بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مزگین حەسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مزگین حەسکۆ
لەدایکبوون١٩٧٣
شەلحوومیە، قامیشلۆ،  سووریا
زمانکوردی، عەرەبی
نەتەوەکورد

مزگین حەسکۆ مەحموود (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ لە شەلحوومیە، قامیشلۆ). شاعیرێکی کوردە.

لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی شەلحوومیە لە نزیک شاری قامیشلۆ لە دایک بووە. لە سەرەتادا بە زمانی عەرەبی شیعر دەنووسێت، پاشان بە کوردی. دوای بۆردومانی شاری ھەڵەبجە، یەکەم شیعری بە ناوی "کەس نەھێشتن" لە گەلاوێژ بڵاو کرایەوە. مزگین حەسکۆ تا ئێستا ٢ خەڵاتی وەرگرتووە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ لە شاری ھانۆفەر لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی کۆچی دوایی جگەرخوێنی شاعیر خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرت ... ئەم خەڵاتە ھەموو ساڵێک لە لایەن پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازەوە دەدرێت.

لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ لە شاری ئەسەن لە ئەڵمانیا خەڵاتی ڕۆژی شیعری کوردیی بە دەست ھێنا. ئەم خەڵاتە ساڵانە جارێک لە لایەن سەندیکای نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە سووریا دەبەخشرێت.

بەرھەمە چاپکراوەکان

[دەستکاری]
  • تیپێن ئەڤینێ (ئاداری ٢٠٠٧).
  • ئاسۆیەکی تیژی ئەندەکۆ (تەممووزی ٢٠٠٨).
  • د ناڤ ھەناسێن کۆڤاناندا (ئاداری ٢٠١٠).
  • ل بەر پالا وەلاتەکی بریندار د حەڕکم (ئاداری ٢٠١٢).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]