نەگۆڕی پلانک
نەگۆڕی پلانک (بە ئینگلیزی: Planck Constant) بریتیە لە ژمارەیەکی جێگیر کە ماکس پلانک لە ساڵی ١٩٠٠ دۆزیویەتیەوە. ئەم نەگۆڕە بە نیشان دەدرێ و بڕەکەی یەکسانە بە:
لە ڕاستیدا ئەم بڕە ھاوکۆلکەیەکی نەگۆڕە لە یەکەم یاسای کوانتەمی پلانک بۆ تەفسیر کردنی تەنی ڕەش (). ھەروەھا ووزەی فۆتۆنێک یەکسانە بە لەرەلەری فۆتۆنەکە، جاران ئەم نەگۆڕە.
لە سەدەی نۆزدەدا، فیزیاناسان نەیاندەتوانی بە تەواوی تەفسیری تیشکدانەوەی تەنی ڕەش بکەن. بە واتایەکی تر ئەو ھاوکێشە ماتماتیکیانەی لەو سەردەمە سودی لێدەبینرا ھەماھەنغ نەبوون لەگەڵ داتاکانی تاقیکردنەوەی کرداری. تا لە ساڵی ١٩٠٠ز، ماکس پلانک یاسایەکی بەدەست ھێنا کە لە ڕێی فیت کرنی داتاکانی بەدەست ھاتوو لە تاقیکردنەوە، فەراھەم ببو. ئەو وای دانابوو کە گشت ئەو بارگە کارەباییانە کە لە ئەنجامی لەرەلەریان لە ناو تەنی ڕەش تیشک کارۆموگناتیسی دەردەدەن، پێویستە وزەی ئەم تیشکانە پچڕ پچڕ بێت.[١] ئەو پاشان لەڕێ ماتماتیکیەوە توانی ئەم ھاوکۆلکەیە بدۆزیەوە. بۆ بە بەرز نرخاندنی ھەوڵ و کۆششەکانی ئەم زانایە، نەگۆڕەکە ناوی ئەوە لێنرا. پاشان ئەڵبەرت ئەنیشتاین توانی سود لەم بڕە ببینێت و کوانتەمی ڕووناکی دۆزیەوە و ناوی لێنرا فۆتۆن. ھەردوو زانا لە ساڵانی ١٩١٨ و ١٩٢١ خەڵاتی نۆبڵیان پێ بەخشرا.
سەرەتایەک
[دەستکاری]بەرەوپێش چوون و بەکارھێنانەکانی
[دەستکاری]دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی
[دەستکاری]بریتیە لەو بیردۆزەی کە تێیدا ئەلیکترۆن بڵاودەبێتەوە لە سەر ڕووی ماددەیەک (کانزا یان ناکانزا) لە ئەنجامی توانای ھەڵمژینیان بۆ وزە لە تیشکدانەوەی کارۆ موگناتیسی بۆ درێژە شەپۆلی زۆر کورت، کە وەک شاراوە یان ڕووناکی سەرو بنەوشەی. لێرەدا ئەلیکترۆن بڵآودەبێتەوە (دەدرێتەوە) کە دانراوە وەک " photoelectron" کە ئەمەش یەکەمجار دۆزرایەوە لەلایەن زانا ھێنریک ھێرتز لە ساڵی ١٨٨٧، ئەم دۆزراوەیەش ناونرا بە " کاریگەری ھێرتز"، ھێرتز پیشانی دا کە کارەبای ڕووناککراوە لەگەڵ تیشکی ژوور وەنەوشەیی ھێمای کارەبای دروست دەکات زۆر بە ئاسانی.
دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی شوێن خۆی دەگرێت لەگەڵ فۆتۆن لەگەڵ وزەیەک کە بڕەکەی چەند ئەلیکترۆن ڤۆڵتێک دەبێت، لە ژمارەی بەرزی ئەتۆمیک ی توخمێک، کە زیاترە لە ١ ئەلیکترۆن ڤۆڵت. لە فۆتۆنی وزە زۆرەکاندا کە وەک وزەی ئەلیکترۆنەکانی ترە کە دەکاتە ١١ کیلۆ ئەلیکترۆن ڤۆڵت، وەک دیاردەی پەرشبوونەوەی کۆمپتن، ھەر پرۆسەیەکی تر، ئەبێت ئەمە ڕووبدای وە ھەندێ جار وزەکەی دوو ئەوەندەی بێت (١٫٠٢٢ مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت). لێکۆڵینەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی بریتی بوو لە چەند ھەنگاوێکی گرنگ بۆ تێگەشتن لە سروشتی کوانتەم بۆ ڕووناکی و ئەلیکترۆن. کاریگەر بوو بۆ ئەوەی تێبگەین لە دوو سیفەتی شەپۆل.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Planck، Max (1901)، «Ueber das Gesetz der Energieverteilung im Normalspectrum»، Ann. Phys.، 309 (3): 553–63، Bibcode:1901AnP...309..553P، doi:10.1002/andp.19013090310، لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە
{{citation}}
: پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی). English translation: "On the Law of Distribution of Energy in the Normal Spectrum".«Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.