مۆنتسکیۆ

شارڵ لویس دۆ سێکۆندا، بارۆن دۆ لا برێد و مۆنتسکیۆ (١٨ی کانوونی دووەمی ١٦٨٩ – ١٠ی شوباتی ١٧٥٥)، کە بەگشتی بە مۆنتسکیۆ ناو دەبرێت، دادوەر، وێژەوان، مێژوونووس و، فەیلەسووفێکی سیاسیی فەڕەنسی بوو.
مۆنتسکیۆ سەرچاوەی سەرەکیی تیۆریی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە، کە لە زۆرێک لە دەستوورەکانی سەرتاسەری جیھاندا جێبەجێ دەکرێت. ھەروەھا بەوە ناسراوە کە زیاتر لە ھەموو نووسەرێکی دیکە کاری کردووە بۆ جێگیرکردنی شوێنی وشەی زۆرداری (ملھوڕی) لە فەرھەنگی سیاسیدا.[١] مۆنتسکیۆ نووسەری کتێبی ڕۆحی یاسا (١٧٤٨)یە کە بەبێ ناوی بڵاو کرایەوە و ھەم لە بەریتانیا و ھەم لە کۆلۆنییەکانی ئەمریکا پێشوازییەکی باشی لێ کرا. ئەم کتێبە لەسەر باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکا لە داڕشتنی دەستووری ئەمریکادا کاریگەریی دانا.
ژیاننامە
[دەستکاری]مۆنتسکیۆ لە شاتۆ دۆ لا برێد لە باشووری ڕۆژاوای فەڕەنسا لەدایک بووە کە ٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری بۆردۆوە دوورە.[٢] باوکی، ژاک دۆ سێکۆندا (١٦٥٤–١٧١٣)، سەربازێک بوو کە زنجیرەیەکی دوورودرێژ لە باوباپیرانی نەجیبزادەی ھەبوو. دایکی، ماری فرانسوا دۆ پێسنێل (١٦٦٥–١٦٩٦) کە کاتێک شارڵ تەمەنی حەوت ساڵ بوو کۆچی دواییی کرد، میراتگرێک بوو کە نازناوی بارۆنی لا برێد-ی ھێنایە بنەماڵەی سێکۆندا.[٣] مۆنتسکیۆ دوای مردنی دایکی ڕەوانەی کۆلێژی کاتۆلیکی ژویلی کرا، کە قوتابخانەیەکی دیار بوو بۆ منداڵانی نەجیبزادەکانی فەڕەنسا. ئەو تا لە ١٧٠٠ تا ١٧١١ لەوێ مایەوە.[٤] باوکی لە ساڵی ١٧١٣ کۆچی دواییی کرد و چووە ژێر سەرپەرشتیی مامییەوە کە ناوی بارۆن دۆ مۆنتسکیۆ بوو.[٥] لە ساڵی ١٧١٤ بوو بە ڕاوێژکاری پەرلەمانی بۆردۆ، مەیلی بۆ مەزھەبی پرۆتستانت ھەبوو[٦] و لە ساڵی ١٧١٥ لەگەڵ ژان دۆ لارتیگ کە پرۆتستانت بوو، ھاوسەرگیریی کرد و بوونە خاوەنی سێ منداڵ.[٧]
سەرەتاکانی ژیانی مۆنتسکیۆ لەگەڵ گۆڕانکاریی بەرچاوی حکوومەت هاوکات بوو. ئینگلتەرا لەدوای شۆڕشی شکۆمەندی خۆیەوە (١٦٨٨-١٦٨٩) خۆی وەک پاشایەتییەکی دەستووری ڕاگەیاندبوو و لە ساڵی ١٧٠٧ لەگەڵ سکۆتلاند لە چوارچێوەی یەکێتییەکدا بە ناوی شانشینی بەریتانیای مەزن یەکیان گرت. لە فەڕەنسا، لویسی چواردەیەم، کە ماوەیەکی زۆرە حوکمڕانیی دەکرد، لە ساڵی ١٧١٥ کۆچی دواییی کرد و لویسی پازدەیەمی تەمەن پێنج ساڵ چووە سەر تەختی پاشایەتی. ئەم گۆڕانکارییە نیشتمانییانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر مۆنتسکیۆ دانا؛ ئەو لە کارەکانیدا چەندین جار ئاماژەی پێ دەکردن.
مۆنتسکیۆ دەستی لە کاری پارێزەری کشایەوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ خوێندن و نووسین تەرخان بکات. بە بڵاوکردنەوەی کتێبی نامە فارسییەکان لە ساڵی ١٧٢١ (بە فەڕەنسی: Lettres persanes) سەرکەوتنی ئەدەبیی بەدەست هێنا. ئەم کتێبە تەنزێک بوو کە تێیدا کۆمەڵگا لە چاوی دوو سەردانکەری فارسی پاریسەوە دەبینرێت. کتێبەکە زیرەکانە ڕەخنەی لە بێمانایییەکانی کۆمەڵگەی هاوچەرخی فەڕەنسی دەگرت. مۆنتسکیۆ ساڵی ١٧٢٢ دەچێتە پاریس و بە یارمەتیی دووکی بێرویک، کە کاتێک بێرویک حاکمی سەربازی بوو لە شاری بۆردۆ ناسیبووی، دەچێتە ناو بازنەکانی دەربارەوە. ئەو هەروەها خۆی بە سیاسەتمەداری ئینگلیزی ڤیسکۆنت بۆلینگبرۆک ئاشنا کرد و، دواتر بۆچوونە سیاسییەکانی خرایە ناو شیکارییەکانی مۆنتسکیۆ بۆ دەستووری ئینگلیز. هەڵبەت ئەو بە هۆکاری تەکنیکیی نەژیانی لە پاریس، بۆ ئەندامێتی لە ئەکادیمیای فەڕەنسی وەرنەگیرا و لە ساڵی ١٧٢٦دا بەهۆی ناڕەزایەتی لەوەی کە کەسە نزمترەکان لەو لە بواری هزریدا لە دەربار لەو بەرزتر کراونەتەوە و سامانێکیان وەچنگ خستووە، ئۆفیسەکەی فرۆشت. لە کۆتاییدا سازانی کرد و لە کانوونی دووەمی ١٧٢٨دا لە ئەکادیمیا وەرگیرا.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Boesche، Roger (1990-12). «Fearing Monarchs and Merchants: Montesquieu's Two Theories of Despotism». The Western Political Quarterly. ٤٣ (4): ٧٤١. doi:١٠.٢٣٠٧/٤٤٨٧٣٤. ISSN ٠٠٤٣-٤٠٧٨.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ d'information.، France. Ambassade (U.S.). Service de presse et (1973). Bordeaux and Aquitaine. Ambassade de France, Service de Presse et d'Information. OCLC ١٠٠٥٩٤٩٢.
- ^ «Betty's Visions, and Mrs. Smith of Longmans. by Rhoda Broughton, author of "Cometh up as a Flower," &c. London: George Routledge and Sons, 1886». Journal of Mental Science. ٣٢ (140): ٥٨٢–٥٨٢. 1887-01. doi:١٠.١١٩٢/bjp.٣٢.١٤٠.٥٨٢. ISSN ٠٣٦٨-٣١٥X.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Prat، Michel (1987). «Georges Sorel et le monde des revues». Cahiers Georges Sorel. ٥ (1): ١١–١٤. doi:١٠.٣٤٠٦/mcm.١٩٨٧.٩٤١. ISSN ٠٧٥٥-٨٢٨٧.
- ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 627:attempt to compare two nil values.
- ^ Beiner، Ronald (٢٠١٠). Civil Religion A Dialogue in the History of Political Philosophy. لاپەڕە ١٩٤. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٤٩٢٦١-٤, ١١٣٩٤٩٢٦١٦.
{{cite book}}
: line feed character لە|سەردێڕ=
لە 15 (یارمەتی); نرخی|ژپنک=
بپشکنە: نووسەی نادروست (یارمەتی) - ^ Botanical Gazette. ١٢ (11). 1887-11. doi:١٠.١٠٨٦/bg.١٨٨٧.١٢.issue-١١. ISSN ٠٠٠٦-٨٠٧١ http://dx.doi.org/10.1086/bg.1887.12.issue-11.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «TEXAS QUICKSILVER». School Science and Mathematics. ١١ (8): ٧٧٦–٧٧٦. 1911-11. doi:١٠.١١١١/j.١٩٤٩-٨٥٩٤.١٩١١.tb٠٣٥١٤.x. ISSN ٠٠٣٦-٦٨٠٣.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی وێژەی فەڕەنسی
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی سیاسەت
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنتسکیۆ تێدایە. |