بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لە ئامێزگرتنێکی خۆشەویستانەی گەردوون، زەوییەکە (مەکسیک)، خۆم، دیێگۆ و سێنۆر شۆلوتل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە ئامێزگرتنێکی خۆشەویستانەی گەردوون، زەوییەکە (مەکسیک)، خۆم، دیێگۆ و سێنۆر شۆلوتل
ئیسپانی: El abrazo de amor de el universo, la tierra (México), yo, Diego, y el Señor Xolotl
ھونەرمەندفریدا کالۆ
ساڵ١٩٤٩
جۆرتابلۆی زەیتی
ئەندازە٧٠ cm × ٦٠.٥ cm (٢٨ in × ٢٣٫٨ in)
شوێنمەکسیکۆ سیتی، مەکسیک
OwnerJacques & Natasha Gelman

لە ئامێزگرتنێکی خۆشەویستانەی گەردوون، زەوییەکە (مەکسیک)، خۆم، دیێگۆ و سێنۆر شۆلوتل (بە ئیسپانی: El abrazo de amor de el universo, la tierra (México), yo, Diego, y el Señor Xolotl) تابلۆیەکە، لە ساڵی ١٩٤٩ لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە.[١] لە تابلۆکە چەند توخمێک دەبینرێت لەوانە ژیان، مردن، شەو، ڕۆژ، مانگ، خۆر، پیاو و ژن.[٢]

بەپێی ڕەخنەگران ئەم تابلۆیە کۆمەڵێک لایەن لە ئازار و ناڕەحەتییەکانی فریدا پشاندەدات، هەروەها ئەو لایەنانە سنووردار نین بۆ ژنبوون، دایکبوون و دیێگۆ ڕیڤێرا. لە تابلۆکەدا، دیێگۆ بە ڕووتی و بە قەبارەی منداڵێک لە باوەشی فریدایە، هەروەها دیێگۆ چاوی سێیەمی هەیە. شارەزایان دەڵێن ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەردەم فریدا بەچاوێکی گەورە و شارەزا لە دیێگۆ ڕوانیویەتی،[٣] هەندێکجاریش پێی گوتووە "مامۆستا".[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Frida Kahlo: Trauma, Abjection, and Affect: Artworks: The Love Embrace of the Universe, the Earth (Mexico), Myself, Diego and Señor Xólotl». Frida Kahlo: Trauma, Abjection, and Affect (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «The love embrace of the universe the earth mexico myself diego and senor xolotl - by Frida Kahlo». www.fridakahlo.org. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. Stechler, The Life and Times of Frida Kahlo.
  4. Morrison, Frida Kahlo, 10.