چارەسەری دەروونی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
چارەسەری دەروونی زاراوەیەکی گشتییە کە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی شڵەژان و تەنگەژە دەروونییەکان لە ڕێگەی دانیشتن و قسەکردن لەگەڵ چارەسەرکاری دەروونی لە ڕێگەی بەکارھێنانی تەکنیکی زارەکی و دەروونییەوە. چارەسەری دەروونی چارەسەرێکی ھاوبەشە لەسەر بنەمای پەیوەندی نێوان تاکێک و چارەسەرکار یان دەروونناسێک. لە میانەی گفتوگۆی چارەسەری دەروونیدا، ژینگەیەکی چارەسەری و پاڵپشت فەراھەم دەکرێت کە ڕێگە بە چارەخواز دەدات بە ئاشکرا قسە لەگەڵ کەسێک بکات کە (شارەزا و گوێگر و بابەتی و بێلایەن و بێ حوکم بێت). لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا، چارەسەرکاری دەروونی ڕاھێنراو، یارمەتی چارەخواز دەدات بۆ تێگەیشتن و خۆگونجاندن یان چارەسەرکردنی کێشە تایبەتەکان یان گشتییەکان وەک نەخۆشی دەروونی تایبەت یان سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی فشارەکانی ژیان.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە چارەسەری دەروونی تێدایە.