھاوڕێکانم وای پێ دەڵێین بەڵگەی سەلماندنیبوونی نییە. ئەگەر ئەتوانی ئەم کارانە بکەی، فەرموو. ئەنا بە پێی سیاسەتی سەلماندنیبوون و ڕێک و بێ ھەڵەبوونی ناوی وتارەکان ئەیگوازمەوە. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٤٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim نا، کێشەکە ھەر «ملکەچپێکردن»ە. «بۆچی ھەتا چەند ڕۆژێ لەمەوپێش قسەتان نەکردووە؟». وەڵام: نەمان دیوە، پێمان نەزانیوە یان شتی تر. ھۆیەکان زۆرن. ئەگەر ئاگات لە ویکیپیدیایە، دەزانی کە دوێنێ ڕۆژووم بۆ ڕۆژوو لە ئیسلامدا گواستەوە. دوێنێ بە ھەڵەکەم زانی و باسەکەم کردەوە. وتارەکە لە ٢٠١١دا دروست کراوە. وتیان بۆچی ھەتا ئێستا دەنگ نەبووە؟ نا. وتیان خوێنەر و بینەر بەم ناوە ئاشنایە؟ نا. تکایە واز لەم ئاکارە مناڵانەیە بھێنە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٢٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئێ تەواو، خوێنەر و بینەر بەوە ئاشنایە و هەر ئەوەش بڵاوە، ماناداریشە، گەر ئەمەی ئێستا هەڵە بێت، ئەوەی ئێوە بێ مانایە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من سەرچاوەی چیت بۆ بێنمەوە لەکاتێکدا ٢٠٠٥ ئەم زنجیرەیە دروستکراوە، من بڵێم چی کە پەیمانگا و ئەکادیمیا زمانەوانییەکان خەویان لێکەوتووە لەم باسەدا؟ نالی و پیرەمێرد زیندوو دەبنەوە تا شیعرت لەسەری بۆ بنووسن؟ یان بچم بەرۆکی شاعیرێک بگرم بڵێم وەرە شیعرێ بنووسە با مانای ئەم وشەمان بۆ ڕوونببێتەوە! جا دەیگوازیتەوە بەچی؟ لە ناوێکی هەڵە بۆ ناوێکی هەڵەتر؟ huh ئەوەی هاتووە هەر ئەوە چاترە، خۆ ویکیپیدیا فەرهەنگ نییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim بەڵگەت چییە بۆ ئەوەی کە دەڵێی باچەمێن لە ملکەچپێکەری ھەوا ھەڵەترە؟ بەڵگەکان و ھۆکارەکانی من بۆ بە باشتر زانینی باچەمێن یا ھەواچەمێن ئەمەیە: ۱. بە پێچەوانەی ملکەچپێکەری ھەوا ھەڵەی ڕێزمانیی تیا نییە، ۲. کورتترە (یەک وشەیە لە جیاتی دوو وشە، باچەمێن سێ بڕگەیە و ملکەچپێکەری ھەوا حەوت بڕگەیە). ۳. وشەیەکی لێکدراوە ڕێک وەکوو ئینگلیزییەکە واتە airbender. Aza (لێدوان) ‏١١:٢٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: خۆت دەڵێی باچەمێن، هەر بەڕاست با چۆن دەچەمێتەوە؟ نازانم گەر بینەری بویت، زنجیرە ڕەسەنە ئەنیمەیشنییەکەی ٣ وەرزە هەر وەرزێکی نزیک ٢٠ ئەڵقەیە، گەر کاتت هەبێ بە هەفتەیەک زنجیرەکە تەواو دەکەیت، ئەوسا وەرەوە و بڵێ با چەمێن دروستە. من گوتم گەر ملکەچپێکەریش نەبێ چەماندنەوە نییە، گەر شتێکی تر پێشنیار دەکەن ئەویش ڕوونە کە چی پێشنیار دەکەن، نە خوێنەر دەزانێ چییە نە ئێمەش تاقەتمان دەبێ پەرە بەم زنجیرە وتارانە بدەین، ئەمەی خۆی بێ عەیبە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ھەر بە ڕاست ھەوا ملی لە کوێیە تا کەچ بێتەوە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza دوو جار نووسینەکەم بخوێنەوە زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەگەر ئەڵێی خوێنەر بۆی ئەستەمە گورج لە مانای ھەواچەمێن تێ بگا، ئەوا منیش ئەڵێم خوێنەری ئینگلیزیش بۆی ئەستەمە زوو لە مانای airbender تێ بگا. ئەگەریش ئەڵێی لەوەو دوا ئیتر من دڵم ناچێتە سەری بۆ پەرەپێدانی، متیش ئەڵێم ئەوە جێی داخە، بەڵام ھەڵە ئەبێ ڕاست بکرێتەوە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza دیسان نووسینەکەی سەرەوەم بخوێنەوە. با ناچەمێتەوە، ملیشی نیە تا ملکەچ بێت (وەک تۆ دەڵێیت، نا، ملکەچ خۆی یەک وشەی واتادارە هیچ مەبەستی ڕاستەوخۆی نییە بۆ مل و داماندنەوە، بەڵام مەبەستێکی هەیە کە شتێک کۆنترۆڵ دەکەیت، دەستگیران، هاوسەرگیری، جوامێر، هەموو ئەوانە بوونەتە یەک وشە و لە ڕۆژانەدا بەکاریان دەھێنین) مەبەستم ئەوەبوو گەر ملکەچپێکردن و چەماندن نەبێت، ئەی چییە؟ بەس مەڵێ چەماندنەوە یان چەمان، ئەگەر لە ویکیپیدیا لەسەر ئەمە دەستکاریکردنم لێ قەدەغە بکرێ ناھێڵم بگۆڕدرێ بەوە، ئەوە هەر گاڵتەجاڕیە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٣١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim من ناڵێم ئیزتەرەم باچەمێن بێ، بەتایبەت لەبەر ئەوە کە وتارەکە زانستی یا فەلسەفی نییە و ئینسان تۆزێ دەستی کراوەترە لە وەرگێڕاندا. بەڵام ملکەچپێکردن وشەیەکی ھەڵەیە و ئەبێ بگۆڕێ. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim:، لاریم لەگەڵ گۆڕینی چەمان نیە بەو مەرجەی ئاڵتەرنەتیڤەکەی: ١) ڕێزمانی بێت و ناوی ئەیجنت بێ ٢) وەرگێڕان بێت و پارافرەیز نەبێ. ئەمە باسی ناوەرۆک نیە شەڕەدەستکاری بکەن لەگەڵ من. باسی ڕێزمانە. لە هیچکوێی تر جگە ویکیی کوردیی بێچارە کەس لەسەر ڕێزمانی هەڵە شەڕەدەستکاری ناکات. بەداخەوە زۆری کاتی ئێمە لێرە بە فێرکاریی ڕێزمان دەڕوا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئێستاکێ چی پێشنیار دەکەیت بێجگە لە چەمان؟ گەر دەیخەنە دەنگدانیشەوە من هەر ئەوەی ئێستایم پێ باشترە.
ملکەچپێکەر/ملکەچپێکردن:
  • باوە (وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن)
  • لەمێژەیە بەکاردەهێنرێت
  • زۆر لەمانەش شیاوترە گەر پێشنیاری دەکەن: جڵەوکردن/جڵەوکاری ئاگر.. کۆنترۆڵکردن/کۆنترۆڵکەری ئاو.. دەستکاریکردن/دەستکاریکەری هەوا.. و ئەوانەی تریش
باـش گونجاو نییە لەوێ و هەر ھەوا باشترە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:، بەداخەوە کێشەکە ھەر ناوەکەیش نیە. ئەم دەستەواژەیە ھەڵەیە وەک کار(ھەوا ملکەچپێبکەن) و چاوگیش (توانای ملکەچپێکردنی) بەکار براوە. پۆلیشی بۆ دروست کراوە. ئەو ھەموو وزەیەی لەسەر دنراوە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو پێشنیاری «…جڵەوکاری ھەوا» دەکەم
بەڵام گەر بەڕێز ئازا وەک پێشووتر دەڵێت

یا مەگەر با و ئاگر وەکوو ئەسپ و کەر جڵەو و ھەوساریان ھەیە؟
— بەکارھێنەر:Aza

ئەوە من ھیچ پێشنیاری ترم نییە بۆ ئێستا. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من مەبەستم ئەوە بوو بڵێم ئەو ڕەخنەیەی لە باچەمێن ئەیگرن ئەکرێ ھەمان ڕەخنە لە جڵەوکردن و ملکەچپێکردنیش بگیرێ. ئەنا ئەگەر وشەیەکی جوان لە جڵەو یا ھەوسار یا ملکەچ دروست بکرێ من دژایەتی ناکەم. بۆ ئێستاش من خۆم ھەواسالار پێشنیار ئەکەم. وەرگێڕانە فەڕەنسییەکەی تەقریبەن ئەوەیە. ھەواسالار یانی کەسێ کەوا سالاری ھەوایە و فەرمانی پێ ئەدا و ھەوساری لە دەستیدایە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:١٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سالار سەرۆک عەشیرەت و سەرۆک سوپایە، پەیوەندی چییە بە کۆنترۆلکردنی توخمێک؟
@Sakura emad: هەرچەن خۆمان بێنین و ببەین شیاوتر یان جێگرەوەی ملکەچپێکردن نادۆزینەوە، ئەگەر بێ لەوانەی سەرەوە کە دامناوە، شتێکی تر هەیە، با دایبنێن. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ملکەچ یانی کەسێ کە ملی لارە. پەیوەندی چییە بە کۆنتڕۆڵکردنی توخمێک؟ Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئێستا زانیم سالار ئەو مانایەشی هەیە کە تۆ داتناوە (مەگەر بۆ هەر بەکارهێنانێکی تێبینییەکی ئاوای بۆ دابنێین)، خۆشت تێدەگەی بێجگە لەو ناوەی ئێستا شتێکی شیاوتر نییە لە جێگەی، دڵنیام فەرهەنگ بە فەرهەنگ گەڕاویت بۆ ئەمە، ئەوجارە شتێک بێنە خۆشت بزانی ماناکەی چیە + هاوپێچ نەمگوت بەراوردی ملکەچپێکەری بکە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ھەرچییەک دانرێ لەو ناوەی ئێستا شیاوترە. ئەو ناوە لە زمانی کوردیدا بێمانایە. ئەگەر نەیگۆڕین ئەبێ وتارەکە بەتەواوی بسڕینەوە. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza «هەرچییەک دانرێ لەو ناوەی ئێستای شیاوترە» ئەو قسەیە بێجگە لە دژایەتی کردن هیچی تر نییە، هەرچەن زووش ئەمەم بۆ دەرکەوتووە. «ئەگەر نەیگۆڕن ئەبێ وتارەکە بەتەواوی بسڕینەوە» نزیک ٥٠ وتار بەم ناوەوە هەیە کو دەیسڕیتەوە؟ «ئەو ناوە لە زمانی کوردیدا بێمانایە» دیارە ٦٠٫٠٠٠ کەس لێرە بینەری زنجیرەکە بوون بێ ئەوەی بزانن مانای ملکەچپێکردن چییە. بیانویەکی تر بێنەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim من لەسەر زمانی کوردی ئەکەمەوە، دژایەتیی وشەی ھەڵە ئەکەم، نەک دژایەتیی شەخسی تۆ. ملکەچپێکردن -مان نییە لە زمانی کوردیدا. کێت دیوە بڵێ «ملکەچم بە فڵانە کەس یا فڵانە شت کرد»؟ ئەمە کە ڕستەی ئاوا لە زمانی کوردیدا نییە و نەوتراوە و ناشوترێ ئەوە ئەگەیەنێ کە چاوگی ئەو ڕستەیە کە ئەبێتە ملکەچپێکردن بێمانایە. ملکەچکردن ھەیە، ئەتوانی بڵێی «ملی فڵان کەسم کەچ کرد»، ملپێکەچکردن -یش ھەیە، ئەتوانی بڵێی «ملم بە فڵانە کەس کەچ کرد»، بەڵام ملکەچپێکردن نییە لە کوردیدا. Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza کەسێ ئاگای لە هیچ نەبێ ئەم وتووێژە بخوێنێتەوە دەزانێ بێجگە لە دژایەتی هیچی تری تیا نەکراوە، من گەر وشەیەک بە ڕاست بزانم وازی لێناھێنم و هەر لەسەر قسەی خۆم دەمێنمەوە کەچی سێ نەفەر پێشنیاری وشەیەکیان کردوە، کە زانیان وشەکە هیچی تیانیە و بێ مانایە، وتیان هەر وشەیەکی تر دابنێن ئەبێ بەس ملکەچپێکەر نا! زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ھەر تەنیا یەک وشەی دروستمان نییە بۆ وشەیەکی بیانی. زۆر جار چەند وشە ھەن کە ھەموو ئەکرێن وەک ھاومانای یەک وشەی بیانی بە کار بھێنرێن. من ئێستاش ھەر پێم وایە ھەواچەمێن باشترە لە ھەواسالار. باشتر بوو چونکە دەستمان لە وشەی نووسەری سەرەکی نەدابوو و تەفسیر و تەعبیری خۆمان لە وشەکە دانەسەپاندبوو بە سەریا. ھەواسالارم بۆیە وێشنیار کرد وتم بەشکە قاڵەکە بخەوێ و تۆش ڕازی بی. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٦، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim من لەمە تێ ناگەم. بۆچی ھێشتا بە دوای ناوی تردا دەگەڕێی؟ ئەو وشەیەی کە ئێمە باسی دەکەین (بە زمانی ڕەسەنی زنجیرەکە)، چییە؟ airbender. لە چەند پار پێک ھاتووە؟ ٢، air و bend. باشە، air دەبێ بە چی؟ ھەوا. ئەی bend؟ چەماندن(ەوە). airender چ جۆرە ناوێکە؟ agent noun (ناوی بکەر). ھەواچەماندن چاوگێکی لێکدراوە و چاوگی لێکدراو agentive suffix یان agentive prefixی، وەک -ەر، ب- یان -ەک، پێویست نییە. ناوەکە دادەنێینەوە و ستێمی ڕانەبردوو (ڕەگ)ی چەماندن وەردەگرین. بەم شێوەیە ناوی بکەرمان دەست دەکەوێ. چەمێن ستێمی ڕانەبردووی چەماندنە. کەواتە، ھەوا + چەمێن = ھەواچەمێن. تەواو. تێگەیشتن لەمە ئەوەندە قورسە؟ ھەواچەمێن بەرامبەری airbenderی ئینگلیزییە. مەڵێ ھەوا ناچەمێنرێتەوە، ھەوا لە ئینگلیزیشدا ناچەمێنرێتەوە. دەتوانی پێچەوانەی ئەمە بسەلمێنێ؟ ئەگەر قسەی ترتان نییە، ئەم وتووێژە ببڕنەوە. ‎Gêjełûk ‏١٧:٣٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گواستمەوە بۆ ھەواچەمێن و تاگی شێوازم لە وتارەکە دا کە گرفتە ڕێزمانییەکانی دوایی چاک بکرێت. پێویستە ھەمان کار بۆ باقیی وتارە ھاوشێوەکانیشی بکەین. لە دەرفەتێکدا کێشە ڕێزمانییەکانی چارەسەر دەکەم (وەک کار: ھەوا ملکەچپێبکەن و چاوگ: توانای ملکەچپێکردنی) و ئەوانەی تر کە گوتم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٨، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]