دوو فریداکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆی دوو فریداکە.

دوو فریداکە (بە ئیسپانی: Las dos Fridas)[١] تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی فریدا کالۆ لە ساڵی ١٩٣٩ کێشراوە.[٢] تابلۆیەکە یەکەم وێنەی کالۆ بووە کە بەقەبارەیەکی گەورە کاری لەسەر کردبێت، ھەروەھا بەیەکێک لە دیارترین کارەکانی ئەو دادەنرێت.[٣] لە تابلۆکە دوو فریدای جیاواز دەردەکەون کە بەیەکەوە دانیشتوون، یەکێکیان بە جلێکی سپی ئەورووپی بە ستایلی ڤیکۆرییەکانە، ئەوەی دیکەش جلێکی مەکسیکی تێھواناکانە.

لە ئێستادا تابلۆکە لە مۆزەخانەی ھونەری ھاوچەرخی مەکسیک لە شاری مەکسیکۆ سیتی ھەڵگیراوە.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

کالۆ وێنەی دوو فریداکەی لە ساڵی ١٩٣٩ کێشاوە، ئەمەش ھەمان لەو ساڵەدابوو کە لەگەڵ ھاوسەرەکەی دیێگۆ ڕیڤێرا جیابوونەوە،[٣] ئەمەش ھەرچەند دوای چەند ساڵێک دووبارە ھاوسەرگیرییان کردەوە. بەقسەی فێرناندۆ گامبۆوا، فریدا ئیلھامی ئەم تابلۆیەی لە تابلۆی دوو خووشکەکە، لە وێنەکێشانی ھونەرمەندی فەڕەنسی تیوۆدۆر کاسیریۆ وەرگرتووە، کالۆ ئەم تابلۆیەی لە مۆزەخانەی لووڤر بەرچاو کەوتووە.[٥]

لە کانوونی دووەمی ١٩٤٠، تابلۆکانی دوو فریداکە و مێزە بریندارەکە بەیەکەوە لە پێشانگای نێونەتەوەیی سووریالیست لە مەکسیکۆ سیتی نمایشکران.[٦] تابلۆکە ھەر لای کالۆ بووە تاکوو لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی مەکسیکۆ سیتی کڕاوەتەوە، دواتریش گواستراوەتە بۆ مۆزەخانەی ھونەری ھاوچەرخی مەکسیک و لەوەتەی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦، نمایشدەکرێت.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Art, in; March 30th, Fashion |; Comment, 2020 Leave a. "What the Iconic Painting, "The Two Fridas," Actually Tells Us About Frida Kahlo | Open Culture" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-13.
  2. ^ "Kahlo, The Two Fridas (Las dos Fridas) (article)". Khan Academy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-13.
  3. ^ ئ ا Lindauer, Margaret A. (1999). Devouring Frida: The Art History and Popular Celebrity of Frida Kahlo. Middletown, Conn.: Wesleyan University Press. pp. 144–149. ISBN 0-8195-6347-1.
  4. ^ "Philadelphia Museum of Art – Exhibitions – Frida Kahlo". www.philamuseum.org. Retrieved 2021-02-13.
  5. ^ Grimberg, Salomon (2006). I Will Never Forget You: Frida Kahlo & Nickolas Muray. San Francisco: Chronicle Books. pp. 32, 42. ISBN 0-8118-5692-5.
  6. ^ Zamora, Martha (1990). Frida Kahlo: The Brush of Anguish. San Francisco: Chronicle Books. ISBN 0-87701-746-8. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  7. ^ "Las dos Fridas". Museo de Arte Moderno (بە ئیسپانی). Retrieved 24 March 2020. ٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Kettenmann, Andrea (2003). Frida Kahlo, 1907–1954: Pain and Passion. Cologne: Taschen. p. 95. ISBN 3-8228-5983-4.