بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نادین ئەشڕەف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نادین ئەشڕەف
لەدایکبوون (١٩٩٨-٠٣-١٢) ١٢ی ئازاری ١٩٩٨ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
قاھیرە، میسر
زمانی زگماکیعەرەبیی میسری
پیشەچالاکوانی مافی ژنان
پەروەردەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە
ئەندامیبزووتنەوەی منیش
خەڵاتەکان١٠٠ ژن

نادین ئەشڕەف (بە عەرەبی: نادين اشرف؛ لە دایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٩٨) کەسایەتی ژنە چالاکوان و فێمێنیستی میسرییە. ئەو لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەمپەینی (#MeToo) بردە میسر.[١] لە ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن تۆڕی بی بی سی، ناوی نەدین خرایە لیستی ١٠٠ کەسایەتی ژنی ساڵ.[٢][٣]

نادین لە ساڵی ١٩٩٨ لە قاھیرە، میسر لە دایکبووە. باوکی باوکی ئەندازیاری نەرمەواڵە و دایکیشی پسپۆڕی بواری خۆراکە.[١] نادین لە ئێستادا (کە ٢٠٢١) ئەوا خوێندکار لە بەشی فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە.[١] لە شەوی ١ی تەممووزی ٢٠٢٠، نادین پەڕەیەکی لە تۆڕی ئینستاگرام کردەوە بەناوی «پۆلیسی دەستدرێژی»، کە تێیدا بووە یەکەمین ناوەندی ئاشکرا و گشتی بۆ ژنانی میسر کە تاوەکوو دەننگیان ھەبێت لە ناو بزووتنەوەی می توو. بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٣، لە ٩٩٪ ژنانی میسر ئەوەیان درکاندووە کە ئەوان ڕزگاربوویەکن لە پرسی دەستدرێژی سێکسی.[٤]

لەسەرەتادا لە ھەژماری پۆلیسی دەستدرێژی، ئەوا ژنانی میسر چیڕۆکی ڕووداو و ھەوڵی دەستدرێژییەکایان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکردەوە.[٤] بەھۆی ئەم ھەژمارەوە، دەستدرێژیکارێک بەناوی ئەحمەد باسم زەکی حوکمی سێ ساڵ زیندانیی بۆ دەرچوو.[٥] دواتر بەھۆی چالاکییەکانی ھەژمارەکە، مزگەوتی ئەزھەر وتارێکی لەسەر دژایەتیکردن بۆ پرسی دەستدرێژی سێکسی دا.[٦] بەشێک لەو ژنانەی کە لە ڕێی ھەژماری پۆلیسی دەستدرێژییەوە باسی ئەزموونی خۆیان کردووە ئەوا قوتابین.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 Walsh، Declan (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «The 22-Year-Old Force Behind Egypt's Growing #MeToo Movement». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «BBC 100 Women 2020: Who is on the list this year?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «BBC names two Egyptians in its '100 Women 2020' list». Egypt Independent (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. 1 2 Farouk، Menna A. (٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Egypt's #MeToo crusader fights sex crimes via Instagram». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Egypt student jailed for 3 years for online sexual harassment». Middle East Monitor (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «Egypt's #MeToo Activists See Progress, but 'the Road Ahead Is Long'». www.worldpoliticsreview.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «Egyptian Female Students at Higher Institute of Cinema Speak Out Against Sexual Harassment». Egyptian Streets (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.