نووری دەرسیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نووری دەرسیمی، ساڵانی ١٩٣٠

محەممەد نووری دەرسیمی (١٨٩٣ لە ئاکزونک لە دەرسیم – ٢٢ی ئابی ١٩٧٣ لە شاری حەلەب) ناسراو بە بەیتار نووری، نووسەر، شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیری کورد بووە.[١]

دەرسیمی لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٩٣ لە گوندی ئاکپنار لە نزیک خۆزات، لە سەنجەقی دەرسیم لەدایکبووە. لە ساڵی ١٨٩٩ چووە قوتابخانەی سەرەتایی لە خۆزات. دوای ئەوەش ڕەوانەی ئەکادیمیای سەربازی کرا لە خارپێت، بەڵام لەوێ دڵخۆش نەبوو و داوای کرد بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی؛ بۆیە باوکی بڕیاریدا لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ساڵی ١٩٠٥دا بچێتە ھەرپوت، دەرسیمی لەوێ لە قۆناغی ناوەندی خوێند. لە ساڵی ١٩٠٧ بنەماڵەکە جارێکی تر ڕوویان لە خۆزات کردەوە.[٢] ١٩١١ لەڕێگەی کەشتییەک بەسەر ترابزۆندا گەشت دەکات بۆ ئەستەمبوڵ و دەستی بە خوێندنی پزیشکی ئاژەڵان کرد. لەوێ بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد ھێڤی‒کورد و ساڵی ١٩١٢ بووەتە سکرتێری کۆمەڵەی خوازراوانی کوردستان (Kürdistan Muhibban Cemiyeti).

لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا وەک پزیشکی سەربازی لە شاری ئەرزنگان کاری کردووە.[٣][٤] لە ئەرزنگان شایەتحاڵی ئەو کۆمەڵکوژییانە بوو کە بەسەر ئەرمەنەکاندا ئەنجامدرا. بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە، لە ساڵی ١٩١٦ ڕەوانەی کەنگال کرا، لە سێواس، لەوێ ھاوسەرگیری لەگەڵ سێلڤی ھاوسەریدا کردوە. ١٩١٧ گەڕایەوە بۆ ئەستەمبوڵ بۆ تەواوکردنی خوێندن.

لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢١ ڕاپەڕینی کۆچگری ڕوویدا، کە ئەو پشتگیری لێ دەکرد. دژی بیروڕاکانی عەبدولقادر عوبەیدوڵڵا و سەربەخۆیی لە ئۆتۆنۆمی بۆ کورد پێ باشتر بوو. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٠ ئەستەنبوڵی بەجێ ھێشت و گەشتێکی کرد بۆ ناوچەی ھۆزی کۆچگری لە پارێزگای ئەرزنگان و لەوێ چەندین نووسینگەی بۆ کۆمەڵەی سەرھەڵدانی کوردستان دامەزراند.[٥] بەڵام ھەر لە ساڵی ١٩١٩دا، مستەفا کەمال ئاتاتورک ئاگاداری چالاکییەکانی دەرسیمی بوو و پێشنیاری کرد کە ئەو و ئەندامێکی دیکەی دیار لە ھۆزی کۆچگری ببنە کاندیدی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا، پێشنیارێک کە ھەردووکیان ڕەتیان کردەوە و قبوڵیان نەکرد.[٦] دوای سەرکوت کردنی ڕاپەڕینی کۆچگری، مستەفا کەمال نووری دەرسیمی بە بەرپرسی ڕاپەڕین تۆمەتبار کرد و لێبوردنی گشتی لێ دوورخستەوە.[٦] دواتر دەرسیمی لەگەڵ سەید ڕەزا خۆی شاردەوە و خەڵکی فێری نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی دەکرد و لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا کەسێکی دیار بوو.[٧] لە ساڵی ١٩٣١ حکوومەتی تورکیا لە دەرسیمی خۆش بوو و کێڵگەیەکی لە ھۆلڤەنک پێدرا.[٧] بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ھەر بەردەوام بوون لە پشکنینی ماڵەکەی و ھاوڕێکانی. دوای سەردانێکی بۆ ئەنقەرە، کە لەو ماوەیەدا داوای کرد ماڵێکی نوێی لە ڕۆژاوای وڵاتەکە بۆ دابین بکرێت، داواکارییەکەی ڕەتکرایەوە.[٨]

لە ھاوینی ساڵی ١٩٣٧ بڕیاریدا سەرەتا بەرەو یۆنان ھەڵبێت و دواتر بەرەو سووریا کە لەو کاتەدا لەژێر فەرمانی فەرەنسادا بوو. لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٣٧ بەرەو سووریا ڕۆیشت.[٩]

لە سووریا ژیانی نوێی دەست پێکرد، و منداڵەکانی لەوێ پەروەردە کرد؛ منداڵێکیشی بە ناوی سەید ڕەزا ناوناوە.[١٠]

بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kieser, Hans-Lukas. "Mehmet Nuri Dersimi, ein asylsuchender Kurde" (بە ئینگلیزی): 4. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ Kieser, Hans-Lukas. "Mehmet Nuri Dersimi, ein asylsuchender Kurde" (بە ئینگلیزی): 5. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  3. ^ Kieser, Hans-Lukas. "Mehmet Nuri Dersimi, ein asylsuchender Kurde" (بە ئینگلیزی): 7. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  4. ^ "Nuri Dersimi (Dersim, 1893- Alep 1973) | Sciences Po Violence de masse et Résistance - Réseau de recherche". www.sciencespo.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2019-09-21.
  5. ^ Olson, Robert (1989). The Emergence of Kurdish Nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880–1925 (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. pp. 28. ISBN 0-292-77619-5.
  6. ^ ئ ا "The Repression of the Koçgiri Rebellion, 1920-1921 | Sciences Po Violence de masse et Résistance - Réseau de recherche". repression-koa-giri-rebellion-1920-1921.html (بە فەڕەنسی). 2019-04-15. Retrieved 2020-12-15.[بەستەری مردوو]
  7. ^ ئ ا Kieser, Hans-Lukas (1997). Kieser, Hans-Lukas (ed.). Kurdistan et l'Europe. Chronos. p. 202. ISBN 978-3-905312-32-4.
  8. ^ Kieser, Hans-Lukas (1997). Kieser, Hans-Lukas (ed.).p.2003
  9. ^ Kieser, Hans-Lukas. "Mehmet Nuri Dersimi, ein asylsuchender Kurde" (بە ئینگلیزی): 2. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  10. ^ "The Rojava Legacy of Nuri Dêrsimî". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-21.
  11. ^ Dersimi, Nuri (2012). Kürdistan Tarihinde Dersim. ISBN 978-9756876442.
  12. ^ Dersimi, Nuri (2014). Hatiratim. ISBN 978-6058626676.