مزگەوتی قەڵای ھەولێر
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
مزگەوتی قەڵای هەولێر یەکەم مزگەوتە لە قەڵای هەولێر دەکەوێتە ناوەڕاستی قەڵا. یاقوت حەمەوی لە ساڵی ١٢٢٠ زایینی لە کتێبی «معجم البلدان»دا باسی ئەم مزگەوتەی کردووە؛ هەروەها «إبن مستوفی» لە نووسینەکانیدا «تاریخ أربل» ناوی نا «مزگەوتی قەڵا». ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە وەکو ساڵی ١٧١٩-١٧٢٠ کە ئەم مێژووە لەسەر مینبەرەكە نووسراوە. شاینەی باسە تائێستاش وتاری هەینی لەم مزگەوتەدا دەخوێندرێتەوە
مێژوو
[دەستکاری]گرنگی ئەم مزگەوتە بۆ سەردەمی ئەتابکیەکان و زەنکیەکان و ئەيوبيەكان دەگەڕێتەوە کە ھاوشانی( مزگەوتی نوری گەورە )ی شاری موسڵ ڕۆڵی ھەبووە لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بەسەدەھا جەنگاوەر وڕەوانەکردنیان بۆ ڕزگارکردنی مزگەوتی ئەقسا وشاری قودس بەسەرکردایەتی سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبۆری زاوای سوڵتان سەڵاحەددینی ئەییووبی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]مزگەوتی قەڵای ھەولێر، دهستەى گشتى گەشت و گوزارى كوردستان - عێراق ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |