لویی پانزدەیەمی فەڕەنسا

لویی پانزدەیەمی فەڕەنسا (١٥ی شوباتی ١٧١٠ تاکوو ١٠ی ئایاری ١٧٧٤) لەدوای مردنی شا لویسی چواردەھەم کە یەکێک بووە لە مەزنترین شایەکانی فەرەنسا و حوکمی فەرەنسا و ناوچەی ناڤارای کردووە، شا لویسی پازدەھەم شوێنەکەی گرتووەتەوە، تاکو کاتی مردنیشی شای فەرەنسا زۆر نەھامەتی چێشتووە و ئەندامانی خێزانەکەی یەک لەدوای یەک مردوون، لەسەرەتای دەسەڵاتدارێتیدا ناوبانگێکی باشی دەرکردووە بەڵام بەھۆی چاکسازی لەڕژێمی پاشایەتی فەرەنسا و سیاسەتەکانی دەرەوەی پاڵپشتی میلەتەکەی خۆی لەدەستداوە و وای لێکردووە ببێت بەیەکێک لەو شایانەی کە میلەت پاڵپشتیان نەکردووە و مێژوو نوسان بەتوندی ھێرشیان کردووەتە سەری بەڵام ھەندێک لەنوسەرانی سەردەمی نوێ باسیان لەوە کردووە باشترین کەسایەتی بووە کە دەسەڵاتی فەرەنسای کردووە و بەشێوەیەکی ژیرانە حوکمی گەورەترین مەملەکەتی کردووە، ھەرچەندە شایەکی توندوتیژ بووە بەڵام ئەو کارانەی لەبەرچاو دەگیرێت کە لەپێناو ھەژاراندا کردوێتی.لەسەردەمی لویسی پازدەھەمینی شای فەرەنسا قۆناغەکانی پاڵپشتی کردن لە ھونەر و وێژە و کاسپکاران گەیشتووەتە ئەوپەڕی بەجۆرێک فەرەنسا بووەتە پێشەکی وڵاتەکانی ئەورووپا لە پاڵپشتیکردنی ھونەر و وێژە، تاکو ئێستاش شێواز و ئەتەکێتی ئەو ھونەرەی لەسەردەمی لویسی پازدەھەمدا بەکارھاتووە بەباشترین شێواز ناودەبرێت لەجیھاندا، ھەرەوەھا لەسەردەمی شا لویسی پازدەھەمین فەرەنسا چەنگی لەدژی نەمساوییەکان و بەریتانییەکان و ھۆڵەندییەکان بەرپاکردووە و سەرکەوتنێگی گەورەیان بەدەستھێناوە و توانیویانە سنووری فەرەنسا بەرفراون بکەن و لایەنگریان زۆربێت لە ئەورووپا. لویسی پازدەھەمینی شای فەرەنسا لە ١٠ی ئایاری ساڵی ١٧٧٤ لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بەنەخۆشی لە کۆشکی فرسای نزیک پاریس کۆچی دوایی کردووە.