کریپتۆگرافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کریپتۆگرافی (لە یۆنانییەوە: κρυπτός، کریپتۆس، "شاراوە، نھێنی"؛ و γράφειν، گرافیێن، "نووسین") توێژینەوە سەبارەت بە شاردنەوەی زانیارییە. ئەمڕۆکە کریپتۆگرافی لەگەڵ بیرکاری، کۆمپیوتەرزانی و ئەندازیاریی کارەبا لە چەند خاڵی ھاوبەشدا پێک دەگەن و یەک دەبیننەوە. زۆرترین کاربەریی کریپتۆگرافی لە کارتەکانی ATM، تێپەڕوشەکانی کۆمپیوتەر و بازرگانیی ئەلەکترۆنیکدایە.

پێش سەردەمی نوێ کریپتۆگرافی لەگەڵ نھێنیکاری[١]دا ھاوواتا بوو؛ نھێنیکاری واتە گۆڕینی فۆرمی زانیاریی شیاوی خوێندنەوە بە چەشنێک کە کەس لێی تێنەگا و نەتوانێ بیخوێنێتەوە. لە شەڕی یەکەمی جیھانییەوە و لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەردا، ئەو میتۆدانەی کە لە کۆنەوە بۆ نھێنیکاری بەکار ئەھێنران زۆر ئاڵوزتر بوونە و بەکاربەیشیان بەربڵاوتر بووە.

کریپتۆگرافیی نوێ بەگرانی لەسەر بیردۆزەکانی ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەردا بناغەی گرتووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Encryption