بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نادین ئەلراسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نادین ئەلڕاسی

نادین ئەلڕاسی ٢٠١٥
لەدایکبوون
نادین خەلیل ئەلڕاسی

(١٩٧٩-٠٩-٠٤) ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
نەتەوەلوبنانی
پیشەڕۆڵگێرمۆدێل
چالاکبوون١٩٩٩–تا ئێستا
ھاوسەرحاتم حەدچیتی (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ جیابوونەوە ١٩٩٨)
گیسکارد کوڕی نادر (ھاوسەرگیری ٢٠٠١؛ جیابوونەوە ٢٠١٦)
ڕەجا ناسر ئەلدین (ھاوسەرگیری ٢٠١٧؛ جیابوونەوە ٢٠١٨)
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانجۆرج ئەلراسی (برا)

نادین ئەلراسی (لەدایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٩) خانمەکتەرێکی لوبنانییە، لە شاری ڕەحبە لە پارێزگای باکووری لوبنان لەدایکبووە. بە ڕۆڵی لە زنجیرەی «عصر الحریم» ناسرابوو، ھەروەھا زنجیرەی «جریمە الشغف» کە لەسەر شاشەکانی ڕۆتانای میسری نمایشکرا، ھەروەھا کەناڵی مانگی دەستکردی لوبنانی ئێڵ بی سی، سێ جار خەڵاتی ڕۆڵی مۆرێکسی لوبنانی بەدەستھێناوە لە ساڵی ٢٠٠٧، بەھۆی ڕۆڵی لە زنجیرەی «غنوجە بیا»، و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زنجیرەی «ابنی» و لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ کارە گشتییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی بەدەستھێناوە.[١][٢][٣]

ژیانی ھونەری

[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی لە نمایشەکانی جلوبەرگدا بوو، و وەک مۆدێل دەرکەوت لە ڤیدیۆ کلیپی “تۆم خۆشویست” لەلایەن ھونەرمەند فەزڵ شاکر و کلیپی “تکایە” لەلایەن ھونەرمەند وائیل جەسار، بە ڕێکەوت چووە بواری نواندن و بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە زنجیرەی ئەلباشوات و دواتر بەشداری لە زنجیرەیەکی دیکەدا کرد بە ناوی " کرت السبحە " ھەروەھا بەشداری لە سینەما کردووە, و یەکێک لە گرنگترین فیلمەکانی: خلیك معي و غنوجە بیا بوو لە کارەکانی و چەندین بەرھەمی ھونەری پێشکەش کرد کە زۆربەیان لە تەلەڤیزیۆن بوون، خەڵاتی ڕۆڵی مۆرێکسی بۆ باشترین ئەکتەری لاوەکی بەدەستھێنا لە ساڵی ٢٠٠٧،لە یەکەم وەرزیدا لە کەناڵی ئێڵ بی سی بەشداری لە ئاھەنگی دیو ئەلمەشاھیر کردووە دوای پێشبڕکێیەک لەگەڵ ھونەرمەندی میسری ئەمیر کەرارە پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، خەڵاتی دارایی پێشکەشی خاچی سووری لوبنان کرد و بەشداری لە پرۆگرامی یارییەکانی سپلاش کرد و پلەی یەکەم و خەڵاتی پەنجا ھەزار دۆلاری بۆ خاچی سووری لوبنان بەدەستھێنا.[٤]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

خوشکی گۆرانیبێژ جۆرج ئەلراسیە بۆ یەکەمجار ھاوسەرگیری لەگەڵ "حاتم حەدچیتی" کردووە لە ساڵی ١٩٩٦ ، کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵان بوو، کوڕێکی بوو بەناوی مارک، دواتر بێ زانینی ھۆکارەکە لێی جیا دەبێتەوە، دووبارە ھاوسەرگیری لەگەڵ بازرگان و ئەکتەری لوبنانی [٥] ئەبی نادر کرد لە ساڵی ٢٠٠١ دوو کوڕی بوو بەناوەکانی: مارسێل و کارل، و لە ساڵی ٢٠١٦ لە ھاوسەرەکەی جیابووەوە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ میدیاکان بڵاویانکردەوە کە نادین ئەلڕاسی ھەوڵی خۆکوشتنی داوە دوای ئەوەی ویستوویەتی خۆی لە ئۆتۆمبێلەکەی فڕێ بدات، ھەروەھا ڕاگەیەنراوە کە بە کێشەی دەروونیەوە دەناڵێنێت.[٦][٧]

کارەکان

[دەستکاری]

فیلمەکان

[دەستکاری]
ساڵناوی کوردیناوی عەرەبیئەرک
٢٠٠٦غوجە بیانادین
٢٠٠٨لەگەڵم بمێنەرەوەخليك معيسەحەر
٢٠١١هەڵەی ژیانمغلطة عمري

زنجیرە

[دەستکاری]
ساڵناوی کوردیناوی عەرەبیئەرک
١٩٩٩ئەلباشواتالباشوات
٢٠٠٠شەوی گورگەکانليل الذئاب
٢٠٠٠دویکدویك
٢٠٠٠کرت ئەلسەبحەكرت السبحه
٢٠٠٠لە شتێک بپرسەاس ال شي
٢٠٠٣فامیلیافامیلیا
٢٠٠٣سەردەمی خراپەکارانزمن الاوغاد
٢٠٠٥چارەسەر لە دەستتدایەالحل بیدك
٢٠٠٦غوجه بیاغوجه بيانادین
٢٠٠٧بۆی ناگونجێتمش زابطه
٢٠٠٧حەوا لە مێژووداحواء في التاريخنێفێرتیتی
٢٠٠٨سەردەمی ژنانعصر الحریملەیلا
٢٠٠٨دوایین شەوالليله الاخيرهلۆرا
٢٠٠٨کوڕەکەمإبني
٢٠٠٩قسەی خانمانكلام النسوان
٢٠١٠گەر کارەبا نەبڕابالو ما انقطع الكهرباء
٢٠١٠لۆنالۆنالونا
٢٠١٠متر نەدامتر ندینەدا ئەلزەیات
٢٠١٢کونە دەرزییخرم ابره
٢٠١٢گەر بێ خۆشەویستیلولا الحبماسا
٢٠١٣لەدایکبوون لە کەمەرەوەالولاده من الخاصرەسوزان
٢٠١٣هەلفرصه
٢٠١٣بەم زوانە دەگەڕێینەوە سنعود بعد قليل دینا
٢٠١٣ئەمێلیائەمێلیائەمێلیا
٢٠١٤کوڕانی وڵاتولاد البلد
٢٠١٤–٢٠١٥براکانالاخوهماریا
٢٠١٥چانسی جەژنفرصه العيد
٢٠١٥چیرۆکی خۆشەویستیقصه حبلین
٢٠١٥تاوانی سۆزجريمه شغفجومانا
٢٠١٧دوو خوشکەکەالشقيقتانتۆرایا
٢٠١٧ورد جوریورد جوري
٢٠١٨چیرۆکی خۆشەویستیقصه حبئاسیل
ساڵناوی کوردیناوی عەرەبی
٢٠٠٧زینۆبیازینوبیا
٢٠١٣خۆر و مانگشمس و قمر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «أخبار الفن وأهل الفن والنجوم والمشاهير - Elfann». Elfann News (بە عەرەبی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. https://www.babonej.com/nadine-al-rassi-2353.html ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. هي، مجلة. «نادين الراسي تكشف عن عمرها بووثيقة رسمية!». www.hiamag.com (بە عەرەبی). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. https://web.archive.org/web/20150527135124/http://elaph.com/Web/Entertainment/2014/10/952923.html
  5. «السیرة الذاتیە لـ: نادین الراسي». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 29 سبتمبر 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. https://web.archive.org/web/20171209231522/http://gololy.com/cv/%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%8A
  7. https://www.hiamag.com/%D9%85%D8%B4%D8%A7%D9%87%D9%8A%D8%B1/%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8/857826-%D9%82%D8%B5%D8%B5-5-%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D8%AD%D8%A7%D9%88%D9%84%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%B1-%D8%A8%D8%B3%D8%A8%D8%A8-%D8%A3%D8%B2%D9%85%D8%A7%D8%AA%D9%87%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%A3%D8%AD%D8%AF%D8%AB%D9%87%D9%86-%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%8A