بزووتنەوەی منیش
منیش یان می توو (بە ئینگلیزی: MeToo) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە دژی دەستدرێژی و ئازاردانی سێکسی و کولتوری دەستدرێژیی سێکسی، کە تێیدا خەڵک ئەزموونی خۆیان لە دەستدرێژی یان ئازاردانی سێکسیدا بڵاودەکەنەوە.[١][٢][٣]سەرەتا لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستەواژەی «منیش» لەم چوارچێوەیەدا، لە مای سپێیس، لەلایەن تارانا بێرک، ڕزگاربووی دەستدرێژی سێکسی و چالاکوان بەکارھێنراوە.[٤] زانکۆی ھارڤارد توێژینەوەیەکی کەیسی لەسەر بورک بڵاوکردەوە، بە ناوی «سەرکردایەتیکردن بە ھاوسۆزی: تارانا بێرک و دروستکردنی بزووتنەوەی منیش» (٢٠٢٠).[٥] ھاشتاگی #MeToo لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک ڕێگەیەک بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ گەورەیی کێشەکە بەکارھێنراوە.
ئامانجی «منیش»، ھەر وەک چۆن سەرەتا بێرک دەری دەبڕی، ھەروەھا ئەوانەی دواتر ئەم تاکتیکەیان باس کرد، بەھێزکردنی ئەو کەسانەیە کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر (بەتایبەت ژنانی گەنج و لاوازی ڕەنگاوڕەنگ) لە ڕێگەی ھاوسۆزی، ھاودەنگی و ھێز لە ژمارەدا، بە شێوەیەکی دیار نیشاندانی ئەوەی کە، بە تایبەت لە شوێنی کاردا چەند کەس تووشی دەستدرێژی سێکسی و ھەراسانکردن بوون. دوای ئاشکرابوونی چەندین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژی ھارڤی واینشتاین بەرھەمھێنەری فیلم لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧،] بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک ھاشتاگێک لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ئەکتەری ئەمریکی ئەلیسا میلانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، «ئەگەر ھەموو ئەو ژنانەی کە ئازاری سێکسییان بۆ کراوە یان دەستدرێژییان کراوەتە سەر، وەک ستاتۆیەک 'منیش'یان نووسیبێت، ڕەنگە ھەست بە گەورەیی کێشەکە بکەین» وتی کە بیرۆکەکەی لە ھاوڕێیەکییەوە وەرگرتووە.[٦][٧][٨][٩] زۆری نەخایاند ژمارەیەک پۆست و وەڵامی کەسایەتییە ناودارەکانی ئەمریکی گوێنت پالترۆو،[١٠] ئەشلی جوود،[١١] جێنیفەر لۆرنس،[١٢] و ئوما تورمان[١٣] و چەندانی دیکەی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ڕوماڵی بەرفراوانی میدیاکان و باسکردنی کەڵکاژۆی سێکسی، بەتایبەتی لە ھۆلیوود، بووە ھۆی دوورخستنەوەی پلە باڵاکان لە پۆستەکانیان، ھەروەھا ڕەخنە و کاردانەوەی توندیشی ھەبوو.[١٤][١٥][١٦]
دوای ئەوەی ملیۆنان کەس دەستیان کرد بە بەکارھێنانی دەستەواژە و ھاشتاگ بەم شێوەیە لە زمانی ئینگلیزی، دەستەواژەکە دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە بۆ دەیان زمانی تر. ھەرچۆنێک بێت لەگەڵ ئەم فراوانبوونەدا مەوداکەی تا ڕادەیەک بەرفراوانتر بووە و بورک بەم دواییانەدا بە بزووتنەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری بۆ خەڵکی پەراوێزخراو ئاماژەی پێکردووە.[١٧] دوای ئەوەی ھاشتاگی #MeToo لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوە کرایەوە، فەیسبووک ڕای گەیاند کە نزیکەی نیوەی بەکارھێنەرانی ئەمریکی دەڵێن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر یان بێزارکراون ھاوڕێن.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «From Politics to Policy: Turning the Corner on Sexual Harassment». Center for American Progress (بە ئینگلیزی). سەنتەری پێشکەوتنی ئەمریکی. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Edwards، Stephanie Zacharek, Eliana Dockterman, Haley Sweetland. «-کەسی ساڵی ٢٠١٧ی TIME: بێدەنگی شکێنەکانTIME Person of the Year 2017: The Silence Breakers». Time (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). تایم. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Strause، Jackie (٢٠ی ئابی ٢٠١٨). «Tarana Burke Responds to Asia Argento Report: "There Is No Model Survivor"». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The woman behind 'Me Too' knew the power of the phrase when she created it — 10 years ago-ژنەکەی پشت 'منیش' ھێزی دەستەواژەکەی دەزانی کاتێک دروستی کرد — ١٠ ساڵ لەمەوبەر». Washington Post (بە ئینگلیزی). washingtonpost.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Leading with Empathy: Tarana Burke and the Making of the Me Too Movement». HKS Case Program (بە ئینگلیزی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Khomami، Nadia (٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «#MeToo: how a hashtag became a rallying cry against sexual harassment». The Guardian (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Alyssa Milano's #MeToo hashtag proves shocking number of women have been sexually harassed and assaulted». Yahoo Life. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «If you've been sexually harassed or assaulted write 'me too' as a reply to this». Twitter (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Staff، Cristela Guerra Globe. «Where did 'Me Too' come from? Activist Tarana Burke, long before hashtags - The Boston Globe». BostonGlobe.com (بە ئینگلیزی). The Boston Globe. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nast، Condé (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Celebrities Share Stories of Sexual Assault for #MeToo Campaign». Vogue (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Not everyone with a #MeToo is posting their story. Here's why some are refraining». واشینگتن پۆست (بە ئینگلیزی). واشینگتن دی سی: washingtonpost.com. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Fernandez، Matt (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Jennifer Lawrence Says Producer Put Her in 'Naked Lineup,' Told Her to Lose Weight-جێنیفر لۆڕێنس دەڵێت بەرھەمھێنەر خستویەتییە ناو 'ڕیزبەندی ڕووت'، پێی وتووە کێشی دابەزێنێت». Variety (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Uma Thurman Blasts Harvey Weinstein». Newsweek (بە ئینگلیزی). نیوزویک. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Me Too Creator Tarana Burke Reminds Us This Is About Black and Brown Survivors». YES! Magazine (بە ئینگلیزی). yesmagazine.org. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Livsey، Anna (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Liam Neeson says harassment allegations are now 'a witch-hunt'». The Guardian (بە ئینگلیزی). گاردیان. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Will Innocent Men Become 'Causalities' of #MeToo?». Newsweek (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Haroun، Chris Snyder, Linette Lopez, Azmi. «Tarana Burke on why she created the #MeToo movement — and where it's headed». Business Insider (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Tambe، Ashwini (ی ی 2018). «Reckoning with the Silences of #MeToo» (PDF). Feminist Studies (بە ئینگلیزی). ٤٤ (1). توێژینەوە فێمینیستەکان: ١٩٧–٢٠٣. doi:١٠.١٣٥٣/fem.٢٠١٨.٠٠١٩. ISSN ٢١٥٣-٣٨٧٣. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی منیش تێدایە. |