وتووێژ:ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – گەڕانەکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Zamand Karim ملکەچپێکردن -مان نییە لە کوردیا. دەتوانی بڵێی ملپێکەچکردن. بەڵام ئەوەش جوان نییە. بۆ airbender ھەواچەمێن باشتر و کورتتر و ڕاستترە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aza، پێموایە ملکەچپێکردن ناوێکی پاراو و شیاوە بۆ Airbender و Airbending و سەرجەم توخمەکانی تریش: Firebender، Waterbender... لە "ملکەچ" هاتووە کە دەتوانی توخمێک بخەیتە ژێر دەسەڵاتی خۆتەوە و ملکەچیت بکات وە لە ژێرنووسی کوردی زنجیرەکە هەر ملکەچپێکردنیان داناوە.
ھەواچەمێن؟ گەر ئاگاداری ناوەڕۆکی چیرۆکی ئەم وتارە بیت کە لێوەی نووسراوە، کارەکتەرەکان هەوا ناچەمێننەوە بەڵکو کۆنتڕۆڵی دەکەن. دەشتوانین بڵێین کۆنتڕۆڵ کردن، جڵەوگرتن یان جڵەوکێش بەڵام ئەوانیش بۆ ناوھێنانی بکەر و کارەکە کێشەیان هەیە. گەر کێشەت لەگەڵ ملکەچپێکردن هەیە، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ وتارە ڕەسەنەکە: ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. کە ئەو وتارە گۆڕدرا ئێمەش لێرە ناوی وتارە هاوشێوەکان دەگۆڕین. سوپاس زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئاگاداری ناوەرۆکەکەیم. باچەمێن و ھەواچەمێن باشترە لای من بەو ھۆکارانەی لە وتووێژ:ئەڤەتار: دوایین باچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤) باسم کردووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٥، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]