مەری بوکچین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەری بوکچین
لێدوان=
لەدایکبوون١٤ی ١ی ١٩٢١ی زایینی[١]
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتوەکان
مردن٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-٠٧-٣٠) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
ڤێرمۆنت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بواری زانستیفەلسەفە، سیاسەت
کاریگەری بووە لەسەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان[٢]

مەری بوکچین (١٤/١/١٩٢١ تا ٣٠/٧/٢٠٠٦) نوسەر، مێژونووس و بیرمەندی سیاسیی ئەمەریکی بوو کە لە نیویۆرک لەدایک بوو.[١] کوڕی دایک و باوکێکی ڕووسی جولەکەی کۆچکردوو بوو کە چالاک بوون لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی ڕووسیدا.[١] داھێنەر لە بوارێکدا کە بە بزوتنەوەی ئیکۆلۆجی (ژینگەناسی) ناسراوە. دانەری ژمارەیەک کتێب و نوسراوە لە بوارەکانی سیاسەت، فەلسەفە، مێژوو، کاروباری ژیانی شار و ئیکۆلۆجیدا. نوسینەکانی وەک "ئیکۆلۆجی و ھزری شۆڕشگێڕی" ١٩٦٤ یەکەم نوسینی بوو بۆ داواکردنی گۆڕانی ڕیشەییی ئیکۆلۆجی.

ئەوترێ کە بیری "کۆنفێدرالیزمی دیموکراتیک"ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ نوسینەکانی بوکچین.[٢]

ئۆجەلان بە وەسف کردنی خۆی وەک "قوتابی"یەکی بوکچین کە دەیەوێت تیۆرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پیادە بکات، هەوڵی دا لە سەرەتای ساڵی 2004دا لە ڕیگەی پارێزەرەکانیەوە دیدارێکی لەگەل ڕێک بخات. بوکچین زۆر نەخۆش بوو بۆ قبوڵ کردنی ئەم داخوازییە. لە مانگی مەی 2004دا بوکچین ئەم پەیامەی نارد: "من هیوادارم ڕۆژێک بێت گەلی کورد بتوانن کۆمەڵگایێکی ئازاد و عەقڵانی دامەزرێنن کە ڕێیان پێبدات جارێکی تر بدرەوشێنەوە. ئەوان بە ڕاستی خۆشبەختن کە ڕێبەرێکی زیرەک وەک بەڕێز ئۆجەلانیان هەیە کە ڕێنموونییان دەکات".

کاتێ لە ساڵی 2006دا بوکچین کۆچی دوایی کرد، پەکەکە ئەم زانا ئەمریکییەی وەک "یەکێ لە گەورەترین زانایانی کۆمەڵایەتی سەدەی بیستەم" ستایش کرد و بەڵێنی دا کە تیۆرییەکەی بخاتە بواری کردارییەوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب دامەزراوەی پیتزەر. بایۆگرافی بوکچین. بەستەر. دوا سەردان ٢٠٫١. ٢٠١٥
  2. ^ ئ ا Akkaya, Ahmet Hamdi, and Joost Jongerden. Confederalism and autonomy in Turkey: The Kurdistan Workers’ Party and the reinvention of democracy. na, 2014.