مۆنستەر (مانگا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

مۆنستەر (MONSTER، کە بەمانای دڕندە دێت) بریتییە لە ناوی مانگایەک کە دەرچووە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ژاپۆن. وێنەی مانگاکە کێشراوە لەلایەن نائوکی ئوراساوا وە لەلایەن شۆگاکوکان بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤارەکەی بیگ کومیک ئۆرجیناڵ، وە چاپ کراوە لە ھەژدە کتێبدا. وە لە ساڵی ٢٠٠٤ وێنەیەکی جۆڵاوی لێ بەرھەم ھێنرا لەلایەن مادھاوس کە پێکدێت لە ٧٤ زنجیرە، پەخش کراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ لە کەناڵی ئێن تیڤی.

مانگای مۆنستەر تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە و ئاڵۆزی و دیکۆری ئەورووپی کاتێک کە ھەموو ڕووداوەکانی دەسوڕێتەوە لە ئەورووپا لە کۆتایی سەدەی بیستەم. مانگاکە وا لە خوێنەر دەکات لەکەشێکی وروژا و جۆش و خرۆشێکی گەورەدا بژی، شێوەی گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە زۆر دەچێتەوە سەر شێوەی ڕۆمانە ئەورووپییەکان.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

١. چیرۆکەکە بووە خاوەنی خەڵاتی "جیاواز" لە فیستیڤاڵی ھونەری ڕاگەیاندنی ژاپۆنی لە ساڵی ١٩٩٧، وە خەڵاتی شۆگاکوکان بۆ مانگا لە ساڵی ٢٠٠١.

٢. یالسا خستییە ناو خشتەی ئەو ڕۆمانانەی خاوەنی وێنەیەکی مەزنن لە ساڵی ٢٠٠٧.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]