مێرنێر ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێرنێر ٥
بەشێکە لەMariner program
ناو بە زمانی فەرمیMariner 5
پاشکۆمێرنێر ٤
لەدوای ئەوMariner 6
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، loss of signal، planetary flyby
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Launch Complex 12
مووشەکی بەکارھاتووAtlas SLV-3 Agena-D
کارپێکەرJet Propulsion Laboratory
بەرواری دەستپێکردن١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٧
دروستکەرJet Propulsion Laboratory

مێرنێر٥ (بە ئینگلیزی: Mariner 5) ئامێرێکی زانستی دەزگای بۆشایی ئاسمان ناسایە، و نێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری نوێ دەربارەی ھەسارەی ڤینوس لە چارچێوەی بەرنامەی 'مێرنێر'. کەشتی بۆشایی مێرنێر ٥ کەشتییەکی ئاسایی بوو، لە ڕووی ڕووپۆش و دروستکردنەکەی ھەر وەک کەشتی ئاسمانی مێرنێر ٣ و مێرنێر ٤ بوو، بەلام تاکە شت کە لەو ئامێرە زیاد کرا بوو ئەویش ئەوە بوو کە (مێرنێر ٥) وزەی خۆری بۆشایی بۆ زیاد کرا بوو، و تەنھا ئەوەشی جیاوازی ھەبوو لەگەل مێرنێر ٣ و مێرنێر ٤،

کەشتی ئاسمانی[دەستکاری]

شایەنی باسە ئەو ئامێرە کێشی (٢٤٥) کیلۆگرام بوو، و وزەی خۆری بۆشاییەکەی نزیکی ٥–٥ مەتر بوو و درێژییەکەشی ٢مەتر و ٩٠ سانتیمەتر بوو، و مێرنێر٥ نزیکی ١٥ کیلۆگرام ئامێری زانستی لەسەر بوو، و ئامێرەکانیش ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ مێرنێر ٣ و مێرنێر ٤، بەڵام ناسا ھەڵسا بە گۆڕین و بەھێزکردنی کامێرای تیشکی سەروو وەنەوشەیی.

ناردنی مێرنێر٥ بۆ سەر ھەسارەی ڤینوس لە ١٤ حوزەیرانی سالی ١٩٦٧

ناردن[دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی (مێرنێر٥) لە ڕۆژی ١٤ حوزەیرانی سالی ١٩٦٧ ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە ناوچەی کیپ کانیڤیرال لە فلۆریدا گەیشتە ھەسارەی ڤینوس لە ١٩ تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ؛ واتا ساڵی ١٩٦٧ بە دووری ٣٩٩٠ کیلۆمەتر، و لەژێر ٤٩٠ پلەی گەرمی سەر ئەو ھەسارەیە.

کەشتی ئاسمانی مێرنێر ٥ کۆتایی بە ئەرکەکەی ھێنا لە تشرینی دووەمی سالی ١٩٦٧

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  1. مێرنێر ١
  2. مێرنیر ٢
  3. مێرنێر ٣
  4. مێرنێر ٤
  5. سپیریت
  6. ئاپرتوونتی
  7. مێرنێر ٦ و مێرنێر ٧
  8. مارس ٣
  9. پایەنیر ١٠
  10. پایەنیر ١١

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

{{پۆلی کۆمنز}]