نامۆ تەواوەکان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نامۆ تەواوەکان
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرپاولۆ جینۆڤێزی
بەرھەمھێنەرمارکۆ بێلاردی
نووسەر
  • پاولۆ جینۆڤێزی
  • فیلیپۆ بۆلۆونیا
  • پاولۆ کۆستێلا
  • پاولا مامینی
  • ڕۆلاندۆ ڕاڤێلۆ
چیرۆکپاولۆ جینۆڤێزی
ئەکتەران
  • جیۆزێپێ باتیستۆن
  • ئانا فۆلیێتا
  • مارکۆ جیالینی
  • ئێدواردۆ لێیۆ
  • ڤالێریۆ ماستاندرێیا
  • ئالبا ڕۆرڤاچر
  • کازیا زموتنیاک
مۆسیقاماوریتسیۆ فیلاردۆ
وێنەگری سینەماییفابریتسیۆ لوچی
مۆنتاژکۆنسوێلۆ کاتووچی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Lotus Production
بڵاوکردنەوەMedusa Film
دەرچوون
  • ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (2016-02-11)
ماوەی فیلم٩٧ خولەک
وڵاتئیتالیا
زمانئیتالی
داھات$٣١٫٤٧ ملیۆن[١]

نامۆ تەواوەکان (بە ئیتالی: Perfetti sconosciuti)[٢] فیلمێکی ساڵی ٢٠١٦ی ئیتالیی کۆمێدی درامییە لە دەرھێنانی پاولۆ جینۆڤێزی.[٣][٤] لە ئیتالیا لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە.[٤]

فیلمەکە لە ڕووی بازاڕ و ڕەخنەیییەوە سەرکەوتووبوو، بە بردنەوەی خەڵاتی داڤید دی دۆناتێلۆ لە باشترین جۆری فیلم و کۆکردنەوەی زیاتر لە ١٦ ملیۆن یۆرۆ لە ئیتالیا. لە زۆر وڵات فیلمەکە دروستکراوەتەوە وەک ئیسپانیا (Perfectos desconocidos)، مەکسیک، کۆریای باشوور (Intimate Strangers)، فەڕەنسا، ھەنگاریا، یۆنان، چین، ڕووسیا، ئەرمەنستان، ئەڵمانیا و پۆڵەندا. لەلایەن کۆڕی شانۆی باوە کراوە بە شانۆگەری لە کوردستان (ھیچم نییە بیشارمەوە).[ژێدەر پێویستە]

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩، چووە کتێبی تۆماری گینسەوە بە ئەو فیلمەی کە زۆرترین جار دروستکراوەتەوە لە مێژووی سینەمادا، بە کۆی ١٨ وەشانی تری فیلمەکە.[٥]

کاست[دەستکاری]

  • گویزێپێ باتیستۆن لە ڕۆڵی پێپێ[٤]
  • ئانا فۆلیێتا لە ڕۆڵی کارلۆتا[٤]
  • مارکۆ گیالینی لە ڕۆڵی ڕۆکۆ[٤]
  • ئێدواردۆ لیۆ لە ڕۆڵی کۆزیمۆ[٤]
  • ڤالێریۆ ماستاندریا لە ڕۆڵی لێلێ[٤]
  • ئالبا ڕۆرڤاچەر لە ڕۆڵی بیانکا[٤]
  • کاسیا زموتنیاک لە ڕۆڵی ئێڤا[٤]
  • بێنێدێتا پۆرکارۆلی لە ڕۆڵی سۆفیا[٤]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

فیلمەکە چووە ژمارە یەکی بۆکس ئۆفیسەوە لە ھەفتەی یەکەم لە ئیتالیا، بە ٣٫٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی.[٣]

لە ڕاتن تۆمەیتۆز ھەڵسەنگاندنی %٧٧ی پێدراوە بە ڕیڤیوی ١٣ ڕەخنەگر.[٦]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات/فێستیڤاڵ لق پاڵێواراوەکان ئەنجام
٢٠١٦ داڤید دی دۆناتێلۆ باشترین فیلم پاولۆ جینۆڤێزی براوە
باشترین دەرھێنەر پاولۆ جینۆڤێزی پاڵێوراو
باشترین سیناریۆ پاولۆ جینئڤێزی، فیلیپۆ بۆلۆنا، پاولۆ کۆستێلا، پاولا مامینی، ڕۆڵاندۆ ڕاڤێلۆ براوە
باشترین خانمەکتەر ئانا فۆلیێتا پاڵێوراو
باشترین ئەکتەر مارکۆ گیالینی پاڵێوراو
باشترین ئەکتەر ڤالێریۆ ماستاندریا پاڵێوراو
باشترین گۆرانیی ڕەسەن Perfetti sconosciuti لەلایەن بوونگارۆ، سیزاری چیۆدۆ و فیۆرێلا مانۆیا پاڵێوراو
باشترین مۆنتاژ کۆنسێلۆ کاتوچی پاڵێوراو
باشترین دەنگ ئومبێرتۆ مۆنتێسانتی پاڵێوراو
٢٠١٦ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی باری خەڵاتی تۆنیۆ گوێرا بۆ باشترین چیرۆک پاالۆ چینۆڤێزی براوە
٢٠١٦ فێستیڤاڵی فیلمی تریبێکا باشترین سیناریۆ پاولۆ جینئڤێزی، فیلیپۆ بۆلۆنا، پاولۆ کۆستێلا، پاولا مامینی، ڕۆڵاندۆ ڕاڤێلۆ براوە
٢٠١٧ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤیلنیوس فیلمی دڵخوازی خەڵک[٧] پاولۆ جینۆڤێزی براوە

ڕیمەیکەکان[دەستکاری]

  • لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، ڕیمەیکێک لەلایەن ئەکتەر و دەرھێنەر تۆدۆریس ئاتێردیس، Τέλειοι Ξένοι (Teleioi Xenoi)، بڵاوکرایەوە.
  • لە ٢٠١٧، فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری ئیسپانی ئالێکس سێ لا ئیگلێسیا دروستکرایەوە بە ناوی Perfectos desconocidos.[٨][٩]
  • وەشانە تورکییەکەی ناوی نامۆیەک لە گیرفانمدا (tr) (Cebimdeki Yabancı) بوو لە دەرھێنانی سەرا یەڵماز و لە تورکیا لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١٠][١١]
  • وەشانێکی فەڕەنسی، بە ناونیشانی یارییەکە (Le Jeu, داڕێژە:Lit)، دەرھێنرا لەلاھەن فرێد کاڤایێ و لە کۆتایی ٢٠١٨ لە فەڕەنسا بڵاوکرایەوە.[١٢]
  • ڕیمەیکێکی نافەرمی فیلمەکە لە ٢٠١٨ لە ھیندستان بڵاوکرایەوە بە ناونیشانی لاودسپیکەر بە زمانی کانادا.[١٣][١٤]
  • ڕیمەیکێکی کۆریای باشووریی، Intimate Strangers، بڵاوکرایەوە لە کۆریای باشوور لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.[١٥]
  • ڕیمەیکە ھەنگارییەکەی فیلمەکە BÚÉK (hu) لە دەەھێنانی کریزتینا گۆدا بڵاوکرایەوە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.[١٦]
  • ڕیمەیکێکی مەکسیکی بە ناسی Perfectos desconocidos لە دەرھێنانی مانۆلۆ کارۆ لە مەکسیک لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[١٧]
  • ڕیمەیکە چینییەکەی، مۆبایلی بکوژ (zh)، لە شانشینی یەکگرتوو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە،[١٨] پێش ئەوەی لە چین لە ٢٩ی کانوونی یەکەم ٢٠١٨،[١٩] لە سینگاپوور لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوبکرێتەوە.[٢٠]
  • ڕیمەیکێکی ڕووسی، پەیوەندی دەنگبەرز، لە دروستکردنی ڤارتێتی دووەم، بڵاوکرایەوە لە ڕۆژی ڤالانتاینی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٢١]
  • لە ئەیلوولی ٢٠١٩ وەشانێکی پۆڵەندی (Nie)znajomi بڵاوکرایەوە، لە دەرھێنانی تادێوش شیوا.[٢٢]
  • ڕیمەیکێکی ئەڵمانی، Das perfekte Geheimnis (de)، لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٢٣]
  • لە ٢٠١٩، ڕیمەیکێکی ئەرمەنی بە ناونیشانی ئابوونەکراوی بێناو (hy) (Անհայտ բաժանորդ) بڵاوکرایەوە.[٢٤]
  • ڕیمەیکێکی ڤێتنامی بە ناوی ئاھەنگی ھەیڤی خوێناوی (Tiệc trăng máu) لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[٢٥]
  • ڕیمەیکێکی سلۆڤاکی-چیکی بە ناوی Známi neznámi لە تەممووزی و ئابی ٢٠٢٠ وێنەگیرا و بڕیارە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوبکرێتەوە.[٢٦]
  • ڕیمەیکێکی ژاپۆنی بە ناوی Otona no Jijō: Sumaho o Nozoitara (おとなの事情 スマホをのぞいたら) بڕیارە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن سۆنی پیکچەرزەوە.[٢٧]

ھەتا ڕێکەوتی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ڕیمەیکی بۆ درکرێت لە قەتەر و سوێد.[٢٨] لە شوباتی ٢٠١٧، کۆمپانیای وێینستێین مافی وەرگرت بۆ ڕیمەیکێکی ئینگلیزیزمان.[٢٩] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ئیسا ڕەی ڕاگەیەندرا بۆ نووسین و ڕۆڵگێڕان لە ڕیمەیکە ئەمریکییەکەدا. ڕەی فیلمەکە بەرھەمدەھێنێت لەگەڵ گرووپی میدیای سپایگڵاس، لقێکی Lantern Entertainment.[٣٠] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ڕیمەیکێکی عەرەبیزمان ڕاگەیەندرا کە پشتگیری دەکرێت لەلاێەن کۆمپانیاکانی ناو ئیمارات، میسر، و لوبنان.[٣١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Perfetti sconosciuti". Box Office Mojo. Retrieved 23 September 2016.
  2. ^ "Perfect Strangers". Tribeca Film Festival. Retrieved April 22, 2016. ٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Anderson, Ariston (February 16, 2016). "Italy Box Office: Local Comedy Trumps 'Zoolander 2' Debut". The Hollywood Reporter. Retrieved February 19, 2016.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د "Perfetti Sconosciuti: il film di Paolo Genovese al cinema dall'11 Febbraio". cinematographe.it (بە ئیتاڵی). December 24, 2015. Retrieved February 19, 2016.
  5. ^ "'Perfetti Sconosciuti' da Guinness, la commedia di Genovese è il film con più remake di sempre". Repubblica Tv – la Repubblica.it (بە ئیتاڵیایی). 2019-07-15. Retrieved 2019-07-16.
  6. ^ Perfect Strangers on Rotten Tomatoes
  7. ^ "Audience Choice Awards 2017". KinoPavasaris.lt/en. April 7, 2017. Retrieved October 29, 2017. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ""Perfectos desconocidos" un remake de Álex de la Iglesia". Jameson Notodofilmfest (بە ئیسپانی). 27 November 2017. Retrieved 2 September 2018. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Zorrilla, Mikel (21 May 2016). "Álex de la Iglesia dirigirá el remake de 'Perfectos desconocidos'". Espinof (بە ئیسپانی). Retrieved 2 September 2018.
  10. ^ Cebimdeki Yabancı لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
  11. ^ Box Office Türkiye
  12. ^ "Perfetti Sconosciuti (Perfect Strangers), Fred Cavayè to direct French remake Le Jeu (The Game)". Mercato Internazionale Audiovisivo (بە ئیتاڵیایی). 24 November 2017. Retrieved 1 September 2018.
  13. ^ Supreet, Vaalee (13 August 2018). "Film maker Paolo Genovese informed about unofficial remake Loudspeaker?". Sandalwood cinema. Retrieved August 13, 2018.
  14. ^ "Loudspeaker movie review: Smarting with the phone". Bangalore Mirror. India Times. Bennett Coleman & Co. Ltd. 10 August 2018. Retrieved 2 September 2018.
  15. ^ Lotte Entertainment ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ BÚÉK لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
  17. ^ Fuente, Anna Marie de la (2018-10-23). "Morelia: Pantelion to Release Manolo Caro's Perfect Strangers in the U.S. (EXCLUSIVE)". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-11-21.
  18. ^ "Launching Films | UK Film Distributors' Association". Retrieved 23ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Baidu Baike
  20. ^ Kill Mobile Teaser Trailer | In Cinemas 10 Jan 2019
  21. ^ «Квартет И» снимает ремейк итальянского фильма «Идеальные незнакомцы»
  22. ^ "(Nie)znajomi (2019)". Filmweb.pl (بە پۆڵەندی). Retrieved 2 November 2019.
  23. ^ Das perfekte Geheimnis, retrieved 2019-11-01
  24. ^ ""Unknown Subscriber" ("Perfect Strangers"): VivaCell-MTS is the partner of the most anticipated movie of the year" (Press release). Viva-MTS. 9 September 2019. Retrieved 14 July 2020.
  25. ^ Do, Linh (27 May 2020). "Vietnamese cinemas struggle to attract audiences". VnExpress International. Retrieved 30 July 2020.
  26. ^ "Za šesť týždňov natočili nový slovenský film Známi neznámi". Webmagazin. TASR. 27 August 2020. Retrieved 17 September 2020.
  27. ^ 『おとなの事情 スマホをのぞいたら』2021年1月8日(金)公開決定のお知らせ (Press release) (بە ژاپۆنی). Sony Pictures Entertainment (Japan). 3 July 2020. Retrieved 14 July 2020.
  28. ^ "Il remake di "Perfetti sconosciuti" bloccato negli Usa per colpa di Weinstein". Giornalettismo (بە ئیتاڵیایی). 12 June 2017. Retrieved 1 September 2018.
  29. ^ McNary, Dave (17 February 2017). "Weinstein Company to Remake Italian Comedy 'Perfect Strangers'". Variety. Retrieved 1 September 2018.
  30. ^ McNary, Dave (4 December 2019). "Issa Rae to Star in and Produce 'Perfect Strangers' Remake". Variety. Retrieved 30 July 2020.
  31. ^ Vivarelli, Nick (23 October 2018). "Italian Hit 'Perfect Strangers' Set for Arabic Remake". Variety. Retrieved 30 July 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]