مێزە بریندارەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێزە بریندارەکە
ئیسپانی: La mesa herida
ھونەرمەندفریدا کالۆ
ساڵ١٩٤٠
ناوەندزەیتی لەسەر دار
ئەندازە١٢٢ cm × ٢٤٤ cm (٤٨ in × ٩٦ in)
Conditionlost

مێزە بریندارەکە (بە ئیسپانی: La mesa herida) تابلۆیەکە، لە ساڵی ١٩٤٠ لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە. تابلۆکە لە ساڵی ١٩٥٥ ون بوو، بەڵام ئەوەی تابلۆیەکەی هێشتەوە ئەوە بوو کە وێنەکەی لە ساڵانی ١٩٤٠ هەروەها ١٩٤٤ گیرابوو.[١] لە ساڵی ١٩٤٠، تابلۆیەکە بۆ یەکەم جار لە پێشانگای سووریالیزمی نێونەتەوەیی لە گالێریی ئنیس ئەمۆر لە مەکسیکۆ سیتی نماشیکرا،[٢] دواتر هەر لەو ساڵە لە پێشانگایەکی ئەڵمانیا نمایش کرایەوە.[٣][٤] لە ساڵی ١٩٥٥، تابلۆیەکە لە پێشانگایەک لە وارسۆ ونبوو، هەر لەو دەمە بووە باسێکی جیهانیی و گەڕان بەدوای تابلۆیەکە دەستی پێکرد.[٢][٥]

هەوڵی فرۆشتن[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ٢٠١٩، دەسەڵاتی مەکسیک فرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسێک لە ویلایەتی مۆرێلۆس دەرکرد، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی تابلۆیەکە. بەپێی بەڵگەکان ئەو کەسە خەریکی فرۆستنی تابلۆکە بووە لەبەرامبەر خانوویەک بە بەهای ٢٠ ملیۆن دۆلار لە ئاکاپولکۆ.[٦] دواتر دەسەڵاتداریی مەکسیکی ئەوەیان ئاشکراکرد، کە دەشێت پڕۆسەی فرۆشتنەکە ساختە بووبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی لایەنی فرۆشیار تابلۆیەکەی بەشێوەی فیزیکی نەخستبووەڕوو.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Remund, Mariella C. (March 20, 2010). "Frida Kahlo's The Wounded Table". Mexicolore. Archived from the original on March 16, 2015. Retrieved December 12, 2015.
  2. ^ ئ ا Zamora, Martha; Kahlo, Frida; Smith, Marilyn Sode (1990-01-01). Frida Kahlo: the brush of anguish (بە ئینگلیزی). San Francisco: Chronicle Books. ISBN 0877017468.
  3. ^ "Frida Kahlo in Baden-Baden". Frida Kahlo Ausstellung in Baden-Baden.
  4. ^ "Frida Kahlo's The Wounded Table". www.mexicolore.co.uk. Retrieved 2016-03-04.
  5. ^ Jakubek, Anna Maria (4 December 2017). "Desperately seeking this Frida Kahlo painting. Last seen in Poland". The Times of Israel. Retrieved 4 December 2017.
  6. ^ "Detienen compraventa de supuesta pintura de Frida Kahlo". El Universal (بە ئیسپانی). June 25, 2019.
  7. ^ "'La mesa herida': revive el misterio por la pintura de Frida Kahlo desaparecida hace 64 años". Infobae (بە ئیسپانی). 26 June 2019. Retrieved 29 February 2020.