وتووێژ:نەژادی ئاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاگاداری ئەوەم کە ووشەکە دەکرێ بە چەند مانایەک بەکاربێ بەپێی شوێن و بەکارهێنان و کاتی مێژوویی، هەر وەک لەم بابەتەدا هاتووە

https://en.wikipedia.org/wiki/Aryan_(disambiguation)

بەڵام بابەتەکە لە زمانی Enدا،ئەوەندەی من هەستبکەم بە تایبەتی لە سەرەتاکەیدا بۆ یەکێ لە مەبەستەکان ووشەکەی بەکاریهێناوە کە ئەویش مەبەستە زمانەوانییەکەیە.

ناوەڕۆکی بابەتەکەت زیاتر گونجاوە لەگەڵ ئەم بابەتە

https://en.wikipedia.org/wiki/Proto-Indo-Europeans

Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕاستی ناو و ناوەڕۆکی ئەم ووتارە لەپێش گۆڕانکارییەکەی من بابەتەکەی ئاڵۆز کردبوو. ئێستاش بەستەرەکە بە زمانەکانی کەوە کێشەیەکی هاوشێوەی دروست کردووە. ئینجا ویستم بۆچونی هاوڕێیان لە بارەی هەمویەوە وەرگرم.

Aryan race = نەژادی ئاریی = ئێمە دەتوانین لەجیاتی (نەژادی ئاریی) تەنها (ئارییەکان) بەکاربێنین چونکە مانای کۆمڵێکی نەژادی ئەدا بەدەستەوە. https://en.wikipedia.org/wiki/Aryan_race

Aryan = ئاریی = مانایەکی گشتگیرتری هەیە و کۆمەڵێ شت لەخۆ ذەگڕێ، بەڵام زیاتر بە مەبەستی زمانەوانی دێت - (زمانی ئاریی) https://en.wikipedia.org/wiki/Aryan

ئەو نەخشەیەشی لەم بابەتەدا زووتر بەکارهاتبوو لە پەڕەی Proto-Indo-Europeans وەرگیرابوو. https://en.wikipedia.org/wiki/Proto-Indo-Europeans

Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ku&Kurdistan: سپاس بۆ بۆچوونەکانت براکەم. تەنیا دوو خاڵە دەبێ ڕوونی بکەمەوە. وشەی ئاری عەرەبیە و بە کوردی ناڵێن ئاری و دەڵێن ئاریایی. وەک ئاسیا کە بڵێن خەڵکی ئاسیایە دەڵێن ئاسیایی نەک ئاسی (وەک ئاری). دووەم وشەی نەژاد کوردی نییە و فارسیە. ئەگەر لە کوردیشدا بەکارگیرابێ ھەر لە فارسی وەرگیراوە. بە کوردی لە کۆنەوە بۆ ئەمە وشەی ڕەگەز بەکارھاتووە (@Broosk: بۆ ئاگاداری). زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مامە چالاک دیمانەت بەخێر، هیوادارم لەشساغ و سەلامەت بیت. بۆ وشەی ئاری، لەهەرێمی کوردستان وشەیەکی زۆر باوە و ناوترێت ئاریایی. هەروەها ڕەگەز ـیش دەشێت چەند واتەیەکی هەبێت. هاوڕام لەگەڵ ئەوەی نەژاد فارسییە، بەڵام دەمێکیشە لەزمانی کوردیدا بەکاردێت. سووپاس--◂ برووسک وتووێژ‏١٩:٥٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک برووسک. نەژاد دەمێکە لە زمانی کوردیدا بەکاردێت؟ خۆ لەمێژ نییە لە فارسیدا بەم مانایە باو بووە. کاک برووسک گیان من لە باشوور تەنیا زمانی کوردانی نەخوێندەوارم قەبووڵە چون پێم وایە ئەم شتەی ئێستا بە ناوی زمانی کوردی فێری خوێندەوارانیان کردووە کوردی نییە و وەک چێشتی مجێور وایە و تێکەڵاوێکی ناشیرینە لە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی. وای لێ ھاتووە دەبێ بۆ ڕەگەزی خۆشمان کە ئاریاییە سەیری عەرەب و فارسان بکەین بزانین چی دەڵێن. بە ھەر حاڵ من ئەم ئاسەوارە کرێتانەی زمانە بێگانەکان لە ناو زمانەکەمان دەسڕمەوە و کارم بە باوبوونیش نییە چون بڕیارە دەست لە شتی باو نەدەین بەمەرجێک ھەڵە نەبێ؛ بۆیە باشترە بەڵگەی باشتر لە باوبوون بھێننەوە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]