فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![]() بەرگی چاپی یەکەم | |
نووسەر | حەسەن مەحمود حەمەکەریم |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
چەشن | مێژوویی |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٦ |
فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویە لە نووسینی مێژوونووسی کورد حەسەن مەحمود حەمەکەریم لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکە باس لە فەتوایەکی مەلای خەتێ دەکات، کە بە قسەی هەندێک مێژوونووس[١]، بۆتە هۆی ڕووخانی میرنشینی سۆران.
لێرەدا نووسەر باس لەوە دەکات کە فەتواکە هەڵبەستراوە وئەو فەتوایە نە بە شوێنەوار دۆزراوەتەوە ونە لە زاری قوتابیەکانیەوە بیستراوە.
هەر لە لێکۆلێنەوەکە باس لە هۆکارەکانی ڕووخانی میرنشنەکە دەکات وبە کورتی باس لە مێژووی میرنشینی سۆران دەکات.
ناوەڕۆک[دەستکاری]
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا باس لە کورد دەکات وەسفی گەلەکەی دەدات ودەڵێت <<کورد یەکێکە لە گەلە زیندوەکانی سەر گۆی زەوی،مێژووەکەی وا نیشان دەدات کە لە کۆنترین گەلانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بێت،سەرچاوەکان چالاکی وڕووداوی زۆری ئەم میللەتەیان گێڕاوەتەوە، خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر زۆر لای ونە>>.[٢]
هەروەها نووسەر باس لەوەش دەکا کە نووسینەوەی هەندێک لە مێژووی کورد بە دەستی ڕۆژهەڵاتناسان وداگیرکەرانی دەوروبەری کورد بۆتە هۆی زەقکردنەوەی خاڵە لاوازەکانی وپەراوێزخستنی خاڵە بەهێز وسەروەرییەکانی کورد،لەم بارەیەوە دەڵێت << مێژووی کورد بە زۆری لە لایەن ڕۆژهەڵاتناس، یان داگیرکەرانی دەرو دراوسێ، بە زەینی دوژمنکارانەی خۆیان نووسیویانە، شێواندویانە، کەم وزیادیان بۆ کردوە، لایەنە بەهێز وسەروەرییەکانیان شاردوەتەوە، لاوازەکانیشیان بە زەقی دەرخستوە، بەو جۆرەیان نیشان داوە کە کورد دڕندەیە، نەزانە، بێ سوودە، کاری لەسەر ناکرێ، بۆ هیچ هاوكێشەیەک ناشێ. ئەمە ستەمە لە کوردمان، لە خاکمان، لە بونمان، لە مێژوومان، لە چارەنوسمان کراوە، بۆ ڕاستکردنەوەی، هەوڵی دڵسۆزان، ڕەنجی شەو وڕۆژ، کات وسات وماوەی زۆری دەوێت..!>>
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ یەکێک لەو مێژوونووسانە حسێن حوزنی موکریانییە، کە لە کتێبەکەی بە ناوی (مێژووی میرانی سۆران) باس لەو بابەتە دەکات.
- ^ بڕوانە لاپەڕە ٣ی نامیلکەکە.