بیرەوەری، دڵەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی تابلۆی بیرەوەری، دڵەکە.

بیرەوەری، دڵەکە تابلۆیەکە لە ساڵی ١٩٣٧، لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە. تابلۆکە دەربڕینە بۆ پەرێشانی و ئازارەکانی فریدا، کاتێک بە پەیوەندی نێوان ھاوسەرەکەی، دیێگۆ ڕیڤێرا و خووشکەکەی، کریستینا کالۆی زانی. لە تابلۆکە، فریدا بە قژێکی کورت دەردەکەوێت، ھیچ ھەست و دەربڕین لە ڕوخساریدا نییە بەڵام فرمێسک لە چاوانیدا دێنە خوارەوە.[١]

ھەندێکجار بە تابلۆکە دەگوترێت ڕیکوێردۆ (بیرەوەری).[٢] تابلۆکە کارێکی زەیتییە بە پێوانەی ٤٠ * ٢٨ سم. لە ساڵی ١٩٣٨، ئەم تابلۆیە لە یەکەمین پێشانگای کەسیی فریدا لە گالێریی جولیەن لێڤی لە نیویرۆک ستی نمایشکرا.[٣] لە ئێستادا تابلۆکە لە پاریس لە کۆکراوەکانی مایکڵ پیتیتژان ھەڵگیراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Transition in Frida Kahlo’s Self-Portrait: Before and After 1939 - Scientific Figure on ResearchGate. Available from: https://www.researchgate.net/figure/Memory-the-Heart-1937_fig4_340300417 [accessed 10 Feb, 2021]
  2. ^ Memory, the Heart at fridakahlo.org
  3. ^ "Memory, Recuerdo, Frida Kahlo, C0180". www.fridakahlofans.com. Retrieved 2021-02-10. ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.