کریستینا کالۆ
کریستینا کالۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٠٨ کۆیۆئاکان، مەکسیک |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ | (٥٥ ساڵ ژیاوە)
Second family name in Spanish name | Calderón |
باوک | گویلێرمۆ کالۆ |
خوشک و برا | فریدا کالۆ |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
پیشە | وێنەکێش |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
کریستینا کالۆ کالیدرۆن (لە دایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٠٨ - مردووی ٨ی شوباتی ١٩٦٤) خووشکی فریدا کالۆ بوو.[١] فریدا لە تابلۆی کریستینای کێشا بوو لەژێر ناوی پۆرترەیتی کریستینا، خووشکەکەم. ھەروەھا دیێگۆ ڕیڤێرا، ھاوسەری فریدا کە لە ماوەیەکدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کریستینادا ھەبوو، ئەوا ئەویش بەھەمان شێوەی وێنەی کریستینای لە چەند کارێکدا بەکارھێنابوو، ڕیڤێرا وێنەی کریستینای بە ڕووتی کێشابوو.
لە ساڵی ٢٠٠١، ڕۆمانی فریدا لە نووسینی باربارا موجیکا، تێیدا ژیانی فریدای لەسەر زاری کریستینا دەگێڕایەوە.[٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]کریستینا لە ساڵی ١٩٠٨ لە مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک لە دایکبوو. باوکی بەڕەچەلەک ئەڵمانی بوو، گویلێرمۆ لە ساڵی ١٨٩١ بە پەنابەری ھاتبووە مەکسیک.[٣] ھەرچەند فریدا کالۆ وتوویەتی کە باوکی جوولەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لەسەر پەیڕەوی لوتەریانیزم بوو.[٤][٥] ماتیڵدە (دایکی کریستینا) لە دایکبووی واخاکا بوو، لە باوکێکی ڕەسەن مەکسیکی و دایکێکی ئیسپانی زمان بوو.
کریستینا کچە بچووکی ماڵەکەیان بوو، ئەو سێ خووشکی دیکەی ھەبوو، ئەوانیش ماتیڵدە (بەنزیکی ١٨٩٨–١٩٥١)، فریدا (بەنزیکی ١٩٠٧–١٩٥٤) ھەروەھا ئەدریانا (بەنزیکی ١٩٠٢–١٩٦٨). ئەوان لە ماڵێک لە ناوچەی کۆیۆئاکان، لە مەکسیکۆ سیتی دەژیان.
مردن
[دەستکاری]کریستینا لە ڕۆژی ٨ی شوباتی ١٩٦٤، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ 1929-، Morrison, John (2003). Frida Kahlo. Kahlo, Frida. Philadelphia: Chelsea House Publishers. ژپنک ٩٧٨-١-٤٣٨١-٠٦٧٨-٦. OCLC ٢٢٨٤٣٠٢٠٥.
{{cite book}}
:|دوایین=
ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ White، Emily (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١). «Books in Brief: Fiction & Poetry (Published 2001)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Herrera 2002, pp. 4–9 ; Ankori 2002, p. ١٧ .
- ^ Ronnen، Meir (٢٠ی نیسانی ٢٠٠٦). «Frida Kahlo's father wasn't Jewish after all». The Jerusalem Post. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Deffebach 2015, p. ٥٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستینا کالۆ تێدایە. |