ناڕێکیی كەسایەتی
| ناڕێکیی كەسایەتی | |
|---|---|
| لقی | پەشێویی دەروونی، نەخۆشی |
| Health specialty | دەروونپزیشکی، دەروونناسی |
| چارەسەر | چارەسەری دەروونی |
| Drug or therapy used for treatment | quetiapine، aripiprazole، risperidone |
| ICD-9-CM | 301.89، 301.8، 301.9 |
| ICPC 2 ID | P80 |
| ناسنامەی زاراوەی NCI | C34922 |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://psychology.stackexchange.com/tags/personality-disorder |
ناڕێکی کەسایەتی یان تێکچوونی کەسایەتی پۆلێکە لە تێکچوونی دەروونی کە بە شێوازە ڕەفتار و پێزانینە جێگیرەکان تایبەتمەندن کە گۆڕانکاری و گونجاندنیان ئەستەمە، و ئەم نەخشە نائاساییانە لە کاتی چوارچێوە کارلێککارییە جیاوازەکاندا دەردەکەون، و لە ڕەفتاری قبوڵکراو لەناو کولتووری کۆمەڵگادا لادەدەن و ناگونجێن، و ھەمیشە لە گرژی و فشاردایە، [١] پێناسەی تێکچوونی کەسایەتی بەپێی سەرچاوەکە دەگۆڕێت. [٢] [٣]
پێوەرە فەرمییەکان بۆ دەستنیشانکردنی تێکچوونی کەسایەتی یان لە پەرتووکی ڕێنمایی دەستنیشانکردن و ئاماری تێکچوونە دەروونییەکان یان لە پۆلێنبەندی ئاماری نێونەتەوەییی نەخۆشیەکان و کێشەکانی پەیوەست بە تەندروستیدا ھاتووە کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بڵاوکراوەتەوە.
کەسایەتیییەکە لە دەروونناسیدا وەک کۆمەڵێک تایبەتمەندی یان خووی ڕەفتاری و دەروونی پێناسە دەکرێت کە بە سەقامگیری تایبەتمەندن و جیاوازی تاکەکەسی لە نێوان مرۆڤەکاندا لە چوارچێوەی کولتوورێکی دیاریکراودا پێکدەھێنن، بەم شێوەیە تێکچوونی کەسایەتی بە پشتبەستن بە کولتوور و پێشبینی و خووەکانی کۆمەڵگا پێناسە دەکرێت.
ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشییەکە بوون بەزۆری کێشەیان لەگەڵ پێزانین، پاڵنەر و کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە، کۆنترۆڵکردنی پاڵنەرەکان و بێباکیدا ھەیە. بەگشتی دەستنیشانکردنی تێکچوونی کەسایەتی نوێنەرایەتی نزیکەی ٤٠–٦٠٪ی نەخۆشە دەروونییەکان دەکات، ئەمەش وای کردووە ببێتە باوترین دەستنیشانکردن بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان. [٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (چاپی Fifth). Arlington، VA: American Psychiatric Publishing. ٢٠١٣. لاپەڕە ٦٤٦–٦٤٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «European views on personality disorders: a conceptual history». Comprehensive Psychiatry. ٣٤ (1). ١٩٩٣. doi:١٠.١٠١٦/٠٠١٠-٤٤٠X(٩٣)٩٠٠٣١-X. PMID ٨٤٢٥٣٨٧.
- ↑ Roger D. Davis (١٩٩٦). Disorders of Personality: DSM-IV and Beyond. New York: John Wiley & Sons، Inc. لاپەڕە ٢٢٦. ژپنک ٠-٤٧١-٠١١٨٦-X.
{{cite book}}:|author1=ونە (یارمەتی) - ↑ Saß، H. (2001). "Personality Disorders،" pp. 11301-11308 in Smelser، N. J. & Baltes، P. B. (eds.) International encyclopedia of the social & behavioral sciences، Amsterdam: Elsevier doi:10.1016/B0-08-043076-7/03763-3 ISBN 978-0-08-043076-8