نۆود.جەی ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نۆود.جەی ئێس (Node.js)
Node.js logo.svg
دانەر(ان)ی سەرەتاییڕایان داڵ
پەرەپێدەر(ان)جۆیەنت
یەکەم وەشان٢٧ی ی ٢٠٠٩؛ ١٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٥-٢٧)[١]
وەشانی جێگیر١٠٫١٢٫٠ / ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ ٩ مانگ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٠-١٠)[٢]
نووسراوە بەسی, سی پڵەس پڵەس, جاڤاسکریپت
سیستەمی بەکارخەریلینوکس, ماک ئۆ ئێس, مایکرۆسۆفت ویندۆز, سمارت ئۆ ئێس, فری بی ئێس دی, ئای بی ئێم ئەی ئای ئێکس[٣]
جۆرژینگەی ڕەن تایم
مۆڵەتنامەمۆڵەتی ئێم ئای تی[٤][٥]

نۆود.جەی ئێس یان نۆود جەی ئێس (بە ئینگلیزی: Node.js) ژینگەیەکی ڕەن تایمی سەرچاوە کراوەی سەکۆبڕە بۆ جاڤاسکریپت کە کۆدی جاڤاسکریپت لەدەرەوەی وێبگەڕ کار پێدەکات. لەڕووی مێژووییەوە، جاڤاسکریپت بۆ سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بەکار دەھات، کەتێیدا سکریپتەکانی کە بە جاڤاسکریپت نووسرابوون تێکەڵ بەپەڕەکانی وێبی ئەیچ تی ئێم ئێڵ دەکران و دەخرانە کار لەلایەن بزوێنەرێکی جاڤاسکریپتەوە لەسەر وێبگەڕ. نۆود جەی ئێس ڕێگە بە پەرەپێدەران دەدات کە جاڤاسکریپت بەکاربھێنن بۆ درووستکردنی ئامرازەکانی ھێڵی فەرمان بۆ سکریپتسازی لای ڕاژەکار، ئەمەش بە کارپێکردنی سکریپتی لای ڕاژەکار بۆ بەرھەمھێنانی ناوەڕۆک بۆ پەڕەی بزۆکی وێب بەر لەی پەڕەکە بنێردرێت بۆ وێبگەڕی بەکارھێنەر. لە ئاکامی ئەمەدا، نۆود جەی ئێس نوێنەرایەتی پارادایمی "جاڤاسکریپت لەھەموو شوێن" دەکات[٦]، ئەمەش پەرەپێدانی بەرنامەی بەکاربەریی وێب لەدەوری یەک زمانی پرۆگرامسازی یەکدەخات لەبری بەکارھێنانی زمانی جیاواز لای ڕاژەکار و ڕاژەخواز.

ئەگەرچی .js پاشگری پەڕگەیی نەریتییە بۆ کۆدەکانی جاڤاسکریپت، ناوی "Node.js" ئاماژە نییە بۆ پەڕگەیەکی دیاریکراو لەم چوارچێوەیەدا بەڵکو بەتەنھا ناوی بەرھەمەکەیە. نۆود جەی ئێس تەلارسازیی پاڵنراوبەڕووداوی ھەیە و لەتوانایدا ھەیە تێخستە/دەرخستەی ناھاوکات ئەنجام بدات. ئەم ھەڵبژاردانە لە دیزایندا ڕێگەدەدات کە زەمینەسازیی بکرێت بۆ بەزبوونەوەی بەرھەمداریی و توانای گەورەبوون لە بەرنامەکانی وێبدا کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر تێخستە/دەرخستە بەڕێوە دەبرێت. ئەمە بۆ بەرنامەی بەکاربەریی ڕیەڵ تایم (وەک پرۆگرامەکانی گەیاندنی ڕیەڵ تایم یان کایەکانی وێبگەڕ).[٧] پڕۆژەی پەرەپێدانی دابەشکراوی نۆود جەی ئێس، کە لەلایەن دامەزراوەی نۆود جەی ئێس بەڕێوە دەبرێت[٨]، ھاوکاریی دەکرێت لەلایەن پرۆگرامی پڕۆژە ھەماھەنگەکانی دامەزراوەی لینوکسەوە.[٩] کۆمپانیا بەکارھێنەرەکانی نۆود جەی ئێس بریتیین لە گۆدادی،[١٠] گرووپۆن،[١١] ئای بی ئێم،[١٢] لینکدئین،[١٣][١٤] مایکرۆسۆفت،[١٥][١٦] نێتفلیکس،[١٧] پەیپاڵ،[١٨][١٩] ڕاکوتن، ساپ، توێنتی،[٢٠] ڤۆکسەر، [٢١]وۆڵمارت،[٢٢] یاھوو!. [٢٣]

مێژوو[دەستکاری]

ڕایان داڵ، درووستکەری نۆود.جەی ئێس، لە ٢٠١٠دا

نۆود جەی ئێس لە بنەڕەتدا لەلایەن ڕایان داڵەوە نووسراوە لە ٢٠٠٩دا[٢٤] کە دەکاتە نزیکەی سیانزدە ساڵ پاش پێناساندنی یەکەم ژینگەی لای ڕاژەکاری جاڤاسکریپت لەلایەن نێتسکەیپەوە بەناوی لایڤوایەر پرۆ وێبەوە.[٢٥] وەشانی سەرەتایی نۆود جەی ئێس تەنھا پاڵپشتی لە لینوکس و ماک ئۆ ئێس ١٠ دەکرد. گەشەپێدان و چاکسازیی پڕۆژەکە ھەر لەلایەن داڵ خۆیەوە ئەنجام دەدرا تاوەکوو دواتر سپۆنسەر کرا لەلایەن کۆمپانیای جۆیەنتەوە. [٢٦]

داڵ ئیلھامی درووستکردنی نۆود جەی ئێس لە دوای بینینی Progress Barێک لەسەر فلیکەرەوە بۆ ھات کە بەکاردەھات لەکاتی بارکردنی پەڕگەدا. وێبگەڕەکە نەیدەزانی چەنێکی پەڕگەکە بار کراوە و پێوستی دەکرد کە پرسیار لە ڕاژەکارەکە بکات. داڵ ڕێگەیەکی ئاسانتری بۆ ئەم مەبەستە دەویست. [٧][٢٧]

داڵ ڕەخنەی دەگرت لە کورتھێنانەکانی باوترین ڕاژەکار لە ٢٠٠٩دا، ڕاژەکاری ئێچ تی تی پی ئەپاچی، ئەمەش لەڕووی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە ھاوکاتەکان (سەروو ١٠٠٠٠ و زیاتر) و ھەروەھا لەڕووی باوترین ڕێگەی درووستکردنی کۆدەوە (پرۆگرمسازیی ھەنگاویی)کەتێیدا کۆد یان کۆی پڕۆسەکەی بەربەست دەکرد یان دەبووە ھۆی خستنەگەڕی ژمارەیەکی زۆر لە ستاک لەکاتی پەیوەندی ھاوکاتدا. [٢٨]

داڵ پڕۆژەکەی لە یەکەمین جەی ئێس کۆنفرانسی ئەوروپییدا نیشان دا لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. [٢٩][٣٠][٣١] نۆج جەی ئێس ھەردووک لە بزوێنەری ڤی ٨ی گووگڵ، کە ئیڤێنت لووپە، لەگەڵ ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری بۆ ئای/ئۆی ئاست نزمدا لەیەک دا. [٣٢]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠دا، بەڕێوەبەرێکی گورزە بۆ ژینگەی نۆود جەی ئێس بەناوی ئێن پی ئێمەوە ناسێنرا. [٣٣] بەڕێوەبەری گورزەکە کارەکان بۆ پەرەپێدەران ئاسان دەکات کە بتوانن سەرچاوەی کۆدەکانی نۆود جەی ئێس بڵاو بکەنەوە و ھاوبەشی پێ بکەن و ھەروەھا دیزاین کراوە تا بتوانرێت بەسادەیی گورزەکان دابمەزرێت، نوێ بکرێتەوە، یان بسڕدرێنەوە. [٣٢]

لە حوزەیرانی ٢٠١١دا، مایکرۆسۆفت و جۆیەنت وەشانێکی ڕەسەنی ویندۆزیان بۆ نۆود جەی ئێس جێبەجێ کرد. [٣٤] یەکەمین وەشانی بڵاوکراوەی نۆود جەی ئێس کە پاڵپشتی ویندۆزی دەکرد لە تەمموزی ٢٠١١دا دەرچوو.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا، داڵ ھاتە دواوە و پاڵپشتی دەربڕی بۆ ھاوکارەکەی، ئایزاک شلووتەر، کە درووستکەری ئێن پی ئێم بوو وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەکە. [٣٥] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، شلووتەر ڕایگەیاند کە تیمەتی جەی فۆنتەین دەبێتە پێشڕەوی پڕۆژەکە. [٣٦]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا، فیۆدۆر ئیندوتنی دەستی کرد بە بە دامەزراندنی ئای ئۆ.جەی ئێس، چەتاڵێکی نۆود جەی ئێس بوو. بەھۆی ناکۆکیی ناوخۆیی لەسەر بەڕێوەبردنی جۆیەنت، ئای ئۆ.جەی ئێس دامەزرا وەک جێگرەوەیەکی فەرمانڕەوایی سەرچاوە کراوەیی بە کۆمیتەیەکی تەکنیکی جیاوازەوە. [٣٧][٣٨] بەپێچەوانەوەی نۆود.جەی ئێسەوە، [٣٩] نووسەرەکانی ئای ئۆ.جەی ئێس پلانیان وابوو کە بە نوێکراوەیی لەگەڵ نوێترین وەشانی گووگڵ ڤی ٨ بیھێڵنەوە. [٤٠]

لە شووباتی ٢٠١٥دا، ویستێک بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی بێ لایەن بۆ نۆود.جەی ئێس ڕاگەیەندرا. لە کۆتایی حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھەردوو کۆمەڵگای نۆود.جەی ئێس و ئای ئۆ.جەی ئێس دەنگیاندا کە بەیەکەوە کار بکەن لەژێر دامەزراوەی نۆود.جەی ئێس دا. [٤١]

لە ئەیلوول ٢٠١٥دا، نۆود.جەی ئێس وەشانی ٠٫١٢ و ئای ئۆ.جەی ئێس وەشانی ٣٫٣ یەکخرانەوە بۆ ناو یەک و کران بە نۆود وەشانی ٤. [٤٢] ئەمە وایکرد تایبەتمەندییەکانی ڤی ٨ ئێکماسکریپت#ئی ئێس ٦ و پاڵپشتنی درێژخایەنی ھێنایە نۆود.جەی ئێسەوە. [٤٣] لە ٢٠١٦ە بەدواوە، ماڵپەری ئای ئۆ.جەی ئێس ھانی پەرەپێدەرانی دەدات کە بگەڕێنەوە سەر نۆ.جەی ئێس و کە چی تر وەشانی نوێ لەپلاندا نییە بەھۆی یەکخستنەکەوە. [٤٤]

بەگشتی[دەستکاری]

نۆود.جەی ئێس ڕێگە دەدات بە درووستکردنی ڕاژەکاری وێب و ڕایەڵە بەبەکارھێنانی ئامرازەکانی جاڤاسکریپت و دەستەیەک لە مۆدیوڵەکان کە بەشێک لە کارە ناوکییەکان ڕادەپەڕێنن. [٢٩][٣٢][٤٥][٤٦][٤٧]. مۆدیوڵەکان دەستەبەرن بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی فایل بۆ تێخستە/دەرخستە، ڕایەڵە (سیستەمی ناوی پاوان، پرۆتۆکۆلی گواستنەوەی سەروودەق، پرۆتۆکۆلی کۆنترۆڵکردنی ناردن، ئاسایشی چینی گواستنەوە یان پرۆتۆکۆلی داتاگرامی بەکارھێنەر، دراوەی باینەری (نێوانگری)، نەخشە کریپتۆگرافییەکان، تەوژمی دراوە، و چەندینی تری بنەمایی. [٣٢][٤٦][٤٨] مۆدیولەکانی نۆود.جەی ئێس شێوازێکی ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری-ئاسا بەکاردەبەن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی لەنووسینی ئاپڵیکەیشنی ڕاژەکاردا. [٣٢][٤٦]

ئەگەرچی سیستەمی مۆدیوڵەکان لەسەر بنەمای کۆمۆن جەی ئێس بنیاد نرابوون، دوایین ناساندنی مۆدیوڵەکان لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی ئێکماسکریپت راڕەوی بەکارھێنانی مۆدیوڵەکانی ئێکماسکریپت لە نۆود.جەی ئێسدا گۆڕی تا ببێتە بەکارھێنانی بنەڕەت. [٤٩]

نۆود.جەی ئێس بەفەرمیی پاڵپشتی دەکرێت لەسەر لینوکس، ماک ئۆ ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، سمارت ئۆ ئێس، فری بی ئێس دی، وە ھەروەھا ئای بی ئێم ئای ئەی ئێکس. [٣] کۆدی سەرچاوەی بەردەست دەکرێت بنیاد بدرێت لەسەر سیستەمی کارپێکەریی ھاوشێوە یان دەستکاری بکرێت لەلایەن لایەنی دەرەکییەوە تاوەکوو پاڵپشتی بکات لە جۆری تر وەکوو نۆنستۆپ[٥٠] و ڕاژەکارەکانی یونکس. وەک جێگرەوەیەک، دەکرێت کۆدەکان بنووسرێت بە کۆفیسکریپت[٥١] (کە جێگرەوەیەکی جاڤاسکریپتە)، دارت، تایپ سکریپت (کە فۆرمێکی جۆری دراوە بەھێزی جاڤاسکریپتە)، یان بەھەر زمانێکی دیکەی کە دەکرێت کۆمپایل بکرێت بۆ جاڤاسکریپت.[٥١][٥٢]

نۆود.جەی ئێس بەشێوەیەکی سەرەکیی بەکاردێت بۆ درووستکردنی پرۆگرامی ڕایەڵەیی ڕاژەکاری وێب. [٤٥] گەورەترین جیاوازی نێوان نۆود.جەی ئێس و پی ئەیچ پی ئەوەیە کە زۆرینەی زۆری نەخشەکان لە پی ئێچ پی دا بەربەستکاریی دەکەن تا تەواو بوون (فەرمانەکان جێبەجێ دەبن تەنھا ئەگەر فەرمانەکەی پێش خۆیان کارەکانی تەواو کردبێ)، ئەمە لەکاتێکدا کە نەخشەکانی نۆود.جەی ئێس نابەربەستکارن (فەرمانەکان جێبەجێ دەبن لەھەمان کاتدا یان لە ھاوتەریبدا، [٥٣][٥٤] وەھەروەھا بانگھێشتکەرەوە بەکار دەبەن بۆ ھێمادان بە کۆتایی یان شکستھێنان)[٤٥].

تەلارسازیی سەکۆ[دەستکاری]

نۆود.جەی ئێس پرۆگرامسازیی پاڵنراوبەڕووداو دەھێنێتە دنیای ڕاژەکاری وێبەوە، بەمەش دەرگا واڵا دەکات بۆ پەرەپێدانی ڕاژەکاری وێبی خێرا بە بەکارھێنانی جاڤاسکریپت. [٣٢] پەرەپێدەران دەتوانن ڕاژەکار درووست بکەن کە بەشێوەیەکی گەورە توانای گەورەبوونیان ھەیە بەبێ بەکارھێنانی دەزووکاری، لەڕێگەی مۆدێلێکی سادەکراوی پرۆگرامسازیی پاڵنراوبەڕووداو کە بانگھێشتکەرەوە بەکاردەھێنێت بۆ ھێمادان بە تەواوکردنی ئەرکێک. [٣٢] نۆود.جەی ئێس ئاسانیی زمانێکی سکریپتسازیی وەک جاڤاسکریپت دەبەستێتەوە بە ھێزی پرۆگرامسازیی ڕایەڵەیی یونکسەوە. [٣٢]

نۆود.جەی ئێس بنیاد نراوە لەسەر ڕووی گووگڵ ڤی ٨ لەو کاتەوەی کە کراوەتە سەرچاوە کراوە لەژێر مۆڵەتی مۆڵەتی بی ئێس دیدا کە لەڕادەبەدەر خێرایە و گوونجاوە لەگەڵ بنەماکانی ئینتەرنێتدا وەکوو ئێچ تی تی پی، دی ئێن ئێس، و تی سی پی. [٢٩] ھەروەھا، جاڤاسکریپت، زمانێکی باو بوو کە زۆرێک پەرەپێدەر کاریان پێدەکرد، ئەمەش وای کرد نۆود.جەی ئێس، بەخێرایی کراوە بێت بۆ کۆی کۆمەڵگای پەرەپێدانی وێب. [٢٩]

پاڵپشتی پیشەسازی[دەستکاری]

لەئێستادا ھەزاران ژێدەرگەی سەرچاوەکراوە ھەیە بۆ نۆود.جەی ئێس، کە زۆربەیان لەسەر ماڵپەری ئێن پی ئێم خانەخوێ کراون. کۆمەڵگای پەرەپێدەرانی نۆود.جەی ئێس خاوەنی دوو لیستەی پۆستەیی و کەناڵێکی ئای ئاڕ سییە (#node.js) لەسەر فرینۆود. ژمارەیەک لە کۆنفرانس و ڕووداوی پەرەپێدەران ھەیە کە پاڵپشتی کۆمەڵگای نۆود.جەی ئێس دەکات لەنێواندا NodeConf, Node Interactive and Node Summit لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕووداوە ھەرێمییەکان.

کۆمەڵگای سەرچاوە کراوە ژمارەیەک لە فرەیمۆرکی وێبی گەشە پێداوە بۆ خێراکردنی پەرەپێدانی ئاپڵیکەیشن. لەوانە کۆنێکت، ئێکسپرێس.جەی ئێس، سۆکێت. ئای ئۆ، فێدەرس.جەی ئێس، کۆوا.جەی ئێس، ھاپی.جەی ئێس، سەیڵس.جەی ئێس، مێتیۆر، دێربی، و چەندینی تر. .[٣٢][٥٥] چەندین گورزەی جیاوازیش درووستکراون بۆ ناوبەستەکردن لەگەڵ زمانەکانی تر و ژینگەکانی تری ڕەن تایمدا وەکوو مایکرۆسۆفر .نێت. [٥٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "node-v0.x-archive on GitHub". لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  2. ^ "Node.js 10 ChangeLog". لە ڕێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە – بە GitHub. 
  3. ^ ی ا "nodejs/node". GitHub. 
  4. ^ "node/LICENSE at master". GitHub. Node.js Foundation. 17 September 2018. لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  5. ^ "The MIT License". Open Source Initiative. 17 September 2018. لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  6. ^ gcuomo (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). "JavaScript Everywhere and the Three Amigos (Into the wild BLUE yonder!)". www.ibm.com. 
  7. ^ ی ا Laurent Orsini (٢٠١٣-١١-٠٧). "What You Need To Know About Node.js". readwrite. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠١٣-١١-٠٧. لە ڕێکەوتی ٢٠١٦-٠١-٢٢ ھێنراوە. 
  8. ^ "Node.js Foundation - Node.js". لە ڕێکەوتی ٠٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  9. ^ "Linux Foundation Collaborative Projects". لە ڕێکەوتی ٠٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  10. ^ Why GoDaddy's Nodejitsu deal is great for Node.js, VentureBeat, February 10, 2015
  11. ^ Geitgey، Adam (30 October 2013). "I-Tier: Dismantling the Monoliths". Groupon. لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  12. ^ "IBM Bluemix". لە ڕێکەوتی ٠٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  13. ^ "You'll never believe how LinkedIn built its new iPad app". VentureBeat. May 2, 2012. لە ڕێکەوتی May 10, 2012 ھێنراوە. 
  14. ^ "Blazing fast node.js: 10 performance tips from LinkedIn Mobile". لە ڕێکەوتی ٠٧ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  15. ^ Baxter-Reynolds، Matthew (November 9, 2011). "Here's why you should be happy that Microsoft is embracing Node.js". London: The Guardian. لە ڕێکەوتی May 10, 2012 ھێنراوە. 
  16. ^ "WebMatrix - Front End Web Developers take note (ASP.NET, PHP, node.js and more)". لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  17. ^ Node.js in Flames November 19, 2014
  18. ^ "Clash of the Titans: Releasing the Kraken, NodeJS @paypal". fluentconf.com. May 28, 2013. لە ڕێکەوتی September 11, 2013 ھێنراوە. 
  19. ^ "All such companies and their products in which Node.js is used". لە ڕێکەوتی ٠٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  20. ^ "SAP AppBuilder". SAP. March 10, 2014. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 12, 2014. لە ڕێکەوتی October 10, 2018 ھێنراوە. 
  21. ^ The Node Ahead: JavaScript leaps from browser into future, The Register, March 1, 2011
  22. ^ "Why Walmart is using Node.js". VentureBeat. January 24, 2012. لە ڕێکەوتی May 10, 2012 ھێنراوە. 
  23. ^ "Why You Really Need (A) node.js development services". codebrahma. January 10, 2018. لە ڕێکەوتی January 10, 2018 ھێنراوە. 
  24. ^ "About Node.js, and why you should add Node.js to your skill set?". Training.com. Training.com. لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  25. ^ "Netscape opens intranet attack". CNET (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢٠١٧-٠٤-٢٠ ھێنراوە. 
  26. ^ Ryan Dahl (٢٠١٠-١١-٠٩). "Joyent and Node". Google Groups. لە ڕێکەوتی ٢٠١٥-٠٢-٠٥ ھێنراوە. 
  27. ^ Harris، Amber (April 1, 2012). "The Birth of Node: Where Did it Come From? Creator Ryan Dahl Shares the History". Devops Angle. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  28. ^ "PHP 7 vs Node.js? They Can Be Partners, Not Competitors For a Developer!". لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  29. ^ ی ا ب پ Sams Teach Yourself Node.js in 24 Hours, Sams Publishing, 05-Sep-2012
  30. ^ "Ryan Dahl at JSConf EU 2009". 
  31. ^ "Ryan Dahl at JSConf EU 2009 Video". 
  32. ^ ی ا ب پ ت ج چ ح خ Professional Node.js: Building JavaScript Based Scalable Software, John Wiley & Sons, 01-Oct-2012
  33. ^ "Earliest releases of npm". GitHub. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  34. ^ "Porting Node to Windows With Microsoft's Help". لە ڕێکەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  35. ^ Dahl، Ryan. "New gatekeeper". لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  36. ^ Schlueter، Isaac (January 15, 2014). "The Next Phase of Node.js". لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  37. ^ Krill, Paul (Dec 4, 2014). "Why io.js Decided to Fork Node.js". JavaWorld. لە ڕێکەوتی Dec 15, 2014 ھێنراوە. 
  38. ^ Q&A: Why io.js decided to fork Node.js, Infoworld Tech Watch
  39. ^ Ben Noordhuis (Nov 12, 2014). "Issue 3692: function suddenly becomes undefined". V8 JavaScript Engine Issues. لە ڕێکەوتی ٠٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  40. ^ Mikeal, Rogers (January 28, 2015). "State of io.js". لە ڕێکەوتی ٠٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  41. ^ "Node.js Foundation Advances Community Collaboration, Announces New Members and Ratified Technical Governance". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 24 June 2015. لە ڕێکەوتی ٠٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  42. ^ "Node.js Foundation Combines Node.js and io.js Into Single Codebase in New Release". لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  43. ^ "io.js and Node.js merge". لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  44. ^ Io.js, JavaScript I/O, "io.js has merged with the Node.js project again. There won't be any further io.js releases. All of the features in io.js are available in Node.js v4 and above."
  45. ^ ی ا ب Node.js for PHP Developers, O'Reilly Media, Inc., 2013
  46. ^ ی ا ب Node.js Essentials, Packt Publishing, 10-Nov-2015
  47. ^ Smashing Node.js: JavaScript Everywhere, John Wiley & Sons, 14-Aug-2012
  48. ^ Modules, Nodejs Website
  49. ^ "How to import/export ES6 modules in Node - Wisdom Geek". Wisdom Geek (بە زمانی ئینگلیزی). ٢٠١٨-٠٦-١٩. لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-٠٦-٢٠ ھێنراوە. 
  50. ^ "bomBora - Node.js for NonStop". Infrasoft. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  51. ^ ی ا "CoffeeScript on Node.js". O'Reilly Media, Inc. April 15, 2013. لە ڕێکەوتی May 17, 2015 ھێنراوە. 
  52. ^ "List of languages that compile to JS". لە ڕێکەوتی October 19, 2017 ھێنراوە. 
  53. ^ "Node.js's cluster module". لە ڕێکەوتی October 19, 2017 ھێنراوە. 
  54. ^ "Node.js's child_process module". لە ڕێکەوتی October 19, 2017 ھێنراوە. 
  55. ^ Express.js Guide: The Comprehensive Book on Express.js, Azat Mardan, 28-May-2014
  56. ^ Edge.js bridges the gap between Node.js and .NET, TechRepublic, Tony Patton, July 1, 2014