گڵاوپێستی
سەدەف | |
---|---|
ناوەکانی تری | گڵاوپێستی، کاژۆکی |
پشت و قۆڵی کەسێکی تووشبوو بە سەدەف | |
تایبەتمەندی | پسپۆڕیی پێست (سەرەکی)، ڕۆماتۆلۆجی، بەرگریناسی و ئەوانی تریش ( وەک دڵ، گورچیلە، ھەرس و جگەر، ڕژێنەکان، و پسپۆڕیی خوێن)(ڕۆڵیان دەبێت بە ناڕاستەوخۆ) |
نیشانەکان | پەڵەی سوور، خورشتاوی، و کڕێشی زیوی لە چەند شوێنێکی پێستدا |
Complications | ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی، نەخۆشیی دڵ، و خەمۆکی |
Usual onset | لە تەمەنی پێگەشتووییدا |
ماوە | درێژخایەن |
جۆرەکان | سەدەفی پەڵەیی، خاڵدار، ئاوەژوور، کێمی، سوورپێستی |
ھۆکارەکان | کۆمەڵە کارلێکێکی نێوان ھۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی |
ڕێگای دەستنیشانکردن | بەپێی ھێما و نیشانەکان |
چارەسەرکردن | کرێمە ستیڕۆیدییەکان، ڤیتامین دی٣، دەرمانە بەرگری کپکەرەکان وەک مێتۆترێکسەیت، و دەرمانە بایۆلۆژییەکان |
ڕوودانەوە | ٧٩.٧ ملیۆن/ ٢-٤٪ ی دانیشتووان |
سەدەف[١] (بە لاتینی: Psoriasis) نەخۆشییەکی خۆیییەبەرگری نەگوازراوەی درێژخایەنە،[٢][٣] جیادەکرێتەوە بە بوونی پەڵەی پێستی نائاسایی. ئەم ناوچانە سوور، پەمەیی، یان مۆرن، ھەروەھا وشک، خورشتاوی، و کڕێشین.[٤][٥] توندییەکەی دەگۆڕێت بەپێی کەیسەکە لە پەڵەی بچووکی سنووردار تا دەگاتە داپۆشینی ھەموو لەش.[٥] زامداربوونی پێست دەکرێت ھاندەربێت بۆ بە سەدەفی بوونی پێست لەو خاڵەدا، کە بە دیاردەی کۆبنەر ناسراوە.[٦]
پێنج جۆرە سەرەکییەکەی سەدەف ئەمانەن؛ سەدەفی پەڵەیی، خاڵدار، ئاوەژوور، کێمی، و سوورپێستی.[٣] سەدەفی پەڵەیی یاخود باو، نزیکەی ٩٠٪ ی کەیسەکان پێکدەھێنێت.[٢] بە ئاسایی بە پەڵەی سوور لەگەڵ کڕێشی سپی لەسەرەوە دەستپێدەکات.[٢] باوترین ئەو ناوچانەی لەش کە کارتێکراو دەبن ئەمانەن؛ پشتەوەی ئانیشکەکان، قەڵەمەی پێیەکان، دەوری ناوک، و کەللەی سەر.[٢] سەدەفی خاڵدار برینی شێوە دڵۆپەیی ھەیە.[٣] سەدەفی کێمی بە بلۆقی پڕ زووخاوی نادرمی بچووک دەردەکەوێت.[٧] سەدەفی ئاوەژوور پەڵەی سوور دروستدەکات لە قەدەکانی پێستدا.[٣] سەدەفی سوورپێستی پەیادەبێت کاتێک لیرەکان زۆر بەربڵاو دەبن، و دەکرێت لە ھەر یەک لە جۆرەکانی ترەوە سەرھەڵبدات. نینۆکەکانی دەست و پێ کارتێکراو دەبن لە زۆربەی خەڵکی تووشبوو بە سەدەف لە ماوەیەک لە ماوەکاندا.[٢] ئەمەش دەکرێت قڵیشی نینۆک یاخود گۆڕانی ڕەنگەکەی بگرێتەوە.[٢]
بەگشتی وا بیردەکرێتەوە کە سەدەف نەخۆشیێکی بۆماوەیی بێت بەھۆی ھۆکاری ژینگەیییەوە سەرھەڵبدات.[٥] ئەگەر یەک لە دووانەیەک سەدەفی ھەبێت، ئەوا دانەکەی تر سێ ئەوەندە ئەگەری تووشبوونی زیاترە کاتێک دووانەی لێکچوون وەک لە دووانەی جیاواز.[٢] ئەمەش پێشنیازی ئەوەمان بۆ دەکات کە ھۆکارە بۆماوەیییەکان ڕێخۆشکەرن بۆ نەخۆشی سەدەف.[٢] نیشانەکان زۆرجار خراپتر دەبن لە زستاندا و لەگەڵ ھەندێک دەرمان دا، وەک بێتا بلۆکەرەکان یان دژە ھەوکردنە ناستیڕۆیدییەکان.[٢] تەشەناکان و فشاری دەروونیش دەکرێت ڕۆڵیان ھەبێت.[٥][٣] میکانیزمە بنەڕەتییەکە کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگری دەگرێتەوە بۆ خانەکانی پێست.[٢] دەستنیشانکردنی بەزۆری بەپێی ھێما و نیشانەکان دەبێت.[٢]
لە ئێستادا ھیچ چارەسەرییەکی ئەوتۆ نییە بۆ سەدەف، بەڵام دەرمانی جۆراوجۆر ھەنە کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی نیشانەکان بکەن.[٢] ئەم دەرمانانەش ئەمانە دەگرێتەوە؛ کرێمی ستیڕۆیدی، کرێمی ڤیتامین دی٣، ڕووناکی سەرووبنەوشەیی، دەرمانە بەرگری کپکەرەکان، وەک مێتۆترێکسەیت، و چارەسەرە زیندەیییەکان کە چەند ڕێڕەوێکی تایبەتی بەرگری بەئامانج دەگرن.[٣] نزیکەی ٧٥٪ی تێوەگڵانی پێست باشتر دەبێت تەنیا بە بەکارھێنانی کرێمەکان.[٢] ئەم نەخۆشییە کاریگەری دەکاتە سەر ٢–٤٪ی دانیشتووان.[٨] ژنان و پیاوان کارتێکراون بە ھەمان ڕێژە.[٣] نەخۆشییەکە دەکرێت لە ھەر تەمەنێک دەستپێبکات، بەڵام بەزۆری لە تەمەنی پێگەشتووییدا دەردەکەوێت.[٣] سەدەف پەیوەندیدارە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی، شێرپەنجەی لیمف (لیمفۆما)، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی کڕۆن، و ھەروەھا خەمۆکی.[٢] ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی تووشی ئەوپەڕی ٣٠٪ ی کەسانی تووشبوو بە سەدەف دەبێت.[٧]
ھێما و نیشانەکان
[دەستکاری]سەدەفی پەڵەیی
[دەستکاری]سەدەفی باو ( ناسراویشە بە سەدەفی درێژخایەنی جێگیر یاخود سەدەفی شێوە پەڵەیی) باوترین جۆری سەدەفە و کاردەکاتە سەر ٨٥-٩٠٪ی تووشبووانی سەدەف.[٩] سەدەفی پەڵەیی بە ئاسایی وەک ناوچەی بەرزەوەبووی ھەوکردووی پێست دەردەکەوێت کە داپۆشرابێت بە پێستێکی کڕێشیی سپی-زێوی. ئەم ناوچانە پێیان دەوترێت پەڵەکان و زۆرترین جار لە ئانیشکەکان، چۆکەکان، کەللەی سەر، و پشتدا دەبینرێن.[٩][١٠]
-
پەڵەی سەدەفی
-
قۆڵی نەخۆشێک داپۆشراوە بە پەڵەی سەدەفی
-
سەدەف لە لەپی دەستەکان
جۆرەکانی تر
[دەستکاری]جۆرەکانی تری سەدەف بە نزیکەیی ١٠٪ی کۆی گشتی کەیسەکان پێکدەھێنن. کە ئەمانە دەگرێتەوە؛ سەدەفی کێمی، ئاوەژوور، دایبی، خاڵدار، دەم، و شێوە پیوی.[١١]
سەدەفی کێمی
[دەستکاری]سەدەفی کێمی یان زووخاو دەردەکەوێت وەک بلۆقی بەرزەوەبوو، پڕ لە کێم بەڵام نادرم.[١٢] پێستی دەور و ژێری پفکەکان سوور و ناسکە.[١٣] سەدەفی کێمی دەکرێت چ ناوچەیی بێت یاخود زیاتر بەربڵاو بێت بە ھەموو لەشدا. دوو جۆرەکەی سەدەفی کێمیی ناوچەیی بریتین لە سەدەفی لەواسەیی (لە لەپی دەست و بنی پێیەکاندا دەردەکەوێت) و سەدەفی پەنجەیی (لە پەنجەکانی دەست و پێدا دەردەکەوێت)؛ کە ھەردوو جۆرەکەیان قەتیسدەبن لە دەست و پێدا.[١٤]
سەدەفی ئاوەژوور
[دەستکاری]سەدەفی ئاوەژوور دەردەکەوێت وەکو پەڵەی لوسی ھەوکردووی پێست. پەڵەکان بەزۆری تووشی قەد و لۆچەکانی پێست دەبن، بە تایبەتی لە دەوروبەری ئەندامانی زاوزێ (نێوان ڕان و بەرموسڵدان)، لە بنھەنگڵەکان، لە دەقەکانی پێستی ورگی کەسێکی کێشزیاد (ورگ شۆڕ)، نێوانی سمتەکان و کەلێنی سمت، و ھەروەھا لە ژێر مەمکەکان لە کەلێنی ژێر مەمکەوە. گەرمی، زەبر، و تەشەنا پێدەچێت ڕۆڵیان ھەبێت لە گەشەکردنی ئەم جۆرە ناباوەی سەدەف.[١٥]
سەدەفی دایبی
[دەستکاری]سەدەفی دایبی ژێرجۆرێکی سەدەفە کە باوە لە نێو منداڵانی ساوادا لە خوار تەمەنی دوو ساڵی. ئەم جۆرە جیادەکرێتەوە بە زیپکەی سوور و کڕێشی زیوی لە ناوچەی داپۆشینی دایبی کە لەوانەشە درێژببێتەوە بۆ قەد یان پەلەکان.[١٦][١٧] سەدەفی دایبی زۆرجار بەھەڵە دەستنیشاندەکرێت وەک ئێکزیمای دایبی.[١٨] بە گشتی دۆخەکە باشتر دەبێت لەگەڵ تەمەن بەڵام لەوانەشە دواتر وەکو جۆرە باوترەکان سەرھەڵبداتەوە وەک سەدەفی پەڵەیی یان سەدەفی ئاوەژوور.[١٩]
سەدەفی خاڵدار
[دەستکاری]سەدەفی خاڵدار بریتییە لە بارودۆخێکی ھەوکردن کە جیادەکرێتەوە بە بوونی ژمارەیەک لە برینی بچوکی، کڕێشی، سوور یان پەمەیی، شێوە دڵۆپی (زیپکەیی). ئەم ژمارە زیپکەیە دەردەکەون بە پانایی ناوچەیەکی فراوانی لەش، بە شێوەی سەرەکی لە قەد، پەلەکان، و کەللەی سەر، بەڵام بە ئاسایی دوور دەبێت لە لەپی دەست و قاچەکان. سەدەفی خاڵدار بەزۆری سەرھەڵدەدات پاش توشبوون بە بەکتریای تەسبیحی (ستریپتۆکۆکەس) و بە ئاسایی ١-٣ ھەفتە دوای تەشەناکە ڕوودەدات. ئەم نەخۆشییە زۆرترین جار لە منداڵان و تازە پێگەیشتوواندا دەبینرێت و دەستنیشانکردنەکەشی بە ئاسایی بەندە بە پێشینەی نەخۆش و پشکنینە کلینیکییەکان.[٢٠] ھەروەھا شانەکێشانی (بایۆپسی) پێست دەتوانرێت ئەنجامبدرێت کە بە ئاسایی کارلێکێکی سەدەفی پێشاندەدات؛ دەناسرێتەوە بە کەڵەکەبوونی سەرەچینی پێست و درێژبوونەوەی ڕەگەکان.[٢٠]
بە گشتی یەکەم ھێڵی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە لە بارە سوکەکاندا بریتییە لە کرێمە کۆڕتیکۆستیڕۆیدییەکان.[٢٠][٢١] چارەسەری ڕووناکی دەکرێت بەکاربێت بۆ بارە مامناوەند یان توندەکانی سەدەفی خاڵدار. دەرمانە زیندەییەکان ھێشتا بە تەواوی لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە بۆ ئەم دۆخە. سەدەفی خاڵدار چاوەڕوانییەکی باشتری لێدەکرێت وەک لە سەدەفی پەڵەیی و بە ئاسایی ووندەبێت لەماوەی ١-٣ ھەفتەدا؛ ھەرچەندە، تا ئەوپەڕی ٤٠٪ ی نەخۆشەکانی سەدەفی خاڵدار لە ساتێکدا دەگۆڕێن بۆ سەدەفی پەڵەیی.[٢٠][١٥]
سەدەفی سوورپێستی
[دەستکاری]سەدەفی سوورپێستی ھەوکردن و توێژاڵبوونێکی فراوانی ڕووی پێست دەگرێتەوە، بەزۆری ڕووبەرێکی زیاتر لە ٩٠٪ی ڕووی پێست دەگرێتەوە.[١٤] سەرباری ئەمانە دەکرێت وشکبوون، خوران، ئاوسان، و ئازارێکی توندی لەگەڵدا بێت. ئەم جۆرەی سەدەف دەکرێت لە ھەر یەک لە جۆرەکانی تری سەدەفەوە پەرەبسێنێت.[١٤] بەزۆری لە ئاکامی خراپتربوونی سەدەفی پەڵەیی ناجێگرەوە ڕوودەدات، بە تایبەتی دوای دابڕینێکی لەناکاوی گلوکۆکۆڕتیکۆیدییە سیستمییەکان.[٢٢] ئەم جۆرەی سەدەف دەکرێت کوشندەبێت کاتێک ھەوکردن و کڕاندنی توندی پێست لەش پەکدەخات لە ڕێکخستنی گەرمی و ئەنجامدانی فرمانە پێویستەکان.[٢٣]
دەم
[دەستکاری]ڕوودانی سەدەف لە دەمدا زۆر دەگمەنە، بە پێچەوانەی لیکن پلانەس، کە تێکچوونێکی تری زیپکەپەڵەی باوە تووشی پێست و دەم دەبێت.[٢٤] کاتێک سەدەف ناوپۆشی دەم دەگرێتەوە، دەکرێت بێنیشانە بێت. بەڵام لەوانەیە وەک پەڵەیەکی سپی یان خۆڵەمێشی-زەرد دەربکەوێت.[٢٤] زمانی قڵیشاو باوترین دیمەنە لەو کەسانەی سەدەفی دەمیان ھەیە, ھەروەھا لەلایەن ٦.٥-٢٠٪ ی کەسانی توشبوو بە سەدەفی پێست ڕاگەیەندراوە. دەرکەوتنی ژێر مایکڕۆسکۆپیی ناوپۆشە شانەیەکی دەمی کەسێکی توشبوو بە زمانی جوگرافی زۆر لە ھی توشبووێکی سەدەف دەچێت.[٢٥] چەند توێژینەوەیەک بەم دوایییە پەیوەندییەک دەردەخەن لە نێوان ئەم دوو دۆخەدا، ھەروەھا ئەگەر ھەیە زمانی جوگرافی پێشھاتێک بێت بۆ دەرکەوتنی سەدەف.[٢٦]
سەدەفی شێوە پیوی
[دەستکاری]جۆرێکی باوی سەدەفە، خەسڵەتە کلینیکییەکانی سەدەف و ھەم ئێکزیمای پیویشی تێدایە؛ لەوانەیە سەخت بێت جیاوازی پێبکەیت لەگەڵ ئەوەی دووەم. ئەم جۆرەی سەدەف بە ئاسایی دەردەکەوێت وەک پەڵەی سوور و کڕێشی چەوری (گریسی) لەو ناوچانەی پێست کە ڕێژەیەکی زیاتر چەوری بەرھەمدێنن بۆ نموونە کەللەی سەر، نێوچەوان، لاتەنیشتەکانی لوت، دەوروبەری دەم، پێستی سەروو کۆڵەی سنگ، و دەقەکانی پێست.[١٦]
ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی
[دەستکاری]ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی جۆرێکی ھەوکردنی جومگەیی درێژخایەنە کە دەرکەوتنی کلینیکیی جۆراوجۆری ھەیە و بە زۆری ڕوودەدات ھاوشان لەگەڵ سەدەفی پێست و نینۆک.[٢٧][٢٨] بە گشتی ھەوکردنێکی بەئازاری جومگەکان و بەستەرەشانەی دەوروبەری لەگەڵدایە، و دەکرێت لەھەر جومگەیەکدا ڕووبدەن، بەڵام باوترینیان جومگەکانی پەنجەی دەست و پێن کە کارتێکراو دەبن. ئەمەش لە ئەنجامدا لەوانەیە ببێتە ئاوسانی شێوە سۆسج لە پەنجەکاندا کە ناسراوە بە دەکتیلایتس یان پەنجە-سۆسج.[٢٧] ھەوکردنی جومگەیی سەدەفی ھەروەھا دەکرێت کاربکاتە سەر جومگەی ڕانەکان، چۆکەکان، بڕبڕەکان، و کەمەر (نێوان سێبەندە و ئێسکی حەوز).[٢٩] نزیکەی ٣٠٪ی تووشبووانی سەدەف تووشی سەدەفی ھەوکردنی جومگە دەبن.[٩] نیشانەکانی پێست پێش نیشانەکانی جومگە دەکەون لە نزیکەی ٧٥٪ی کەیسەکانی سەدەفدا.[٢٨]
سەدەفی نینۆک
[دەستکاری]کاریگەری لەسەر نینۆکەکانی پەنجەی دەست و پێ ھەیە. کارگەری دەکاتە سەر درێژبوونی نینۆک و دەبێتە ھۆکاری تێکچوونی. ھەروەھا ئەگەری جیابوونەوەی نینۆک ھەیە لە شوێنی خۆی، و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی شکان و پارچە بوونی نینۆک.
ھۆکارەکان
[دەستکاری]وا بیردەکرێتەوە کە نەخۆشی سەدەف تێکچوونی بەرگری لەش بێت کە ئەمەش ببێتە ھۆی ئەوەی پێست زۆر زیاتر چالاک ببێت. لە دیارترین نەخۆشییەکانی سەدەف کە (پەڵەی سەدەف)ە خانەکانی لەش زۆر بە خێرایی زیاد دەکەن کە دەبێتە ھۆی سوور بوونەوە و (إلتھاب)ی زۆر لەو شوێنە. ھەتا ئێستا ڕوون نییە کە چ دەبێتە ھۆکاری تێکچوونی بەرگری لەش بەڵام زانایان پێیان وایە کە فاکتەری بۆ ماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵیان ھەیە. ھەروەھا نەخۆشییەکی نەگوازراوە.
کارابوونی نەخۆشی سەدەف
زۆر لەتوشبوانی نەخۆشی سەدەف بێ نیشانەن بۆ ماوەی چەند ساڵ پاشان ئەم نەخۆشییە کارا دەبێت بەھۆی چەند فاکتەرێکی ژینگەیی. دیارترین کارا بوونەکان ئەمانەن:
- ھەوکردن، بەتایبەتی قورگ و پێست
- ئاوھەوا، بەتایبەتی جەوی وشک و سارد
- برینداربوونی پێست وەکو برین، سووتان لەبەر ڕۆژ، گازی مێروو
- بوونی فشاری زۆر
- جگەرە کێشان و ھەڵمژینی دووکەڵەکەی
- زۆر بەکارھێنینی ماددە کحولییەکان
- بەکارھێنانی دەرمانی زۆر وەکو (لیثیوم) و بەرزی پەستانی خوێن و ھەروەھا دەرمانی دژە (مەلارییە)
- خێرا کێشانەوەی (کۆرتیکۆستیرۆیدس)ی زارەکی و سیستەمی.
ھۆیە مەترسییەکان
لاوان زیاتر تووشدەبن و ھەموو کەسێک ١/٣ ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی سەدەف ھەیە، بەڵام ئەم چەند ھۆیەش کاریگەری مەترسیان ھەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە:
- بۆ ماوەیی: یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت ئەم نەخۆشییەی ھەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوونت ھەیە بەڵام ئەگەر دوو ئەندام ھەمان نەخۆشیان ھەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوونت زۆر زیاتر دەبێت.
- فشار: چونکە فشار کاریگەری دەکاتە سەر بەرگری لەشت، ئەوا زۆر بوون و بەرزبوونەوەی مەترسی نەخۆشی سەدەف زیاد دەکات.
- جگەرە کێشان: کێشانی جگەرە تەنھا مەترسی نەخۆشی سەدەف زیاد ناکات بەڵکو ھۆکارێک و دەستپێکەکە بۆ زۆر نەخۆشی تر.
ئاڵۆزکاری
ئەگەر تووشبووی نەخۆشی سەدەفی، مەترسیت زیاترە لە کەسێکی تووشنەبوو بۆ ئەم نەخۆشیانە:
- سەدەفی جومگەکان، کە دەبێتە ھۆی ژان و ئەستووربوونی ناوەوە و دەورووبەری جومگەکان
- نەخۆشی چاو
- قەڵەوی
- نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم
- بەرزی پەستانی خوێن
- نەخۆشی دڵ
- نەخۆشییەکانی بەرگری دژبەخۆ، وەکو نەخۆشی (سلیاک)
- تێکچوونی باری دەروونی
چارەسەر
[دەستکاری]بەشێوەیەکی گشتی نەتوانڕاوە چارەسەری ئەم نەخۆشییە دیاری بکرێت ئەمیش لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە دەروونی مرۆڤەوە، ھەندێک لەنەخۆشەسەرەتایییەکان بەوەرگرتنی دەرمان چارەسەردەکرێن ئەوانەی لەقۆتاغێکی ناوەندی دان بەڕێگای تیشکی ڕووناکی چارەسەر وەردەگرن بەڵام ئەوانەی بە ئاستێکی بەرز تووشی ئەم نەخۆشییە بوون ئەوە بەکۆمەڵ چارەسەری وەردەگرن.[٣٠][٣١]
چارەسەری دەرمان
[دەستکاری]کۆرتیکۆستیرۆید دەرمانێکی زۆرسەرکەوتوە بۆ چارەسەری پێستی کەم تووشبوو بەھەوکردن، کە دەتوانێت لەماوەی ھەشت حەفتە چارەسەری پێستەکە بکات یان نیشانەکانی بەرەو باش بوون نیشان بدات ئەگەر نەخۆش بەردەوام بێت لە بەکارھێنانی، بەڵام ڕتێنۆیدات و دڵۆپدانی لووت تا ڕادەیەک سەرکەوتوە، بەڵام تێبینی کراوە کۆرتیکۆستیرۆیدی بەھێز لەھەموو دەرمانەکانی تر ئەنجامەکەی باشتربووە، بەتایبەت ئەگەر ھاتوو ڤیتامین دی لەگەڵ بەکارھات، لەگەڵ ھەموو ئەمانە زۆڕ بیرنەکردنەوە لە نەخۆشییەکە و خۆ سەرقاڵکردن بەشتی تر لە چارەسەرە مسۆگەر کراوەکان دادەنرێت.[٣١]
چارەسەر بە ھێزی ڕووناکی
[دەستکاری]ھێزی ڕووناکی بەتایبەت ڕووناکی خۆڕ بۆ ماوەیەکی زۆڕ لە چارەسەرە ھەرە باشەکانە[٣١] بەتایبەت تیشکەکانی نێوان ئاڕاستەدرێژی ٣١٣–٣١١ نانۆمیتر لە ھەمووی سەرکەوتوو ترە.[٣١]
نەشتەرگەری
[دەستکاری]دەرکەوتوە کە نەشتەرگەری گیرفانەی گەروو (ھێڵکە گەروو)(لەوزەتێن) ئەنجامی باشی ھەبوە و بووەتە ھۆی نەمانی گڵاوپێستی.[٣١][٣١]
خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی سەدەف
[دەستکاری]- بەردەوام بەکارھێنانی مەرھەم و شامپۆی تایبەت بە نەرم کردنەوەی پێست
- گرینگیدان بە پێست بەتایبەتی پێستی سەر
- دوورکەوتنەوە لە ھەوای سارد و وشک
- بەکارھێنانی ئامێری شێدارکەرەوە
- دوورکەوتنەوە لەو چارەسەرانەی کە پێست بە ڕادەیەکی زۆر ھەستیار دەکەن
- خۆپاراستن لە بریندار بوون و بڕینی پێست
- وەرگرتنی تیشکی خۆر بە ڕادەی پێویست (زۆر نەبێت)
- دوورکەوتنەوە لە فشار
- دوورکەوتنەوە لە ماددە کحولییەکان
- گرینگیدان بە وەرزش، خواردنی دروست و ڕاگرتنی کێشی لەش
ئاماری تووشبووان
[دەستکاری]ڕێژەی تووشبووان لە کۆمەڵگەی خۆرئاوایی لە نێوان ٢–٤ ٪ لە تەواوی ژمارەی دانیشتووانە،[٣١] ئاستی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە بەگوێڕەی ڕەگەزەکانی مرۆڤ و نەتەوە و ژینگە گۆڕانکاری بەسەردادێت لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە بۆماوەیی و باری دەروونی مرۆڤ.[٣١] ھەروەھا لەھەموو تەمەنێکی مرۆڤ سەرھەڵدەدات، زۆرینەی تووشبوان لەنێوان ساڵانی ١٥ بۆ ٢٥ ساڵی دان، سێ چارەکی تووشبوانی جیھان لەتەمەنی پێش بیست ساڵی دان.[٣١][٣١]
ئەوکەسانەی ھەڵگری نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵەن وەک نەخۆشیی کڕۆن و ھەوکردنی کۆڵۆن لە ھەر کەسێکی تر زۆرتر ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە ھەیە.[٣١] ڕێژەی تووشبووان لە دانیشتووانی دوور لە ھێڵی ناوەڕاستی زەوی بەرزە[٣١] کەسە سپی پێستە بە ڕەسەن ئەورووپایییەکان لەھەرکەسێکی تر مەترسی تووشبونیان لێ دەکرێت، بەڵام کەسی ڕەش پێست یاخود ئەفریکایییەکان ڕێژەی تووشبونیان زۆر کەمە مەگەر ئەو ڕەشپێستانە نەبن کە باوانی دوو ڕەگیان ھەیە لەگەڵ سپی پێستەکان، و ھیندییە سوورەکانی ئەمریکا تاکو ئێستا تووشی ئەم نەخۆشییە نەبوون، لەناو میللەتی کورد ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە بەتایبەت ئەوانەی ھەر لەباوانەوە تەنھا لەگەڵ ھیندۆئەوروپایییەکان تێکەڵ بوون.[٣٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Search | VejînLex». VejinLex (بە ئینگلیزی). لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ Boehncke، Wolf-Henning (2015-09-05). «Psoriasis». Lancet (London, England). 386 (9997): 983–994. doi:10.1016/S0140-6736(14)61909-7. ISSN 1474-547X. PMID 26025581.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح «Questions and Answers About Psoriasis». web.archive.org. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ Menter، Alan (2008-05). «Guidelines of care for the management of psoriasis and psoriatic arthritis: Section 1. Overview of psoriasis and guidelines of care for the treatment of psoriasis with biologics». Journal of the American Academy of Dermatology. 58 (5): 826–850. doi:10.1016/j.jaad.2008.02.039. ISSN 1097-6787. PMID 18423260.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Ely، John W. (2010-03-15). «The generalized rash: part II. Diagnostic approach». American Family Physician. 81 (6): 735–739. ISSN 1532-0650. PMID 20229972.
- ^ ئ ا «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Parisi، Rosa (2013-02). «Global epidemiology of psoriasis: a systematic review of incidence and prevalence». The Journal of Investigative Dermatology. 133 (2): 377–385. doi:10.1038/jid.2012.339. ISSN 1523-1747. PMID 23014338.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب Palfreeman، Andrew C. (2013). «New developments in the management of psoriasis and psoriatic arthritis: a focus on apremilast». Drug Design, Development and Therapy. 7: 201–210. doi:10.2147/DDDT.S32713. ISSN 1177-8881. PMC 3615921. PMID 23569359.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Colledge، Nicki R.، ed. (2010). Davidson's principles and practice of medicine (21st ed ed.). Edinburgh New York: Churchill Livingstone/Elsevier. ISBN 978-0-7020-3084-0.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Robinson، Amanda (2012-08). «Treatment of pustular psoriasis: from the Medical Board of the National Psoriasis Foundation». Journal of the American Academy of Dermatology. 67 (2): 279–288. doi:10.1016/j.jaad.2011.01.032. ISSN 1097-6787. PMID 22609220.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Raychaudhuri، Smriti K. (2014). «Diagnosis and classification of psoriasis». Autoimmunity Reviews. 13 (4–5): 490–495. doi:10.1016/j.autrev.2014.01.008. ISSN 1873-0183. PMID 24434359.
- ^ ئ ا ب Rendon، Adriana (2019-03-23). «Psoriasis Pathogenesis and Treatment». International Journal of Molecular Sciences. 20 (6): 1475. doi:10.3390/ijms20061475. ISSN 1422-0067. PMC 6471628. PMID 30909615.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ ئ ا Weigle، Nancy (2013-05-01). «Psoriasis». American Family Physician. 87 (9): 626–633. ISSN 1532-0650. PMID 23668525.
- ^ ئ ا Fitzpatrick's dermatology in general medicine (8th ed ed.). New York: McGraw-Hill medical. 2012. ISBN 978-0-07-166904-7.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ Afsar، Fatma Sule (2016-05). «Napkin psoriasis». Pediatrics International: Official Journal of the Japan Pediatric Society. 58 (5): 420–422. doi:10.1111/ped.12916. ISSN 1442-200X. PMID 27103532.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Gelmetti، Carlo (2009). «Therapeutic moisturizers as adjuvant therapy for psoriasis patients». American Journal of Clinical Dermatology. 10 Suppl 1: 7–12. doi:10.2165/0128071-200910001-00002. ISSN 1179-1888. PMID 19209948.
- ^ Mahé، Emmanuel (2016-12-01). «Childhood psoriasis». European journal of dermatology: EJD. 26 (6): 537–548. doi:10.1684/ejd.2016.2932. ISSN 1952-4013. PMID 27900946.
- ^ ئ ا ب پ Saleh، Dahlia (2024)، «Guttate Psoriasis»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 29494104، لە 2024-04-05 ھێنراوە
- ^ Chalmers، R. J. (2001-12). «A systematic review of treatments for guttate psoriasis». The British Journal of Dermatology. 145 (6): 891–894. doi:10.1046/j.1365-2133.2001.04505.x. ISSN 0007-0963. PMID 11899141.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Zattra، Edoardo (2012). «Erythroderma in the era of biological therapies». European journal of dermatology: EJD. 22 (2): 167–171. doi:10.1684/ejd.2011.1569. ISSN 1167-1122. PMID 22321651.
- ^ «Erythrodermic psoriasis | DermNet». dermnetnz.org. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «In search of oral psoriasis». Archives of dermatological research (بە ئینگلیزی). 304 (1). 2012 Jan. doi:10.1007/. ISSN 1432-069X.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Burket، Lester W. (2008). Burket's oral medicine (11th ed ed.). Hamilton, Ont: BC Decker. ISBN 978-1-55009-345-2.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ González‐Álvarez، Laura (2019-05). «Association between geographic tongue and psoriasis: A systematic review and meta‐analyses». Journal of Oral Pathology & Medicine (بە ئینگلیزی). 48 (5): 365–372. doi:10.1111/jop.12840. ISSN 0904-2512.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Chimenti، Maria Sole (2013). «Profile of certolizumab and its potential in the treatment of psoriatic arthritis». Drug Design, Development and Therapy. 7: 339–348. doi:10.2147/DDDT.S31658. ISSN 1177-8881. PMC 3633576. PMID 23620660.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ ئ ا Goldenstein-Schainberg، Claudia (2012). «Current and relevant concepts in psoriatic arthritis». Revista Brasileira De Reumatologia. 52 (1): 98–106. ISSN 1809-4570. PMID 22286649.
- ^ Krawczyk-Wasielewska، Agnieszka (2013-04). «Sacroiliac joint pain as an important element of psoriatic arthritis diagnosis». Postepy Dermatologii I Alergologii. 30 (2): 108–112. doi:10.5114/pdia.2013.34161. ISSN 1642-395X. PMC 3834688. PMID 24278057.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Weller, Richard; John AA Hunter; John Savin; Mark Dahl (2008).
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- http://www.niams.nih.gov/Health_Info/Psoriasis/default.asp
- http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/16365254
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گڵاوپێستی تێدایە. |