دوو ڕووت لە دارستانێک
دوو ڕووت لە دارستانێک | |
---|---|
Dos desnudos en un bosque | |
![]() | |
ھونەرمەند | فریدا کالۆ |
ساڵ | ١٩٣٩ |
جۆر | زەیتی |
ئەندازە | ٢٥ cm × ٣٠.٥ cm (٩٫٨ in × ١٢٫٠ in) |
Owner | جۆن و ماری شێرلی |
دوو ڕووت لە دارستانێک (بە ئیسپانی: Dos desnudos en un bosque) تابلۆیەکی زەیتییە لە ساڵی ١٩٣٩، لەلایەن وێنەکێشی مەکسیکی-سوریالیستی، فریدا کالۆ کێشراوە. ھەندێکجار بەو تابلۆیە دەگوترێت زەوییەکە، دوو ڕووتەکە لە نێو دار یان من و نانییەکەم.[١] لە تابلۆکەدا دوو ژنی ڕووت دەردەکەون کە لەیەکەوە نزیکن،[٢] کە یەکێکیان فریدایە و ئەوەی تریش وا بڕوا دەکرێت خانمەکتەر دۆلۆرێس دێل ڕیۆ بێت. پێشتریش فریدا لە تابلۆی ئاو چیی پێ بەخشیم وێنەی دوو ژنی ڕووتی بەیەکەوە کێشا بوو.
لە ئایاری ٢٠١٦، تابلۆکە بە بەھای ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە مەزادخانەی کریستی لە نیویۆرک فرۆشرا.[٣]
ناوەڕۆک
[دەستکاری]دوو ژنی تابلۆیەکە، یەکێکیان پێستی تۆخە و ئەوەی تر سپی، پێستە تۆخەکە وەک ھێمای ڕەسەنێتی فریدا لێک دەدرێتەوە.[٢] ھاوشێوەی تابلۆی دوو فریداکە، ئەوا ئەم تابلۆیەش لایەنی دووڕەگەزخوازیی فریدا پشان دەدات.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Souter، Gerry (2011). Kahlo. New York: Parkstone International. ژپنک ٩٧٨١٧٨٠٤٢٠٨٧٥. OCLC ٧٥٨٣٣٤٧٢٥.
- ^ ئ ا Herrera، Hayden (1991). Frida Kahlo: The Paintings. New York, NY: HarperCollins. ژپنک ٠٠٦٠١٦٦٩٩١. OCLC ٢٣١٤١٣٠٤.
- ^ «Frida Kahlo painting fetches record $8 million at NYC auction». Fox News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Lindauer, Margaret A. (2011). Devouring Frida: the Art History and Popular Celebrity of Frida Kahlo. Wesleyan University Press. ژپنک ٩٧٨٠٨١٩٥٦٣٤٧٧. OCLC ٧٦٧٤٩٨٢٨٠.