بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەیڤەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەیڤەر
دامەزران٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩
وڵاتکۆریای باشوور
ئەندامیOpenStreetMap Foundation
خاوەنکۆمپانیای ناڤێر
زمانزمانی کۆری
بەرھەمەکان و ماددەکانweb portal
وێبگەhttps://www.naver.com/
Terms of service URLhttps://policy.naver.com/policy/service.html
بەستەری سیاسەتی پاراستنhttps://policy.naver.com/policy/privacy.html


نەیڤەر (بە ھانگولی: 네이버) پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینە لە کۆریای باشوور کە لەلایەن کۆمپانیای ناڤێر بەڕێوەدەبرێت. لە ساڵی ١٩٩٩ وەک یەکەم وێب پۆرتاڵ لە کۆریای باشوور دەستیپێکرد کە بزوێنەری گەڕانی تایبەتی خۆی پەرەپێبدات و بەکاریبھێنێت

تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٧، بزوێنەری گەڕانەکەی ٧٤.٧%ی سەرجەم گەڕانەکانی وێبی لە کۆریای باشوور پێك دەهێنا و ٤٢ ملیۆن بەکارهێنەری تۆماركراوی هەبووە. زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کۆری نەیڤەریان كردبوو بە بزوێنەری گەڕانی سەرەكی لە ئامێرەكانیان و لە بەرنامەكەشیی لە مۆبایل ڕۆژانە ٢٨ ملیۆن سەردانیکەری هەیە. نەیڤەر بە 'گوگڵی کۆریای باشوور'یش ناوزەد کراوە.[١]

بەهۆی بەرزبوونەوەی ناوبانگەکەی لە ژاپۆن، ئێستا نەیڤەر کێبڕکێ لەگەڵ کاکاو دەکات بۆ ئەوەی ببێت بە ژمارە یەک لە بازاڕی ژاپۆن بۆ ڕۆمانی وێب و کۆمیکی وێبدا.[٢]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Bogle، Ariel (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧). «Has the Google of South Korea Found a Way to Save Struggling News Outlets?». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ ANI (٣١ی ئازاری ٢٠٢٢). «Naver, Kakao competing for no 1 position in Japanese web comic market». ThePrint (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.