مەنسوور کەریمیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەنسوور کەریمیان

لەدایکبوون١٩٨٤
مەرگ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
ھۆکاری مەرگکوژران لە ھێرشی ئاسمانیی حکوومەتی تورکیا
شوێنی گۆڕسلێمانی، گۆڕستانی شیخ عەباس
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترپیرۆ سنە
پیشەدەرھێنەر، وێنەگر و کامێرامان

مەنسوور کەریمیان ناسراو بە پیرۆ سنە (١٩٨٤ لە سنە - ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرک) دەرھێنەر، وێنەگر و کامێرامانی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە پرۆژە سینەمایییەکان لە ھەر چوار بەشی ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا، باکوور و باشووری کوردستان کاری کردبوو.[١] مەنسوور کەریمیان لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان گیانی لەدەستدا.[٢] [٣] حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەی نەدا تەرمی کەریمیان بگوازرێتەوە بۆ شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان[٤] [٥] [٦] و بۆیە لە گۆڕستانی شێخ عەباس لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.[٧] [٨] [٩]

ژیان[دەستکاری]

مەنسوور کەریمیان ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سنە لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو.

ئەو لە سەردەمی لاویدا حەزی بە سینەما بوو و بۆیە دەستیکرد بە چالاکی لەو بوارەدا و نزیکەی ٢٠ ساڵ لە پرۆژە سینەمایییەکاندا وەکوو وێنەگر، ئۆپەرەیتۆری کامێرا، یاریدەدەری دەنگ، یاریدەدەری کامێرا و فۆکسمان، گرووپی بەرنامەڕێژیی و دەرھێناندا کاری کردەوە.[٢]

ھاوکات بە شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان ڕووداوەکانی ئەو پارچە لە وڵات سەرنجی ڕاکیشا و بەدوای ماوەیەک چوو بۆ ڕۆژاوای کوردستان و لەوێدا وەکوو وێنەگر سەرقاڵی کاری سینەما و ھاوکاریکردن لەگەڵ کۆمینی فیلمی ڕۆژاوا بوو.[١٠] لە ساڵی ٢٠٢١یش نیشتەجێی ڕۆژاوای کوردستان بوو.

کوژران[دەستکاری]

لە شەوی شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (٢ی بەفرانبار)[١١] ئەرتەشی تورکیا ھێرشێکی درۆنیی دا بۆ سەر چەندین شوێنی مەدەنیی ڕۆژاوای کوردستان کە لەتێدا دەھان کەس کوژران. لەو ھێرشەدا درۆنەکان شوێنی حەوانەوە و ژیانکردنی مەنسوور کەریمیان لە لە سوێدییەی سەر بە شاری دێرکی ڕۆژاوای کوردستانیشیان کردە ئامانج کە لە ئەنجامیدا ئەم فیلمسازە کوردە گیانی بەخت کردەوە.[١٢] [١١] [١٣] [١٤] [١٥] کەریمیان لەو کاتەدا خەریکی دروستکردنی فیلمێک بوو.[١]

ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدوای چەند ڕۆژێک بۆردوومانی ئەرتەشی تورکیا لەسەر ڕۆژاوای کوردستان وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی ١٢ سەربازی تورک لە شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان، ٧٠ شوێنێکی پەیوەندیدار بە ئەو حیزبە لە سووریا و عێڕاقی کردووەتە ئامانج.[١٦] [١٧]

ڕێوڕەسمی پرسە[دەستکاری]

ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی مەنسوور کەریمیان ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (٦ی بەفرانبار) لە مزگەوتی «چواریاری نەبی» لە شاری سنە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی ھاووڵاتیان بەڕێوە چوو. بنەماڵەی مەنسوور کەریمیان ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داھاتوودا ھەوڵ دەدەن تا تەرمەکەی بگوێزنەوە بۆ سنە و لەوێ بە خاک بسپێردرێت.[١١] [١٨]

بنەماڵەی کەریمیان چوون بۆ ڕۆژاوای کوردستان و ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تەرمی ڕۆڵەکەیانی لە نەخۆشخانەی وەتەنیی دێرک وەرگرت و لە کارەوانێک لە سەیارەکاندا بەڕەو سنووری سێمالکا بەڕێکەوتن و بەدوای ڕێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەھیدان و وتاردانەوەی ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەھیدانی گرکێ لەگێ و ناوەندی چاند و ھونەری ئارام تیگران لەلایەن بنەماڵەکەی گواسترا بۆ باشووری کوردستان.[١٩] لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لە ھۆڵی سینەما سالمی شاری سلێمانیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ئەندامانی رێکخراوەکان و حزبەکانی باشووری کوردستان و ھەروەھا ئەندامانی بنەماڵەی شەھیدەکان ڕێوڕەسمێکی جەماوەری بۆ ڕێزگرتنی لێ گێرا و دوایی بەڕەوە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێکرا. لەو ڕێوڕەسمە جگە لە خوێندنی ھەڵبەست و وتار سەبارەت بە کەسایەتیی مەنسوور کەریمیان و ھەروەھا تێکووشانی گەلی کورد، یوونس کەریمیان برای مەنسوور کەریمیان وتار و ھۆنراوەیەک خوێندەوە و ئامادەبووان بێپسانەوە دروشمەکانێک وەکوو "شەھید نامرن"، "مەنسور نامرێت" و "فاشیست ئەردۆغان"یان دەوتەوە.[٢٠]

لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەی نەداوە تەرمی مەنسوور کەریمیان بگوازرێتەوە بۆ شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بۆیە لە سلێمانیەی باشووری کوردستان بە خاک دەسپێردرێت.[٤] [٥] [٦]

لە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ تەرمی مەنسوور کەریمیان لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی خەڵک، بنەماڵەی کەریمیان و ھەروەھا لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان لە گۆڕستانی شێخ عەباس لە سلێمانی بەخاک سپێردرا. لەم ڕێوڕەسمەدا دایە پرشنگ لەسەر ناوی بنەماڵەی شەھیدانی ڕۆژھەڵات لە باشووری کوردستان، شێرکۆ حەمەئەمین، لەسەر ناوی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان (کەنەکە)، ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئەبووبەکر مەجید لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پێشەوا رەمەزان لەسەر ناوی چاند و ھونەری باشووری کوردستان، یوونس کەریمیان برای مەنسوور کەریمیان بەناوی بنەماڵەی کەریمیان و فەرھاد سەنگاوی ڕۆشنبیر و کەسایەتیی سیاسی وتاریان دا و خەڵکی بە دروشمەکانی "شەھید نامرێ" و "وڵاتمان بێسنوورە، کوردستان ماڵی مەنسوورە" پێشوازیان لێکرد. ھەروەھا دوو پەیام لەلایەن کۆمینی فیلمی ڕۆژاوا و ھاوڕێ و سینەماکارانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێشکەشکرا.[٧] [٨] [٩]

ھەروەھا چلەی ماتەمینی مەنسوور کەریمیان بە ئامادەبوونی خانەوادە و ھاوڕێکانی و جەماوەرێک لە خەڵک و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان لەسەر مەزارەکەی لە مەراسیمێکدا لە ڕۆژی ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.[٢١]

ھەندێک لە کارەکان[٢][دەستکاری]

دراماکان[دەستکاری]

  • بەختەوەران
  • قەتارچیان
  • کرێچییەکان
  • کەیلان
  • ئەلکادود لە بەغدا
  • تاوی سوور، دەھێنەر: نوومان ییگیت و ھاشم ئایدەمیر.
  • ئەڤینی کورد، دەرھێنەر: ئا. ڕ. ئەڤدکە و دەشتی ڕەسوول.

فیلمە درێژەکان[دەستکاری]

  • شەوی شایی و داردێلەکانێ

کورتە فیلمەکان[دەستکاری]

  • B+
  • فڕینی ماسییەکان
  • پاوەردا
  • اطراف و ما (بە کوردی: دەوراندەور و ئێمە)، دەرھێنەر: محەممەدئیبراھیم موعەییەری، وەکوو یاریدەدەری کامێرا.[٢٢]
  • تەلفیق، دەرھێنەر: محەممەد تەوریوەریان، وەکوو وێنەگر.[٢٣]
  • فرمێسکەکانی شنگال (بە ئینگلیزی: Shingal Tears)، دەرھێنەر: ئەندروو کاببێ، وەکوو یاریدەدەری دووەمی کامێرا.[٢٤]
  • قوربانی، دەرھێنەر: ڕزگار حوسێن، وەکوو یاریدەدەری کامێرا.[٢٥]
  • ٤٧، دەرھێنەر: میدیا کیاسەت، وەکوو کامێرامان.[٢٦]

ھەڵوێستی لایەنەکان[دەستکاری]

[٢٨] [٢٩] [٣٠] [٣١]

  • پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە بەیاننامەیەک وێڕای شەرمەزارکردنی ھێرشەکانی ھێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی و خەڵکی سنە و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند بەڵێن دەدات ھەوڵ و خولیای مەنسوور کەریمیان بە ھونەر و خزمەتکردنی ئەو بە چاندی بە وەدیھێنانی ئازادی گەلەکەمان بە ئەنجام بگەیێنین.[٣٢]
  • یەکەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان باڵی چەکداری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای سەرکۆنەکردنی ھێرشەکانی تورکیە بۆسەر باشوور و ڕۆژاوای کوردستان، ئاماژە بە کوژرانی مەنسوور کەریمیانی کرد و وتی ئەو ھونەرمەندە کوردە بۆ بەڵگەکردن و تۆمارکردنی کارەساتەکان و ھەروەھا دەستکەوتانەی گەلەکەمان لەرۆژھەڵاتی کوردستانەوە چووبوو بۆ رۆژاوا و لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک کرایە ئامانج و شەھید کرا.[٣٣]

[٣٤]

  • کۆمیتەی تەڤ-چاندی پارتی کرێکارانی کوردستان بە دەربڕینی ڕاگەیاندنامەیەک جگە لە ئەوەی کە ھێرشەکانی ھێزە چەکدارەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ڕۆژاوای کوردستان وەکوو کۆمەڵکوژییەک زانیوە، لە مەنسوور کەریمیان بە ڕێز و سوپاسەوە وەکوو ھونەرمەند و مرۆڤێک یاد کردووە کە ھەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی سینەمایی فیداکرد تا ئازار و ڕاستیی گەلی کوردستان لە بواری سینەمادا پیشانبدات و بە ھەموو ھێزییەوە ڕەنجی کێشا، سنوورەکانی دەوڵەتی بەزاند و بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەییەوە ڕوویکردە ڕۆژئاوا. ھەروەھا بانگەواز لە ھەموو ھونەرمەند و سینەماکارانی بە ویژدانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و بەتایبەت کورد کردووە تا دژی ئەم کۆمەڵکوژیانە خاوەن ھەڵوێست بن و بە پێویست زانیوە کە ھەموو ھونەرمەند و سینەماکارانی بەویژدان لە کەسایەتیی مەنسور کەریمیاندا بە ئەرکی خۆیان ھەستن و خاوەندارێتی لێ بکەن.[٣٥]
  • کۆمیتەی چاند و ھونەری کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕاگەیەندنامەیەک بڵاوکرد و وێڕای یادکردن لە مەنسور کەریمیان وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانی، نەتەوەیی و ئازادیخواز، ئامانجی ئەو لە ژیان و چالاکی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گواستنەوەی ئەزموونی پێکەوەژیانی گەلان و خۆبەرێوەبەریی دیموکراتیک بۆ گەلانی ئێران و بەستنەوەی شۆڕشی ڕۆژاوا و شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”ی گەلانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان زانی.[٣٦]

[٣٧]

ھەڵوێستەکان[دەستکاری]

مەنسوور کەریمیان یەکێک لە ٨٥ سینەماکاری کوردێک بوو کە بە دەربڕینی بەیاننامەیەک لە داواکارییەکانی خەڵک لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران پشتێوانی کرد و خوازیاری کۆتاییھێنان بە سەرکۆتکردنی توندوتێژانەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بوو.[٣٨]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا مەدیانیوز: سینەماکاری کورد مەنسور کەریمیان لە ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا لە قامیشلۆی سووریا کوژرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ ئ ا ب ڕووداو: سینەماکارێکی خەڵکی سنە لە بۆردوومانەکانی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ ڕۆژئینفۆ: سینەماکار مەنسوور کەریمیان لە بۆردوومانەکانی تورکیا لە ڕۆژاوا کوژرا (بە فەڕەنسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: جەنازەو مەنسور کەریمیانی سلێمانی-ینە بەخاکی مسپاریۊ (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  5. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: تورکیا کوشتی و ئێرانیش نەھیشت تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت (بە زازاکی)، نووسراو لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  6. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: تورکیا کوشتی و ئێرانیش نەھیشت تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  7. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەرمی مەنسوور کەریمیان لە سلێمانی بەخاک سپێردرا (بە زازاکی)، نووسراو لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  8. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەرمی مەنسوور کەریمیان لە سلێمانی بەخاک سپێردرا (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  9. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەرمی مەنسوور کەریمیان لە سلێمانی بەخاک سپێردرا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  10. ^ ئینفۆلیبرتەر: ڕۆژاوا؛ تورکیا لە قامیشلۆ سینەماکارێکی کوردی کوشتەوە (بە فەڕەنسی)، نووسراو لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  11. ^ ئ ا ب تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: گیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  12. ^ شکۆی کوردستان: ڕۆژئاڤا؛ دەنگۆی شەھیدبوونی ھونەرمەندێکی گەورەی سینەمایی کورد بڵاوبوەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  13. ^ ئێران ئینترنەشنال: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: سینەماکاری ئێرانی مەنسوور کەریمیان لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا کوژرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  14. ^ ئێران وایەر: مەنسوور کەریمیان سینەماکاری خەڵکی شاری سنە لە بۆردوومانی باکووری سووریا گیانی لەدەست دا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  15. ^ مللیوون: مەنسوور کەریمیان سینەماکاری خەڵکی شاری سنە لە بۆردومانی باکووری سوریا لەلایەن تورکیاوە کوژرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  16. ^ ڕادیۆ فەردا: مەنسوور کەریمیان سینەماکاری خەڵکی شاری سنە لە بۆردوومانی باکووری سوریا لەلایەن تورکیاوە کوژرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  17. ^ ڕادیۆ فەردا: تورکیا ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر زیاتر لە ٧٠ شوێن لە عێراق و سوریای ڕاگەیاند (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  18. ^ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: گیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  19. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەرمی کەریمیان کە کوژرابوو گواسترا بەڕەو باشوور (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  20. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەرمی شەھید مەنسوور کەریمیان بە مەراسیمێک بەرەو رۆژھەڵات بەڕێکرا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  21. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: لە مەراسیمێکدا چلەی ماتەمینی شەھید مەنسوور کەریمیان بەڕێوەچوو (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤.
  22. ^ ڕووداو: لە ناوەندی گەشەپێدانەوەی سینەمای دۆکیۆمێنتاری و ئەزموونیدا؛ بەڵگەفیلمێکی نوێی "ئیبراھیم موعەییەری" لەسەر بابەتی "قەڵەوی" دروست دەکرێت (بە فارسی)، نووسراو لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  23. ^ ئاژانسی ھەواڵی قوتابییەکانی ئێران (پانا): کورتەفیلمی «تەلفیق» لە گورجستان و ئەمریکا (بە فارسی)، نووسراو لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  24. ^ بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (ئای.ئم.دی.بی): فرمێسکەکانی شنگال (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  25. ^ بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (ئای.ئم.دی.بی): قوربانی (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  26. ^ بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (ئای.ئم.دی.بی): ٤٧ (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  27. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: دەرھێنەر کەریمیان لە ھێرشی تورکیا شەھید کرا (بە زازاکی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  28. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ڕێزلێنان بۆ سینەماکار مەنسوور کەریمیان کە لە ھێرشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا کوژرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  29. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: دەرھێنەر کەریمیان لە ھێرشی تورکیا شەھید کرا (بە تورکی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  30. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەڤ-چاند: سینەماکار مەنسوور کەریمیان شەھید بوو (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  31. ^ کوردیش نیوز: ڕێزلێنان بۆ سینەماکار مەنسوور کەریمیان کە لە ھێرشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا کوژرا (بە ھۆڵەندی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  32. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: پژاک: ھێرش بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، مەترسی لەسەر ھەموو گەلە ستەملێکراوەکان زیاتر دەکات (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  33. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: یەرەکە: دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە پێنجوێن شوێنی ھاووڵاتیانی مەدەنیی بوردومان کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  34. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: یەرەکە: دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە پێنجوێن شوێنی ھاووڵاتیانی مەدەنیی بوردومان کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  35. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە: پێویستە سینەماکاران لە کەسێتی کەریمیاندا بە ئەرکی خۆیان ھەستن (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  36. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: مەنسوور کەریمیان گەرەکش بۍ تەجرووبە و دیموکراتیکی و پېوەرەژیۋای گەلا پۍ ۋەرکەوتی و ئێرانی فاڕۊوە (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  37. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: مەنسوور کەریمیان ویستی ئەزموونی دیموکراتیک و پیکەوەژیانی گەلان بۆ رۆژھەڵات و ئێران بگوازێتەوەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  38. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: بەیاننامەی ٨٥ سینەماکاری کورد بۆ ھاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی سەرانسەری ئێران (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.