ھەوکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەوکردن بریتییە لە کاردانەوەی شانە لە بەرامبەر ھۆکارە زیانبەخشەکان (دەرەکی و ناوەکی).
ھەوکردن:

  • ڕووداوێکی پارێزەرانەیە کە تێیدا لەش ھەوڵ ئەدا ھۆکارە زیانبەخشەکان لە شانەکان دوور بخاتەوە و دۆخی پێشووی (ئاسایی) بگەڕێنێتەوە (چاکبوونەوە).
  • ھەوکردن جۆرێک وەڵامدانەوەی شوێنەکی لەشە، کە دوابەدوای ڕووشان، بڕان، سووتان، یا ھەر چەشنە ئازارێکی شانە، دەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی ماسین، سوور بوونەوە، گەرمی، کزە و خورووی ئەو شوێنە.
هەوکردنی ئاڵووەکان
  • ھەوکردن، کاردانەوەیەکی کارەندامناسییە بە دنە جۆراوجۆرەکان؛ وەک تەشەنا (چڵک) و برین، کە دەسبەجێ دێت و دەڕوا.
  • ھۆکارەکانی ھەوکردن دەتوانێ وردەئۆرگانیزم (بەکتریا، ڤایرووس، کارگ) بێ، یان کیمیایی (ھەستۆکیزا و... ھتد) و یان جەستەیی (گەرما، تیشکی یۆنساز، تیشکی ژووربنەوش و...).
  • دەرمانە دژەھەوەکان، کار دەکەنە سەر ئەو ئەنزیمانەی دەبنە ھۆی ھەوکردن.
  • یەکێک لە سەرەتایی ترین خێرەکانی ھەوکردن، جیاکردنەوەی شوێنی زیان لە شانەکانی ترە. دیوارێ کە بە ھۆی ھەوکردنەوە، دەوری شانەی نەخۆش دەگرێ، ڕێگای دزەکردنی ژار و وردەئۆرگانیزمەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەبەستێ. تیژی و تووشی ھەوکردن بۆ ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ وێنە بەکتریای ئەستافیلوکۆک، ژارێکی زۆر کوژەر بەرەڵا دەکا.[١]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

داگرسان، ئاییسان، گڕۆ، گڕۆن[٢]

ھۆکارەکان[دەستکاری]

جۆرەکانی ھەوکردن[دەستکاری]

  • ھەوکردنی تیژ (تووش): بریتییە لە ھەوکردنێکی خێرا و کورتخایەن. لە نیشانەکانی: ئازار، گەرما، سووربوونەوە، ئاوسان، ناکارایی.
  • ھەوکردنی ژێرتیژ (کەمتووش): ھاوبەشە لەنێوان ھەوکردنی تیژ و درێژخایەن.
  • ھەوکردنی درێژخایەن (کۆن): کە چەند ھەفتە یان مانگێک دەخایەنێت و زۆربەی جار لە ھەوکردنی تیژەوە پەرەدەسێنێت.
  • ھەوکردنی دەنکۆڵەداری: جۆرێکی تایبەتە لە ھەوکردنی درێژخایەن. بریتییە لە کۆبوونەوەی دەنکۆڵەخانە لە شوێنی ھەوکردنەکە، وەک: نەخۆشی سیل و فەڕەنگی.

وێنەخانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]