وتووێژ:ئابووری کەنەدا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناونیشانەکە دەبێت «ئابووریی کەنەدا» بێت نەک ئابووری کەنەدا، بەس بەداخەوە ناتوانم دەستکاریی بکەم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahmad.Kurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٠:٠٩، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Ahmad.Kurdistan: دەبێت کاک @Calak: وەڵامت بداتەوە. تکایە چاوێکیش لە ویکیپیدیا:واژوو بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٥، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەی ئابووری یانی اقتصادي/economic. دیارە اقتصاد/economy دەبێتە ئابوور. بۆ نموونە فەرھەنگی دەبێتە ثفاقي/cultural دیارە culture دەبێتە فەرھەنگ نەک فەرھەنگیی!--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢١، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahmad.Kurdistan: کاک Calak وەڵامی دایەوە. سپاس بۆ کاک Calak! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزکاک @Calak:وێرای کارە باش و بەردەوامەکانت لە ویکیپیدیا پێم باشە زیاتر ئیش لەسەر بنەمای زمانەکان بکەیت ئەوەندەی من تێبینیم کردوە لەکارەکانت بەداخەوە هەست بە لاوازیەکی باش دەکەم لێت ،لە ڕووی زانستی زمانەوانیەوە زۆڕلاوازیت تێڕوانینی هەڵەت زۆڕە ،هیوادارم بە سنگێکی فراوانەوە وەری بگریت و وەک هاندانێک بێت تاوەکوو کۆششی زیاتر بکەیت لەم بوارە ،سووپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٣:٥٦، ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

@دیاکۆ: تو جارێ فێر بە و سووپاس بە دروستی بنووسە ئینجا قسە بکە. بیروڕای جنابت بە قەد پووشێک بۆ من بایەخی نییە. سووووووووووووپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:@Aram:@Aza:@Kushared:@Pirehelokan: سڵاوتان لێبێت من دیاکۆ لەماوەی رابردوو بەگوێرەی توانا هەولمداوە تۆزێک ئەم پڕۆژەیە پێش بخەم لەگەڵ سەدان بەکارهێنەری تر ،دوێنی هەندێک رەخنەم لە کاک جاڵاک گرت بەڵام ئەو دەڵێت بەقەد پوشێک بۆمن بایەخی نیە هەروەها دەڵێت نازانیت بنووسیت سووپاس ،تکایە ڕای خۆتان لەسەر ئەم شێوازە بدەن ،چونکە من پێم وایە ویکیپیدیای کوردی بەرەو خراپتر دەڕوات بەم شێوازە ،دەبێت پڕەنسیپ و بەرێوەبردن هەبێت نەک ویستی کەسێتی ،سووپاس بۆ خەم خۆریتان. — ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:٤٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سەرەتا دەنووسن بە سنگێکی فراوانەوە یان دەڵێن لەگەڵ رێزم دوایی ھەر چی بێڕێزییە بە مرۆڤ دەکەن! وەک کابرا وتی لەگەڵ رێزم سەرەتایەکە بۆ بێڕێزی! جنابت ھێشتا سوپاس بەھەڵە سووپاس دەنووسی و دوو دەنگی ئو و ئوو لێک ناکەیەوە باسی زانستی زمانەوانیم بۆ دەکەی؟! بە دڵنیایەوە یەکێک کێ ھێشتا ڕینووسی کوردی نازانێ بیروڕایەکەی بۆ من بێبایەخە.
قسەکانی جنابت لەسەرەوە پەلاماری کەسی بوو کە قەدەغەیە. دەبێ لەسەر ناوەرۆک قسە بکەی نەک بەکارھێنەر. لە جیات باسی ناوەرۆکەکە بکەی باسی زانستی من دەکەی. سەرەتاییترین سیاسەتەکانی ویکی نازانی و گلەیی و سکاڵا لە خەڵک دەکەی. گلەیی لە خۆت بکەی باشترە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٦، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لێرەدا نامەوێت دۆخەکە دژوارتر بکەم. کاک چالاک بە گەورەتر لە مامۆستایەکی زمانەوان دەبینم و بۆ زۆر شتیش (بە بەڵگەوە) ئەو یەکلایی کردووەتەوە. وە کاک دیاکۆیش مەبەستی قسەی نابەجێ نەبووە و تەنیا ھەوڵی ئەوەی داوە کە ڕاستییەکان ڕوون بکاتەوە، و لەبەرئەوەی ویکیپیدیا مەیدانی شەڕ نییە بۆیە، تکایە ھەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بدەن. تکایە با درێژە نەکێشێت و لەسەر ناوەڕۆک بدوێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:کاکۆ من رەخنەم لەکارەکان گرتووە نەک کەسێتیت ،خۆ تۆناناسم نازانم کێی ،کاتێک رەخنەم گرت کە تۆ بەرەخنەی نازانی یەکسەر وەک هەرزەکارێک هەڵچووی !؟برا دەبێت داوای ڕوونکردنەوە بکەی پێش ئەوەی پەل بهاوێژی بزانە بۆچی وادەڵێم ؟مەبەستم چیە؟پاشان بۆچی رەخنەگرتن بێ ڕێزیە؟تا رەخنە وەرنەگرین پێش ناکەوین ،سەرکەوتووبن ،سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٣٠، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

کاک دیاکۆ ئەوە ڕەخنە نییە. بەبێ بەڵگە و لە گۆترە قسە فڕێ دانە. لە ھەر دوو لاش داوا ئەکەم لە سەری نەچن.-Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە[دەستکاری]

سڵاو @Nskoalj: وا دیارە گواستنەوەت لە «ئابووری کەنەدا» بۆ «ئابووریی کەنەدا» کردووە. ئەم لێدوانەی کاک چالاکت خوێندووەتەوە؟ئارام وتووێژ ‏١٤:٣٣، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ناوەڵڵا نەمدیوە! تەنیا زیاتر دیومە اقتصاد ببێتە ئابووری. بەڵام گەر وایە تکایە دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەوە پێموانیە من بتوانم لەبەر ئەوەی دەبێ پەڕەی تر بسڕێتەوە. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj  کرا سپاس! ڕاستە، شتەکە کەمێک وردە و منیش لە دەمی کاک چالاکەوە ئەو ڕاستییەم زانی ئەینا منیش بەدەر نەبوومە لەم ھەڵەیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]