مەسعوود کیمیایی
ڕواڵەت
| مەسعوود کیمیایی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٩ی تەممووزی ١٩٤١ تاران، ئێران |
| ھاوسەر | گووگووش، Giti Pashaei |
| منداڵ | Poulad Kimiai |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فارسی |
| پیشە | دەرھێنەری فیلم، سیناریۆنووس، مۆنتێر، وەرگێڕ، نووسەر |
| بواری کار | نووسین |
| پەروەردە | زانکۆی کالیفۆڕنیا |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٨ |
مەسعوود کیمیایی سینەماکار و نووسەری ئێرانی، لە ٧ی ئابی ١٣٢٠ لە دایکبووە. یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سینەمای ئێران و یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێرانە. ناوبراو بە نووسەر و دەرھێنەرێکی کاریگەر دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکھێنانی ئابووری سینەما لە ئێراندا بینیوە. کیمیایی بە وەستای دروستکردنی پاڵەوان لە سینەمای ئێرانیشدا ناسراوە. بە دروستکردنی فیلمی قەیسەر (١٣٤٨)، دوو جەمسەری سینەما و ھونەر و بازرگانی بەیەکەوە گرێدا و ھاوکات لەگەڵ چەند سینەماکارێکی دیکەدا دەستپێشخەری ئەو قۆناغەی کرد کە شەپۆلی نوێ لە سینەمای ئێراندا ناسرا. زۆربەی بەرھەمەکانی کیمیایی لە چەشنی کۆمەڵایەتی-سیاسیدایە. جگە لە چالاکییە سینەمایییەکان، ئەزموونی نووسینی ڕۆمان و شیعریشی ھەبووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Masoud Kimiai»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣.
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کتێب
- دەروازەی ڕۆمانەکان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مەسعوود کیمیایی تێدایە.