موراد گۆگێبکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موراد گۆگێبکان
بە تورکی: Murat Göğebakan
لەدایکبوون٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨
ئادانا، تورکیا
مردن٣١ی تەممووزی ٢٠١٤(٢٠١٤-٠٧-٣١) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
ھۆی مەرگشێرپەنجەی خوێن
شوێنی ناشتنBuruk Cemetery
زمانی زگماکیتورکی
زمانەکانی ئاخاوتنتورکی
پیشەگۆرانیبێژ
پەروەردەHacettepe University Ankara State Conservatory
دەستپێکی چالاکی١٩٩٦
ئامێری مۆسیقادەنگ
چەشنمۆسیقای ڕۆک
کۆمپانیای تۆمارکردنPrestij Müzik

موراد گۆگێبکان (٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ – ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤) ھونەرمەند و ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی ڕۆکی تورکی بوو.[١]

ساڵانی سەرەتا[دەستکاری]

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ لە شاری ساریچام لەدایکبووە. باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی دارێندێی ویلایەتی مەلەتییە، و دایکی لە نیزیپ بوو لە دیلۆک، بەو پێیەی دایک و باوکی لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا کاریان دەکرد، تا تەمەنی ٧ ساڵی لە نێوان ئادانا و ئەڵمانیا ژیاوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری ئادانا تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە زانکۆی ھاسێتێپی کۆنسێرڤاتۆری پارێزگای ئەنقەرە کردووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک وانەبێژ لە زانکۆی چوکرۆڤا بووە. لەم ساڵانەدا چۆنییەتی تەپڵ لێدانی خوێندووە و وانەی گیتاری داوە و لە باڕێکدا کاری کردووە. تا ساڵی ١٩٩٥ لە شاری ئادانادا ژیاوە.[٢]

مردن[دەستکاری]

گۆگێبکان کە ماوەیەکی زۆرە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە (شێرپەنجەی خوێن)ی بۆ کراوە؛ لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی دوای نوێژکردن لەسەری لە مزگەوتی فاتح، لە گۆڕستانی بورووک لە ساریچامی ئادانا بە خاک سپێردرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Murat Göğebakan kimdir, ne zaman öldü? Murat Göğebakan'ın hayatı, eşi ve ölümüyle ilgili bilgiler". www.hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-09-17.
  2. ^ https://www.aa.com.tr/tr/kultur/sarkilariyla-gonullerde-yer-edinen-murat-gogebakan/1927111
  3. ^ https://web.archive.org/web/20140730015034/http://www.milliyet.com.tr/murat-gogebakan-yogun-bakima-teknoloji-1916898/
  4. ^ https://web.archive.org/web/20140804202909/http://www.ntvmsnbc.com/id/25529334

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]