بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نۆد جەی ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نۆد.جەی ئێسەوە ڕەوانە کراوە)
نۆد جەی ئێس (Node.js)
دانەر(ان)ی سەرەتاییڕایان داڵ
پەرەپێدەر(ان)جۆیەنت
یەکەم وەشان٢٧ی ی ٢٠٠٩؛ ١٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٥-٢٧)[١]
وەشانی جێگیر١٠٫١٢٫٠ / ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ ٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٠-١٠)[٢]
نووسراوە بەسی, سی پڵەس پڵەس, جاڤاسکریپت
سیستەمی بەکارخەریلینوکس, ماک ئۆ ئێس, مایکرۆسۆفت ویندۆز, سمارت ئۆ ئێس, فری بی ئێس دی, ئای بی ئێم ئەی ئای ئێکس[٣]
جۆرژینگەی کارپێکردن
مۆڵەتنامەمۆڵەتی ئێم ئای تی[٤][٥]

نۆد جەی ئێس (بە ئینگلیزی: Node.js) ژینگەیەکی کارپێکردنی سەرچاوە کراوەی سەکۆبڕە بۆ جاڤاسکریپت کە کۆدی جاڤاسکریپت لە دەرەوەی وێبگەڕ کار پێدەکات. پێشتر جاڤاسکریپت بۆ تەنیا سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بەکار دەهات و تەنیا لەناو وێبگەڕەکان کاری دەکرد. نۆد جەی ئێس نەریتی بەکارهێنانی جاڤاسکریپتی گۆڕی و وای لێ کرد کە بۆ کۆدکردنی ڕاژەکارەکانیش بەکار بهێنرێت.

مێژوو

[دەستکاری]
ڕایان داڵ، دروستکەری نۆد جەی ئێس، لە ٢٠١٠دا


نۆد جەی ئێس لەلایەن ڕیان داڵەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ دروست کراوە،[٦] کە دەکاتە نزیکەی سێزدە ساڵ دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ژینگەی کارپێکردنی جاڤاسکریپت لەلایەن نێتسکەیپەوە.[٧] وەشانی سەرەتاییی نۆد جەی ئێس تەنیا پاڵپشتیی لە لینوکس و ماک ئۆ ئێس ١٠ دەکرد. گەشەپێدان و چاکسازیی پڕۆژەکە ھەر لەلایەن داڵ خۆیەوە ئەنجام دەدرا تا سپۆنسەر کرا لەلایەن کۆمپانیای جۆیەنتەوە.[٨]

داڵ ئیلھامی دروستکردنی نۆد جەی ئێس لە دوای بینینی Progress Barێک لەسەر فلیکەرەوە بۆ ھات کە بەکار دەھات لە کاتی بارکردنی پەڕگەدا. وێبگەڕەکە نەیدەزانی چەندێکی پەڕگەکە بار کراوە و پێوستی دەکرد کە پرسیار لە ڕاژەکارەکە بکات. داڵ ڕێگەیەکی ئاسانتری بۆ ئەم مەبەستە دەویست.[٩][١٠]

داڵ ڕەخنەی دەگرت لە کورتھێنانەکانی باوترین ڕاژەکار لە ٢٠٠٩دا، ڕاژەکاری ئێچ تی تی پی ئەپاچی، ئەمەش لەڕووی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە ھاوکاتەکان (سەروو ١٠٠٠٠ و زیاتر) و ھەروەھا لەڕووی باوترین ڕێگەی دروستکردنی کۆدەوە (پرۆگرمسازیی ھەنگاوی) کە تێیدا کۆد یان کۆی پڕۆسەکەی بەربەست دەکرد یان دەبووە ھۆی خستنەگەڕی ژمارەیەکی زۆر لە ستاک لە کاتی پەیوەندیی ھاوکاتدا.[١١]

داڵ پڕۆژەکەی لە یەکەمین جەی ئێس کۆنفرانسی ئەوروپادا نیشان دا لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩.[١٢][١٣][١٤] نۆج جەی ئێس ھەردوو لە بزوێنەری ڤی ٨ی گووگڵ، کە ئیڤێنت لووپە، لەگەڵ ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری بۆ ئای/ئۆی ئاست نزمدا لە یەک دا. [١٥]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٠دا، بەڕێوەبەرێکی گورزە بۆ ژینگەی نۆد جەی ئێس بەناوی ئێن پی ئێمەوە ناسێنرا.[١٦] بەڕێوەبەری گورزەکە کارەکان بۆ پەرەپێدەران ئاسان دەکات کە بتوانن سەرچاوەی کۆدەکانی نۆد جەی ئێس بڵاو بکەنەوە و ھاوبەشی پێ بکەن و ھەروەھا دیزاین کراوە تا بتوانرێت بەسادەیی گورزەکان دابمەزرێت، نوێ بکرێتەوە، یان بسڕدرێنەوە. [١٥]

لە حوزەیرانی ٢٠١١دا، مایکرۆسۆفت و جۆیەنت وەشانێکی ڕەسەنی ویندۆزیان بۆ نۆد جەی ئێس جێبەجێ کرد.[١٧] یەکەمین وەشانی بڵاوکراوەی نۆد جەی ئێس کە پاڵپشتی ویندۆزی دەکرد لە تەمموزی ٢٠١١دا دەرچوو.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا، داڵ ھاتە دواوە و پاڵپشتی دەربڕی بۆ ھاوکارەکەی، ئایزاک شلووتەر، کە دروستکەری ئێن پی ئێم بوو وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەکە.[١٨] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، شلووتەر ڕایگەیاند کە تیمەتی جەی فۆنتەین دەبێتە پێشڕەوی پڕۆژەکە.[١٩]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا، فیۆدۆر ئیندوتنی دەستی کرد بە بە دامەزراندنی ئای ئۆ جەی ئێس، چەتاڵێکی نۆد جەی ئێس بوو. بەھۆی ناکۆکیی ناوخۆیی لەسەر بەڕێوەبردنی جۆیەنت، ئای ئۆ جەی ئێس دامەزرا وەک جێگرەوەیەکی فەرمانڕەوایی سەرچاوە کراوەیی بە کۆمیتەیەکی تەکنیکی جیاوازەوە. [٢٠][٢١] بەپێچەوانەوەی نۆد جەی ئێسەوە، [٢٢] نووسەرەکانی ئای ئۆ جەی ئێس پلانیان وابوو کە بە نوێکراوەیی لەگەڵ نوێترین وەشانی گووگڵ ڤی ٨ بیھێڵنەوە. [٢٣]

لە شووباتی ٢٠١٥دا، ویستێک بۆ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی بێ لایەن بۆ نۆد جەی ئێس ڕاگەیەندرا. لە کۆتایی حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھەردوو کۆمەڵگای نۆد جەی ئێس و ئای ئۆ جەی ئێس دەنگیاندا کە بەیەکەوە کار بکەن لەژێر دامەزراوەی نۆد جەی ئێس دا. [٢٤]

لە ئەیلوول ٢٠١٥دا، نۆد جەی ئێس وەشانی ٠٫١٢ و ئای ئۆ جەی ئێس وەشانی ٣٫٣ یەکخرانەوە بۆ ناو یەک و کران بە نۆد وەشانی ٤. [٢٥] ئەمە وایکرد تایبەتمەندییەکانی ڤی ٨ ئێکماسکریپت#ئی ئێس ٦ و پاڵپشتنی درێژخایەنی ھێنایە نۆد جەی ئێسەوە. [٢٦] لە ٢٠١٦ە بەدواوە، ماڵپەری ئای ئۆ جەی ئێس ھانی پەرەپێدەرانی دەدات کە بگەڕێنەوە سەر نۆ جەی ئێس و کە چی تر وەشانی نوێ لەپلاندا نییە بەھۆی یەکخستنەکەوە. [٢٧]

بەگشتی

[دەستکاری]

نۆد جەی ئێس ڕێگە دەدات بە دروستکردنی ڕاژەکاری وێب و ڕایەڵە بەبەکارھێنانی ئامرازەکانی جاڤاسکریپت و دەستەیەک لە مۆدیوڵەکان کە بەشێک لە کارە ناوکییەکان ڕادەپەڕێنن.[١٢][١٥][٢٨][٢٩][٣٠] مۆدیوڵەکان دەستەبەرن بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی فایل بۆ تێخستە/دەرخستە، ڕایەڵە (سیستەمی ناوی پاوان، پرۆتۆکۆلی گواستنەوەی سەروودەق، پرۆتۆکۆلی کۆنترۆڵکردنی ناردن، ئاسایشی چینی گواستنەوە یان پرۆتۆکۆلی داتاگرامی بەکارھێنەر، دراوەی باینەری (نێوانگری)، نەخشە کریپتۆگرافییەکان، تەوژمی دراوە، و چەندینی تری بنەمایی. [١٥][٢٩][٣١] مۆدیولەکانی نۆد جەی ئێس شێوازێکی ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری-ئاسا بەکاردەبەن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی لەنووسینی ئاپڵیکەیشنی ڕاژەکاردا. [١٥][٢٩]

ئەگەرچی سیستەمی مۆدیوڵەکان لەسەر بنەمای کۆمۆن جەی ئێس بنیاد نرابوون، دوایین ناساندنی مۆدیوڵەکان لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی ئێکماسکریپت راڕەوی بەکارھێنانی مۆدیوڵەکانی ئێکماسکریپت لە نۆد جەی ئێسدا گۆڕی تا ببێتە بەکارھێنانی بنەڕەت. [٣٢]

نۆد جەی ئێس بەفەرمیی پاڵپشتی دەکرێت لەسەر لینوکس، ماک ئۆ ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، سمارت ئۆ ئێس، فری بی ئێس دی، وە ھەروەھا ئای بی ئێم ئای ئەی ئێکس. [٣] کۆدی سەرچاوەی بەردەست دەکرێت بنیاد بدرێت لەسەر سیستەمی کارپێکەریی ھاوشێوە یان دەستکاری بکرێت لەلایەن لایەنی دەرەکییەوە تاوەکوو پاڵپشتی بکات لە جۆری تر وەکوو نۆنستۆپ[٣٣] و ڕاژەکارەکانی یونکس. وەک جێگرەوەیەک، دەکرێت کۆدەکان بنووسرێت بە کۆفیسکریپت[٣٤] (کە جێگرەوەیەکی جاڤاسکریپتە)، دارت، تایپ سکریپت (کە فۆرمێکی جۆری دراوە بەھێزی جاڤاسکریپتە)، یان بەھەر زمانێکی دیکەی کە دەکرێت کۆمپایل بکرێت بۆ جاڤاسکریپت.[٣٤][٣٥]

نۆد جەی ئێس بەشێوەیەکی سەرەکیی بەکاردێت بۆ دروستکردنی پرۆگرامی ڕایەڵەیی ڕاژەکاری وێب. [٢٨] گەورەترین جیاوازی نێوان نۆد جەی ئێس و پی ئەیچ پی ئەوەیە کە زۆرینەی زۆری نەخشەکان لە پی ئێچ پی دا بەربەستکاریی دەکەن تا تەواو بوون (فەرمانەکان جێبەجێ دەبن تەنیا ئەگەر فەرمانەکەی پێش خۆیان کارەکانی تەواو کردبێ)، ئەمە لەکاتێکدا کە نەخشەکانی نۆد جەی ئێس نابەربەستکارن (فەرمانەکان جێبەجێ دەبن لەھەمان کاتدا یان لە ھاوتەریبدا، [٣٦][٣٧] وەھەروەھا بانگھێشتکەرەوە بەکار دەبەن بۆ ھێمادان بە کۆتایی یان شکستھێنان).[٢٨]

تەلارسازیی سەکۆ

[دەستکاری]

نۆد جەی ئێس پرۆگرامسازیی پاڵنراوبەڕووداو دەھێنێتە دنیای ڕاژەکاری وێبەوە، بەمەش دەرگا واڵا دەکات بۆ پەرەپێدانی ڕاژەکاری وێبی خێرا بە بەکارھێنانی جاڤاسکریپت. [١٥] پەرەپێدەران دەتوانن ڕاژەکار دروست بکەن کە بەشێوەیەکی گەورە توانای گەورەبوونیان ھەیە بەبێ بەکارھێنانی دەزووکاری، لەڕێگەی مۆدێلێکی سادەکراوی پرۆگرامسازیی پاڵنراوبەڕووداو کە بانگھێشتکەرەوە بەکاردەھێنێت بۆ ھێمادان بە تەواوکردنی ئەرکێک. [١٥] نۆد جەی ئێس ئاسانیی زمانێکی سکریپتسازیی وەک جاڤاسکریپت دەبەستێتەوە بە ھێزی پرۆگرامسازیی ڕایەڵەیی یونکسەوە. [١٥]

نۆد جەی ئێس بنیاد نراوە لەسەر ڕووی گووگڵ ڤی ٨ لەو کاتەوەی کە کراوەتە سەرچاوە کراوە لەژێر مۆڵەتی مۆڵەتی بی ئێس دیدا کە لەڕادەبەدەر خێرایە و گوونجاوە لەگەڵ بنەماکانی ئینتەرنێتدا وەکوو ئێچ تی تی پی، دی ئێن ئێس، و تی سی پی. [١٢] ھەروەھا، جاڤاسکریپت، زمانێکی باو بوو کە زۆرێک پەرەپێدەر کاریان پێدەکرد، ئەمەش وای کرد نۆد جەی ئێس، بەخێرایی کراوە بێت بۆ کۆی کۆمەڵگای پەرەپێدانی وێب. [١٢]

پاڵپشتی پیشەسازی

[دەستکاری]

لەئێستادا ھەزاران ژێدەرگەی سەرچاوەکراوە ھەیە بۆ نۆد جەی ئێس، کە زۆربەیان لەسەر ماڵپەری ئێن پی ئێم خانەخوێ کراون. کۆمەڵگای پەرەپێدەرانی نۆد جەی ئێس خاوەنی دوو لیستەی پۆستەیی و کەناڵێکی ئای ئاڕ سییە (#node.js) لەسەر فرینۆد. ژمارەیەک لە کۆنفرانس و ڕووداوی پەرەپێدەران ھەیە کە پاڵپشتی کۆمەڵگای نۆد جەی ئێس دەکات لەنێواندا NodeConf, Node Interactive and Node Summit لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕووداوە ھەرێمییەکان.

کۆمەڵگای سەرچاوە کراوە ژمارەیەک لە فرەیمۆرکی وێبی گەشە پێداوە بۆ خێراکردنی پەرەپێدانی ئاپڵیکەیشن. لەوانە کۆنێکت، ئێکسپرێس جەی ئێس، سۆکێت. ئای ئۆ، فێدەرس جەی ئێس، کۆوا جەی ئێس، ھاپی جەی ئێس، سەیڵس جەی ئێس، مێتیۆر، دێربی، و چەندینی تر. .[١٥][٣٨] چەندین گورزەی جیاوازیش دروستکراون بۆ ناوبەستەکردن لەگەڵ زمانەکانی تر و ژینگەکانی تری ڕەن تایمدا وەکوو مایکرۆسۆفر .نێت. [٣٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «node-v0.x-archive on GitHub». لە ٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Node.js 10 ChangeLog». لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە – via GitHub.
  3. ^ ئ ا «nodejs/node». GitHub.
  4. ^ «node/LICENSE at master». GitHub. Node.js Foundation. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «The MIT License». Open Source Initiative. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «About Node.js, and why you should add Node.js to your skill set?». Training.com. Training.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Netscape opens intranet attack». CNET (بە ئینگلیزی). لە ٢٠١٧-٠٤-٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  8. ^ Ryan Dahl (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «Joyent and Node». Google Groups. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ Laurent Orsini (٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «What You Need To Know About Node.js». readwrite. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: |نووسەر= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |نووسەر= (یارمەتی)
  10. ^ Harris، Amber (١ی نیسانی ٢٠١٢). «The Birth of Node: Where Did it Come From? Creator Ryan Dahl Shares the History». Devops Angle. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  11. ^ «PHP 7 vs Node.js? They Can Be Partners, Not Competitors For a Developer!». لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ب پ Sams Teach Yourself Node.js in 24 Hours, Sams Publishing, 05-Sep-2012
  13. ^ «Ryan Dahl at JSConf EU 2009».
  14. ^ «Ryan Dahl at JSConf EU 2009 Video».
  15. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ Professional Node.js: Building JavaScript Based Scalable Software, John Wiley & Sons, 01-Oct-2012
  16. ^ «Earliest releases of npm». GitHub. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  17. ^ «Porting Node to Windows With Microsoft's Help». لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  18. ^ Dahl، Ryan. «New gatekeeper». لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  19. ^ Schlueter، Isaac (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «The Next Phase of Node.js». لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  20. ^ Krill, Paul (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Why io.js Decided to Fork Node.js». JavaWorld. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  21. ^ Q&A: Why io.js decided to fork Node.js ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Infoworld Tech Watch
  22. ^ Ben Noordhuis (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Issue 3692: function suddenly becomes undefined». V8 JavaScript Engine Issues. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  23. ^ Mikeal, Rogers (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «State of io.js». لە ٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  24. ^ «Node.js Foundation Advances Community Collaboration, Announces New Members and Ratified Technical Governance». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ «Node.js Foundation Combines Node.js and io.js Into Single Codebase in New Release». لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  26. ^ «io.js and Node.js merge». لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  27. ^ Io.js, JavaScript I/O, "io.js has merged with the Node.js project again. There won't be any further io.js releases. All of the features in io.js are available in Node.js v4 and above."
  28. ^ ئ ا ب Node.js for PHP Developers, O'Reilly Media, Inc., 2013
  29. ^ ئ ا ب Node.js Essentials, Packt Publishing, 10-Nov-2015
  30. ^ Smashing Node.js: JavaScript Everywhere, John Wiley & Sons, 14-Aug-2012
  31. ^ Modules, Nodejs Website
  32. ^ «How to import/export ES6 modules in Node - Wisdom Geek». Wisdom Geek (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠١٨-٠٦-١٩. لە ٢٠١٨-٠٦-٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  33. ^ «bomBora - Node.js for NonStop». Infrasoft. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  34. ^ ئ ا «CoffeeScript on Node.js». O'Reilly Media, Inc. ١٥ی نیسانی ٢٠١٣. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  35. ^ «List of languages that compile to JS». لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  36. ^ «Node.js's cluster module». لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  37. ^ «Node.js's child_process module». لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  38. ^ Express.js Guide: The Comprehensive Book on Express.js, Azat Mardan, 28-May-2014
  39. ^ Edge.js bridges the gap between Node.js and .NET, TechRepublic, Tony Patton, July 1, 2014